جەعفەر حامیدی: دیپلۆماسی نێچیرڤان بارزانی لە ئاستی ناوچەییدا روونبووەتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکاندا ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین پێی؟ ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟

د. جەعفەر حامیدی، کەسی یەکەمی هاوبیرانی دیموکرات (رۆژهەلاتی کوردستان (حدک و حدکا))، لەبارەی داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، داھاتوویەکی روونتر چاوەڕوانی ھەرێم دەکات، سێ ھێزی سەرەکی پارتی، یەکێتی و گۆڕان، ھەر کامیان بە رازیبوون بە پشکی پۆستەکانیان، بڕیاری ھاوکاریی و ئیدارەی ھەرێمیان داوە، ھەر کامە لەو سێ ھێزە بە ئەزموون وەرگرتن لە لاواز یی و بەھێزیی رابردوویان؛ ئەمجارە بڕیاریان داوە لە گەڵ یەکتر حکومەت پێکبێنن، و کۆمەڵێک کار و خزمەتی کۆمەڵایەتی وەک داخوازی رۆژی کۆمەڵانی بەرینی خەڵکی ناڕازیی ئەنجام بدەن. بۆیە بۆ ئیدارەی ئەم دۆخە و بۆ ھاوکاری و چاودێری تێکۆشان و چالاکییەکان لە ھەرێم، پێویست بەکەسێکی بە تەفاھووم، گونجاو و تاقی کراوە ھەیە، رەنگە لە ھەل و مەرجی ئێستای خەباتی کوردستان دا، و بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی سەرکەوتنی لە ئیدارەی حکومەتی ھەرێم و ھەروەھا بە روانین بە پێگە و هێزی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و پشتگیری رێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی؛ ئێستا کەسێکی شیاوتر لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، نەبێ بۆ ئەوە سەرۆکایەتی ھەرێم بکات، کەوابوو دەتوانین بە واقیعبینییەوە بڵێین، کە دەکرێ بە ئەمێدەوە بەڕوانینە تێکۆشان و ئێداری ھەرێم لە ژێر سەرۆکایەتی بەڕێز کاک نێچیرڤان دا.

جەعفەر حامیدی دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی، پێ بە پێ و قۆناخ بە قۆناخ، تا رادەیەک بەڵێنییەکانی بە ئەنجام گەیاندووە، حزبە سەرەکییەکانی کوردستان بە چاوی رێزەوە دەڕواننە بیری ھاوکاری خوڵقێن و تەفاھومی کاک نێچیرڤان، دیپلۆماسی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە ئاستی ناوچەیی دا، روونبووەوە.

کەسی یەکەمی هاوبیرانی دیموکرات ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بە ھەڵسەنگاندنی پێکھاتەی کابینەی ٩ـیەمی حکومەتی ھەرێم و رووانگەی تێکۆشانی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانین شێمانەی ئەوە بکەین، کە ھاوکاری حکومەت و پەرلەمانی کوردستان پێکەوە و ھاوکاری ئەو دوو دامەزراوەیە گرینگە لە گەڵ سەرۆکایەتی ھەرێم، لە ھەر کاتێکی رابردوو، بەھێزتر ببێ و ئەوەش بۆ سەرکەوتنی سەرۆکی ھەرێم، لە چوارچێوەی یەکڕێزیی دامەزراوەییدا دا گرینگە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com