مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی ئاڵۆزه و نا‌توانیت یه‌ك پێناسه‌ی دیاری كراوی بۆ بكه‌یت، یان به یه‌ك ئاماژه‌ی دیاری كرا‌و، ده‌ستنیشانی بكه‌یت و له‌وێوه بڵێیت ئه‌مه مرۆڤه، له‌وێوه بڵێیت ئه‌مه جه‌وهه‌ری ئه‌و كائینه ئاڵۆزه‌یه كه ده‌یه‌وێت سه‌رله‌به‌ری گه‌ردوون وێران بكات، مرۆڤ له یه‌ك كاتدا هه‌م تاوانباره و هه‌م تاوانلێكراو، له یه‌ك كاتدا چاوه‌ڕوانی چه‌ندین كاری لێده‌كرێت، چونكه بوونه‌وه‌رێكی ترسناكه، بوونه‌وه‌رێكی هه‌مه كاره و میزاجییه و ناتوانرێت گره‌وی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و مرۆڤه‌ی ئێستا وه‌ك دۆست، یان كه‌سێكی نزیك و ئاشنا مامه‌ڵه‌ت ده‌كات، ده‌شێ دوای چه‌ند خوله‌كێك رووه ناشیرینه‌كه‌ی هه‌ڵماڵێت و وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌خت، وه‌ك دڕنده‌یه‌كی بێ‌باك ده‌ربكه‌وێت و ده‌ست بكات به شكاندنی هه‌موو ئێسك و پروسكی جه‌سته‌ت، یان وه‌ك تیرۆرستێك ده‌ربكه‌وێت و بتكوژێت.
كه‌واته مرۆڤ ئه‌و كائینه گه‌وره‌یه نیه، كه ئاینه‌كان، هه‌ندێكجاریش فه‌لسه‌فه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر به وردی له مرۆڤ بڕوانیت، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه مرۆڤ خوێن ده‌ڕێژێ، كاولكاری درووست ده‌كات، سرووشت وێران ده‌كات و ژینگه پیس ده‌كات، له هه‌مووی ترسناكتر شار درووست ده‌كات و له‌وێوه هه‌نگاو به‌ره‌و دووركه‌وتنه‌وه ده‌نێت له ئه‌سڵی خۆی، كه تێكه‌ڵ بوونه به سرووشت و داماڵینی ئه‌و به‌رگه ته‌سك و ترسناكانه‌یه، كه ئاین و نه‌ته‌وه و شار و ئایدیۆرلۆژیاكان به‌به‌ری ده‌دروون.
تیرۆر به‌شێكه له جه‌وهه‌ری مرۆڤ، ئیتر گرنگ نیه ئه‌و تیرۆره هه‌ر جۆرێك بێت، گرنگ نیه ئه‌و تیرۆره بگاته بنبه‌ست و كۆتایی به بوونه فیزیكییه‌كه‌ی مرۆڤ بهێنێت، گرنگ نیه ئه‌و تیرۆره له‌سه‌رخۆ بڕواته پێشه‌وه و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی كه‌سێك ورد و خاش بكات.
تیرۆر به‌رهه‌می ئاین و ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیاری كرا‌و نیه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی خودی مرۆڤ خۆیه‌تی، چونكه دواجار هه‌موو ئه‌و رێباز و ئایدیۆلۆژییایانه‌ی كه ده‌بنه دیواری نێوان مرۆڤه‌كان، مرۆڤ خۆی درووستكه‌ریانه و هه‌موویان به‌رهه‌می بیركردنه‌وه و خه‌یاڵی خۆینی.
باشترین رێگه بۆ ناسینه‌وه‌ی تیرۆرست، داننانه به‌و هه‌قیقه‌ته‌دا كه تیرۆریست مرۆڤه، ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێكت ده‌ست بكه‌وێت و تێبگه‌یت، تیرۆر به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌كانی مرۆڤه و به‌شێكه له جه‌وهه‌ری مرۆڤ، نه‌ك ئاین و ئایدیۆلۆژیاكان وه‌ك ئه‌وه‌ی جادوو له مرۆڤ بكه‌ن، بیخه‌نه ناو چوارچێوه‌یه‌ك و ئيتر ته‌نها تیرۆر به كۆتایی رێگاكة بزانيَت.
ئایا هه‌رگیز له خۆتت پرسیوه، تیرۆر چیيه؟
له هه‌موو ته‌مه‌نتدا بیرت له كوشتنی كه‌سێك كردۆته‌وه؟
ئایا بیرت له وێران كردنی ژیانی كه‌سێك كردۆته‌وه؟
بیرت له‌وه كردۆته‌وه كه به هه‌رچۆنێك بێت كه‌سێك ئازار بده‌یت؟
گرنگ نیه ئه‌و ئازاره، ئازاری جه‌سته‌يی یان ئازاری ده‌روونی بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه بیرت له ئازاردان كردبێته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌یشتیته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه بیرت لێكردۆته‌وه، دوو دڵ مه‌به له خۆت، كه تۆیش ویستوته ببیته تیرۆریستێك، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیشت ئازار داوه، بێگومان به له تاوانباری خۆت.
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه، ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری تیرۆریسته‌كه‌ی ناخی خۆی ببێت، ده‌بێت یه‌كه‌مین به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر له خودی خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات، هیچ مرۆڤێك فریشته نیه، هه‌ر مرۆڤێك تیرۆریستێك له ناخیدا پاڵكه‌وتووه و له هه‌ر چركه‌یه‌كدا، ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی هه‌یه، ئه‌گه‌ری هه‌یه بێته ده‌ره‌وه و كه‌سێك بكوژێت، وێرانكارییه‌كی گه‌وره درووست بكات، بێته ده‌ره‌وه و به درۆكانی، به‌و حیكایه‌ته وه‌همیانه‌ی كه درووستی ده‌كات، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی كه‌سێك تیرۆر بكات، تیرۆر جۆری زۆره و تیرۆریسته‌كانیش هه‌مه جۆر، هه‌رگیز له خۆتت پرسیوه، كه ئایا هه‌ر به‌ڕاستی تۆ تیرۆریست نیت؟!
تیرۆر له خه‌یاڵدانی مرۆڤ خۆیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئاین و ئایدیۆلۆژیاكان، ره‌نگه ته‌نها كه‌ره‌سته‌یه‌ك بن، بۆ پێدانی شه‌رعییه‌ت به‌و ویسته كوشنده‌یه‌ی مرۆڤ كه ناوی تیرۆره، تۆ ئه‌گه‌ر دژی تیرۆری، تیرۆریسته‌كه‌ی ناخی خۆت بكوژه، ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كان ئه‌و كاره بكه‌ن، ئیتر دونیا پاك ده‌بێته‌وه و شتێك نامێنێته‌وه به ناوی تیرۆر، به ناوی تیرۆریست.
رێبۆ ره‌زا
—-
له ئه‌كاونتی (رێبۆ ره‌زا)وه وه‌رگیراوه..