ئازا حەسیب قەرەداخی: نێچیرڤان بارزانی لە کایەی دیبلۆماسیدا کێوێکی پتەوە

0

نوچەنیت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی تەنھا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین لەوە. ئەزمونی حکومەتداری دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ ؟

نوسەرو رۆشنبیر ئازا حەسیب قەرەداخی، نێچیرڤان بارزانی بە سیاسییەکی خاوەن هونەرو توانا دەزاێت پێیوایە کارەکانی پێشتری گەواهیدەری ئەم راستییەن” نێچیرڤان بارزانی باڵەخانەیەکی بەرزی پڕ ئەزموونە لە ھێزی دانوستاندن و رێکخستن و کۆکردنەوەی جیاوازییەکان، لەسەر راستەڕێی چارەسەرکردنی کێشەکان و ھەڵگرتنی کۆسپەکانی بەردەم پێشکەوتن. ھەموو ماوەی سەرۆکایەتی ئەو بۆ حکومەتی ھەرێم گەواھی ئەم راستییەن و ماوەی رابردووش کە سەرکردایەتی وەفدی دانوستکاریی پارتی کردووە بۆ دانیشتنی پەرلەمان و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و دامەزراندنی حکومەتی ھەرێم باشترین بەڵگەیە. بۆیە لەسەر زەوینەی ئەم ئەزموون و توانایە، بەڵێ گەشبینم کە کایە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووری و چڤاکی و حوکمڕانی و پەیوەندییە ناوخۆیی و عێراقی و نێودەوڵەتییەکان سوودمەند دەبن لە نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمدا”.

سەبارەت بەتوانای دپلۆماسی بارزانی ئازا حەسیب پێیوایە” لە کایەی دیبلۆماسیدا، نێچیرڤان بارزانی کێوێکی پتەوە، ھاوکات رووبارێکی زوڵاڵ و خۆشڕەوە. ھەم بە توندی پابەندە بە بنەما و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستانەوە و سازشیان لەبارەوە ناکات، ھەم دەشزانێ چۆن ئەم بنەما و بەرژەوەندییانە لە جوغزی بەرژەوەندییەکانی ئەوانیتریشدا بگونجێنێ و بەو ئاقارەیدا ببات کە زیان بە کوردستان نەگات و بەرامبەرەکانیش رازی بن لەوەی دەیدەن و وەری دەگرن . ئەم ھونەر و توانایە بۆ قۆناغی داھاتووی کوردستان زۆر پێویست و پڕ بایەخە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com