ئاریان فەرەج: نێچیرڤان بارزانی پیاوی کردنەوەی گرێ کوێرەکانە

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی تەنھا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین لەوە. ئەزمونی حکومەتداری دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ ؟

ئاریان فەرەج، سەرنوسەری رۆژنامەی هەولێر دەڵیت” نێچیرڤان بارزانی وەک پیاوی کردنەوەی گرێ کوێرەکان و خوازیاری کاری تیم و پێکەوەیی هەروەها وەک سیاسییەکی نەرم و دیبلۆمات ناسراوە. بە گشتی لە کایەی سیاسی کوردستاندا مەقبول و خۆشەویستە، تەجرەبەیەکی دەوڵەمەندی هەیە لە پێکەوە گونجاندنی ناکۆکەکان و راگرتنی باڵانسەکان و داشکاندن و میانەڕەو ی ئیداری و سیاسی بۆیە چاوەڕوان دەکرێ هەم خۆی پشت بە هاوکاری و بەشداری هەموو لایەک ببەستێ بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، هەم لە هەموو لایەکیشەوە هاوکاری و یارمەتی پێویست بدرێ”.

ئەم رۆژنامەنوسە نێچیرڤان بارزانی، بە سیاسییەکی واقیع بین و سەرکەوتوو لە سەردەمی قەیران و کێشە قوڵەکان دەزانێت” نێچیرڤان بارزانی، لە ساڵانی رابردوودا هەم لە رۆژگاری بوژاوەیی ئابوری و تەبایی سیاسی و هەم لە سەروەختی قەیران وکێشە سەختە ئابوری و سیاسییەکاندا ،توانی ئیدارەی رەوشەکە بکات و لە هەردوو بواردا تا ئەندازەیەکی باش سەرکەوتوو بوو ، توانی ووڵات لە قەیرانەکان بپەڕێنێتەوە. لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی وەک سیاسییەکی سەردەمیانەی واقیعبینی میانڕەوی بەرچاو روون ناسراوە هەمیشە وەک فاکتەری ئارامکردنەوەی بارودۆخەکان و لێکگەیشتن و دانوستانخوازی ناسراوە بێ گومان کەسایەتی و ئەزمون و هەڵوێستەکانی رابردووی یارمەتیدەری دەبن و بە باوەڕی من دەشتوانێ سەرۆکایەتییەکەی کوردستانییانە و سەرتاسەری بێت و ئەو رۆڵە بگێڕێ کە لێی چاوەڕوان دەکرێ . هەڵبەت جیا لە تواناو ئەزمونی خۆی، سوودمەنیشە لە تەجروبەی دەوڵەمەندی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئەوەش وەک رێنیشاندەر و رێنوماکارییەکی گرنگ کەڵک لێ وەردەگرێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com