سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح
دۆخی یه‌كێتی پێویستی به بیركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر هه‌یه، نه‌وه‌ك هه‌ڵچون‌و بڕیاری پێشوه‌خته‌و زیانگه‌یه‌نه‌ر. به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێ ئه‌مه ته‌نها وه‌ك بۆچونی خۆم وه‌ربگیرێ‌و كه‌س نان‌و پیازی پێوه نه‌خوات‌و تێكه‌ڵ به‌و كلتوره شه‌له نه‌كرێ، كه بوترێ فڵان‌و فیساری له‌پشته! حه‌قی خۆمه وه‌ك یه‌كێتییه‌ك پێش كۆنگره قسه‌م هه‌بێت‌و بۆچونی خۆم له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی ده‌نگی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌رببڕم‌و هه‌م ره‌خنه بگرم‌و هه‌میش چاره‌سه‌ر بخه‌مه روو.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌م كه ئه‌م دۆخه‌یان ناوناوه “شكست”!، بێگومان ئه‌مه “شكست” نییه، یه‌كێتی باوه‌ڕی به دیموكراسی هه‌یه، له دیموكراسیشدا شتێك نییه به‌ناوی هه‌میشه بردنه‌وه. به‌ڵكو ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌و به‌رزو نزمكردنی رێژه‌ی ده‌نگه. ده‌بوو ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان له یه‌كێتی زیاتر هێناوه، به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆن ئه‌مه‌یان ره‌چاو بكردبا.
هۆكار‌و چاره‌سه‌ر
هه‌ڵبه‌ته هۆكاره‌كان یه‌ك‌و دوان نیین كه رێژه‌ی ده‌نگی یه‌كێتییان پاشه‌كشه پێكردووه، هه‌روه‌ك چۆن هۆكاره‌كانیش هه‌مووی هی ئێستا نین، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به وێستگه‌كانی پێشتری ئه‌م حزبه‌وه هه‌یه.
به‌ر له هه‌موو شت، كۆنگره‌كانی یه‌كێتی نه‌یتوانیوه، كه‌موكوڕییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو كورد واته‌نی به‌ردێكی له‌سه‌ر دانراوه، كه ده‌بوو برین‌و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكردایه، چونكه به‌رده‌كه قابیلی ئه‌وه‌یه هه‌میشه لاببرێ!.
خودی سه‌رۆك مام جه‌لالیش له‌م دۆخه‌ی یه‌كێتی به‌رپرسیارێتی به‌رده‌كه‌وێ، هه‌ڵبه‌ت هی سه‌رده‌می پێش نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی، هیوادارم بۆ كۆنگره بتوانێت بێته‌وه‌و وه‌ك هه‌میشه یه‌كێتی هه‌ستێنێته‌وه.
پێویسته ئه‌وه ره‌چاو بكرێ كه شۆڕش ده‌گاته ئه‌و ئامانجه‌ی له‌پێناویدا خه‌باتی بۆ كردوه، ئه‌وا له‌گه‌ڵیدا مه‌بده‌ئو ئینتیماش به‌و جۆره نامێنێت‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه دێنه ساحه‌كه‌و قو‌ت ده‌بنه‌وه. بێگومان له ئێستاشدا خه‌ڵك پێویستی به حیكایه‌ته‌كانی شۆڕش نییه، ئه‌وه مێژوویه‌كی پڕشنگداره‌و تۆماركراوه‌و مێژوش ستایشی ده‌كات، به‌ڵكو ئێستا‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵك خزمه‌تگوزاری‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌هه‌موو شت به گرنگتر ده‌زانێت. بۆیه یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی پاشه‌كشه‌ی ده‌نگی ئه‌م حزبه ئه‌و كادر‌و مه‌سئولانه بوون كه له حكومه‌تدا دایناون‌و نه‌یانتوانیوه له‌ئاستی ئه‌وه‌دا بن كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت. بۆیه چاره‌سه‌ری ئه‌م خاڵه‌یان ئاسانتره، ده‌كرێ یه‌كێتی ده‌رسێكی گرنگی لێوه‌ربگرێت‌و بۆ له‌مه‌و به‌دوا ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت بكات، كه من پێموایه ده‌بێت یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌تدا بكات، چونكه پێكهاته‌ی یه‌كێتی واده‌خوازێ، ئه‌وا ده‌بێت له‌ماوه‌ی كاركردنی هه‌ر كه‌سێك كه دایده‌نێت له حكومه‌تدا چاودێری ته‌واو بكرێت‌و له دوو بۆ سێ مانگی یه‌كه‌می ده‌ست به‌كاربونییاندا هه‌ڵبسه‌نگێندرێن‌و سزا‌و پاداشت بخرێته بواری پراكتیزه‌كردنه‌وه. دانانی ئه‌و كه‌سانه‌ش بۆ پۆسته حكومییه‌كان ته‌نها به ته‌زكیه‌ی جێگرانی سكتێری گشتی‌و مه‌كته‌ب سیاسی نه‌بێت، جگه له شایسته بونییان ئه‌وا راو بۆچونی كه‌وادره ئه‌ساسییه‌كانی یه‌كێتیش وه‌ربگیرێت، جێی خۆیه‌تی بزانرێ كه پێشتر ئه‌و كه‌سانه ئه‌دای كاركردنیان له چ ئاستێكدا بووه.
خاڵێكی تری ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی یه‌كێتی، په‌یوه‌ندی به حزبه‌وه هه‌یه، هه‌ر له به‌ڕێزان جێگرانی سكتێری حزبه‌وه هه‌تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسیاری حزبیان هه‌یه.
وه‌ك پێشتر وتم سه‌رۆك مام جه‌لالیش پشكێكی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی به‌رده‌كه‌وێ، چونكه هه‌ندێ دۆخی تری یه‌كێتی هه‌بووه كه سه‌رۆك مام جه‌لالیش لێره بووه‌و توشی یه‌كێتیش هاتووه، به‌ڵام دوای ئاماده نه‌بونی سه‌رۆك، به‌رپرسی یه‌كه‌م جێگرانی سكتێری گشتین، پاشان مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو مه‌ڵبه‌ند‌و مه‌كته‌ب‌و ده‌زگاكانی ئه‌م حزبه.
به‌داخه‌وه لێره‌و له‌وێ ده‌بینم‌و ده‌بستم هه‌ندێك خۆیان له‌م دۆخه‌ی كه توشی یه‌كێتی بووه ده‌دزنه‌وه، به‌جۆرێك ده‌یانه‌وێ كه‌سانی تر به‌رپرسیار بكه‌ن. كه له راستیدا هه‌موومان پشكی ئه‌وه‌مان به‌رده‌كه‌وێت‌و به‌رپرسیارین له‌م دۆخه. حه‌قیش نییه بۆ خۆ ده‌رخستن‌و خۆ زلكردن له‌م كاته‌دا هه‌ندێك بێ باكانه قسه بكه‌ن (كه زیاترینیان موسته‌فیده‌كانن!)، كه ئه‌مه جگه له‌خۆدزینه‌وه هیچی دیكه نییه، خۆ به قسه كردن نابێت، ئاسانترین شت له‌م هه‌رێمه‌دا قسه‌ی باق‌و بریقه، چونكه به‌هۆی لێنه‌پرسینه‌وه‌وه قسه باجی نییه، حه‌ز ده‌كه‌ی جنێو و بوختانیش بده‌و هه‌ڵبه‌سته، وه‌ك هه‌ندێك كه بینیمانن، كه ئه‌مه ته‌نها یه‌كێتی پێ لاوازتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی سه‌یره قسه‌و نوسینی هه‌ندێك ئه‌وه‌نده‌ی به‌رنامه‌و ئاماده‌كارییه بۆ كۆنگره ئه‌وه‌نده به‌رنامه نییه بۆ چاكردنی حزب، ئه‌وه‌نده‌ی راكردنه له به‌رپرسیاری ئه‌وه‌نده راكردن نییه به‌ده‌م حزبه‌وه بۆ چاككردنی. به‌داخه‌وه‌و زۆریش به‌داخه‌وه جاران كه‌سێك ده‌بوو به یه‌كێتی خوشك‌و برا‌و دایك‌و باوك‌و خێزان‌و دۆست‌و هاوڕێ‌و خوێندن‌و كاریان به‌جێده‌هێشت‌و ده‌چونه شاخ‌و ئاماده‌بوون خوێنی خۆیان ببه‌خشن‌و جه‌سته‌ی یه‌كێتی پێ به‌هێز بكه‌ن كه كردیشیان، كه‌چی ئێستا خوێن له یه‌كێتی ده‌رده‌هێنرێت بۆ به‌هێز بونی خۆیان‌و زل بوونیان!!.
ئومێدم به كۆنگره نییه!
سیاسه‌تی حزب ده‌بێ دابرَێژرێته‌وه، پێویست ناكات چاوه‌ڕێی كۆنگره بین، حزب له‌م دۆخه‌دایه، كه‌تا ئێستاش به‌ری نه‌داوین! هه‌تا رۆژێك زوتر به‌رنامه‌و سیاسه‌تی یه‌كێتی بگۆڕدرێت دره‌نگه.
با له كۆنگره‌دا كه به‌شبه‌حاڵی خۆم ئومێدم پێی نییه، په‌یڕه‌و و پڕۆگرام بگۆڕدرێت، با كۆنگره به‌رپرسه‌كانی دیاری بكات، ئێستا دره‌نگه بیری نوێ‌و سیاسه‌تی نوێمان ده‌وێ، وا ته‌شكیله‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت داده‌نرێ، خۆ ناوه‌ستن هه‌تا ئێمه كۆنگره بكه‌ین. پلانی ژیرانه بۆ به‌شداری حكومه‌ت دابنێن، یه‌كێتی پێویسته له حكومه‌تدا به‌شداری بكات، حزب هه‌بوه‌و هه‌یه یه‌ك كورسی هێناوه‌و له حكومه‌تیشدا به‌شداری كردوه‌و ده‌شیكات، ئێستا بۆ ده‌بێت یه‌كێتی خۆی ساز نه‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ی تێ نه‌په‌ڕێ‌و رای خۆم بێژم كه وتم “به‌شبه‌حاڵی خۆم ئومێدم به كۆنگره نییه”، چونكه كۆنگره كوتله به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هێنده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌بازی له پێشه نیوهێنده چاكسازی یه‌كێتی له‌پێش نییه.
چڕ‌و چاوه نه‌خوازراوه‌كان‌و كه‌سه بێتواناكان كوتله ده‌یانخاته‌وه سه‌ر كورسی، یه‌كێتی سه‌ركرده‌و كادری گه‌لێك باشی هه‌یه، به‌ڵام باڵباڵێن ناهێڵێ وه‌ك پێویست ده‌نگ بهێنن. تۆ له كۆنگره‌ی پێشوو بڕوانه باش بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه كوتله چ رۆڵێكی كوشنده‌ی هه‌بووه له دامه‌زراندنی هه‌یكه‌لی حزبدا، كه‌سی زۆر باش‌و به توانا‌مان هه‌یه نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه قسه‌كه‌م وه‌ر بگرن!. بۆیه دڵنیام كوتله بۆته سه‌ره‌تانی ئه‌م حزبه‌و لێی نابێته‌وه، ته‌نانه‌ت په‌یمانی ئاكاریش ده‌رمانێكی كاتی بوو بۆی‌و وه‌ك خۆیان ده‌ستیان دایه‌وه باڵباڵێن.
بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانیش دروست نه‌بێت له كۆنگره‌دا، پێویسته ته‌وافوقێك پێك بهێنرێ، كه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی خزمه‌تی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی بێت.
ده‌بێت یه‌كێتی چه‌ند ژورێك دروست بكات
پێم باشه یه‌كێتی چه‌ند ژورێك پێكبهێنێت زۆر له ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند باشتره، هه‌ڵبه‌ت حورمه‌تم بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌ن هه‌یه، ئه‌مه رای خۆمه، به‌ڵام ئه‌و ژورانه ئه‌كتیڤ بن‌و یه‌كێتییانه كار بكه‌ن.
بۆ نمونه: با ژورێكی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ به‌دواداچونی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له یه‌كێتی ده‌گیرێن، ئیتر چ له لایه‌ن كادرانی خۆیه‌وه بێت یان له لایه‌ن میدیاكارانه‌وه بێت، ره‌خنه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێندرێن‌و ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بێت كاری جدی بۆ بكرێت، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م ژوره له‌كاتی خۆیدا به‌رپه‌رچی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه بداته‌وه كه به‌به‌رنامه بۆ یه‌كێتی دروست ده‌كرێن، رونكردنه‌وه‌ی پێویستیان بۆ قسه‌و قسه‌ڵۆكه‌كان هه‌بێت، بۆ نمونه نه‌ك هه‌ر خه‌ڵك به‌ڵكو به‌شێك له كادره‌كانی یه‌كێتی ده‌ڵێن “یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی بووه ده‌نگی كه‌می كردوه!” بۆ نایه‌ن ئه‌م هه‌ڵمه‌ته شی بكه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵك، كه نه‌یارانی یه‌كێتی زیاترین رۆڵیان له‌مه‌دا بینیوه. ده‌شێ كه‌مێك راستی تێدا بێت، بڕوام وایه ئه‌مه قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، باشه گریمان ئه‌وه وایه، ئێ خۆ به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه بێت‌و پارتی تا ئه‌و ئاسته بوایه، ئه‌وا خۆ ده‌بوو ده‌نگی پارتی له‌یه‌كێتی كه‌متر بوایه. بۆیه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه بۆ خودی یه‌كێتی باشتره، ئێسته‌ش به‌رپرسانی یه‌كێتی نه‌هاتن ئه‌مه رون بكه‌نه‌وه.
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ژورێكی تایبه‌تی هه‌بێت‌و مه‌یدانیانه كار بكات‌و بچنه ناو خه‌ڵك‌و خواست‌و داواكاری خه‌ڵك بكه‌نه به‌رنامه‌و كاری بۆ بكرێت.
ده‌بێت یه‌كێتی رێگه‌ی دیكه هه‌ڵبژێرێت
یه‌كێتی ده‌بێت رێگه‌ی دیكه هه‌ڵبژێرێت‌و كۆڵ له شتگه‌لێكی ته‌قلیدی بدات، من بۆخۆم برای شه‌هیدم، تێده‌گه‌م كه به‌سه ناوهێنانی شه‌هیدان. نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه شه‌ڕو نه‌هامه‌تی‌و شه‌هیدی نه‌دیوه، له‌وه‌ته‌ی فامی كردۆته‌وه هه‌ر گوێی له‌وه ده‌بێت كه ده‌ڵێن “بودجه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه به تاڵان ده‌برێت.. پاره‌ی نه‌وت‌و ته‌نكه‌ره نه‌وت‌و چی‌و چی تر” ئێ ئه‌مانه‌ش ناحه‌قیان نییه، كه دوای تۆ نه‌كه‌ون، بفه‌رموون رێگه‌ی نوێ بۆ راكێشان‌و قایلكردنی ئه‌م گه‌نجانه بدۆزنه‌وه‌و بیكه‌نه به‌رنامه‌ی كار كردنتان.
خه‌بات‌و شه‌هیده‌كانمان، به‌شێوازی نوێ بۆ نه‌وه‌ی تازه په‌خش بكه‌ن، به فیلم‌و به دراما‌و سینه‌ما، به‌كار‌و شاكاری هونه‌ری‌و شێوازی مۆدێرن تێ‌یان بگه‌یه‌نن كه ئه‌م ئه‌زمونه لێره‌وه له دایك بووه. ته‌ماشا بكه‌ن چۆن وڵاتێكی وه‌ك‌و (صین) به دراما مێژ‌و كلتوری خۆی بۆ دنیا نمایش ده‌كات، په‌یامی ئه‌وان زۆر ره‌هه‌ندی هه‌یه، له‌وانه ده‌یانه‌وێ به دنیا بڵێن كه چه‌ند له زانستی پزیشكیدا قه‌دیمن‌و پیشانی ده‌ده‌ن پێش سیستمی دیموكراتی زۆرێك له‌پاشاكانیان به‌پرس‌و بیر‌و را ئه‌نجومه‌نی پاشایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه، ئه‌وان خۆیان وه‌ك كۆنترین قاره‌مانه‌كانی گه‌ردون بۆ جیهان ده‌رده‌خه‌ن كه له‌پێناو ئازادی‌دا چ قوربانییه‌كیانداوه.
له ماڵه‌كانماندا دراماكان ده‌بینین، دراما توركییه‌كان ده‌بینین، به‌جۆرێك كورد سوك ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بیانییه‌ك هه‌ستی پێ بكات، له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا وێنه‌ی كوردیان هه‌ر له رێی فیلم‌و دراماوه شێواندوه!.
دوا قسه‌م بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره
دواین قسه‌م با ئاراسته‌ی خودی كادر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی بكه‌م. هه‌ڤاڵان.. زۆرێك به دڵ گه‌رمی‌و زۆرێك به ئاراسته له‌م دۆخه‌ی توشی یه‌كێتی بووه قسه‌یان كرد، بۆچونێكی له راده‌به‌ده‌ریان خستۆته ده‌رونی یه‌كێتییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ده‌ویسترا به ئێستاشه‌وه كه‌لێن له‌نێوان ئه‌ندام‌و كادران له‌گه‌ڵ مه‌كته‌ب سیاسی دروست بكه‌ن، بێگومانم كه كادر‌و ئه‌ندامه ژیره‌كانی یه‌كێتی، دركی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چ مه‌رامێك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌یه، نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو له‌شكۆدانی یه‌كێتییه كه باس له دانانی سكتێری یه‌كێتی بكرێت، هه‌تا سه‌رۆك مام جه‌لال مابێت، شه‌رمه باس له سكتێری بكرێت، با كۆنگره ئه‌گه‌ر وه‌ك وه‌فا بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك ره‌مزیش بێت به‌كۆی ده‌نگ مام بكه‌نه‌وه به سكتێر. ئه‌و نه‌یارانه‌ی ئێستا ئه‌و قسه‌ڵۆكانه ئه‌چێنن‌و به‌به‌رنامه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن سكتێر بۆ یه‌كێتی دابنرێ، دڵنیا بن هه‌ر ئه‌وان ده‌بن، سبه‌ینێ پێتان ده‌ڵێن ئێوه وه‌فاتان بۆ مام جه‌لال نه‌بوو له سكتێری لاتاندا.
بێگومان یه‌كێتی دوای مام جه‌لال ئه‌و یه‌كێتییه نامێنێت، ده‌بێت یه‌كێتییه‌كی تر بونیاد بنرێ، چونكه كه‌س جێی مامی پێ پڕناكرێته‌وه. ده‌شكرێ چاو له حزبه سه‌وزه‌كانی ئه‌وروپا بكرێت، یه‌كێتی سكتێری كاری حزبی جیا بێت‌و سكتێری كاری حكومی‌و په‌رله‌مانی جیابێت‌و هه‌روه‌ها سكتێری علاقاتیشی هه‌بێت.
ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌توانێ یه‌ك جێگر هه‌ڵبژێرێت كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سكتێری گشتی پێ بدرێت‌و خاوه‌ن بڕیار بێت‌و هه‌مووان پابه‌ند بن به بڕیاره‌كانییه‌وه.