ناوەندی گاڤ بۆ مانگی رەمەزان درامای یوسف ناگەرێتەوە نمایش ده‌كات

0

 ناوەندی گاڤ gav kurd art، بۆ كارى تەلەفزيۆنيى و سينەمايى كوردى لە سلێمانى ، بە هاوبەشى لەگەڵ كۆمپانياى سكاى ئارت و بابيلۆن ميديا رایگەیاند ” ماوەی سێ مانگە سەرقاڵى بەرهەمهێنانى درامايەكى تەلەفزيۆنيە بە ناوى يوسف ناگەڕێتەوە.

ئەم درامایە لە سيناريۆ و دەهێنانى  هونەرمەند لوقمان غەريب، ە و تيايدا ژمارەيەكى ديار لە هونەرمەندانی شارەكانى هەولێر ، سلێمانى ، كەركوك ، گەرميان ، هەڵەبجە و هەورامان و قەڵادزێ بەشداريى دەكەن ،ئەوانیش مستەفا ئەحمەد ، عەلى كەريم ، فەيسەل محمد ، على ئەحمەد ، زاهير عەبدوللە ، عەلى شێخانى ،جەميل ئەحمەد ، سەربەست ئەحمەد ، كەمال چالاك ، سازگار فواد ، شۆرش قادر ، شاناز جەمال ، بەهادين هەلەبجەيى ، عوسمان مەعروف ، نياز شەريف ، ئيليان هەورامى ، مزەفەر هەولێرى لەگەڵ چەندين ئەكتەرى ناودار و ناسراوى تر، وەهونەرمەندى ناسراو لوقمان سەليم، وەک گۆرانی بێژ لە دراماکەدا رۆل دەبینێت.

gav وتیشی: ناوەرۆکی دراماكە  باس لە بەسەرهاتێکی کۆمەڵایەتی ،لە نيوان دوو زەمەنى جياوازدا ،كۆن و ئيستا دەکات ، زنجیرە دراماکە لە ١٥ ئەڵقە پێکهاتوە، و بەگشتى تيشك ئەخاتە سەر چەندين كێشە و ئاريشە و بابەتى جۆراوجۆرى ترى ناو كۆمەڵگا ، رووداوەكانى ئەم درامايە باس كەسايەتى يوسف دەکات كە وێڵە بە دواى بەدەستهێنانى شوناس و ناسنامەى خۆيدا.

دراماكە ئێستا لە دوا رۆژەكانى قۆناغى وێنەگرتندايە و بڕيارە رۆژانى داهاتوو قوناغى مۆنتاژ و مێكساژ دەست پێبكات و لە مانگى ڕەمەزانى پيرۆزدا پێشكەش بكرێت .

بە پێى ليدوانى هونەرمەندانى بەشدار بوی دراماکە ئاشکرای دەکەن کە: ئيستا شەپۆلى هاوردەكردن و دۆبلاژكردنى دراماى بيانى لە كەناڵەكانى تەلەفزيۆندا و گرنگى نەدان بە هونەرى خۆماڵى و زياتر رووكرنە بەرهەمى بيانى بزاڤى دراماى كوردى و بەرهەمهێنانى لەم بوارەدا دوچارى كێشەى گەورە كردووە و لەم رووەشەوە لايەنى بەپرس كەم تەرخەمە و پلانى پێويستى نييە بۆ بەدەنگەوەهاتنى كار و بەرهەمەكانى هونەرمەندانى كوردستان”.

ناوەندەکە دەڵێت کە ” دراما تەلەفزیونیەکان لە جیهاندا، بەشێوەيەكى بەرفراوان كارى لەسەر دەكرێت و پانتاييەكى گەورەى شاشەكانى تەلەفزيۆنى داگير كردووە و بۆتە بابەتێكى گرنگ و پێويستى رۆژانەى سەردەمەكە و بينەر و خيزانى بەجۆريكى كاريگەر خستۆتە ژيرهەژموون و كاريگەريى خۆيەوە .

 گاڤ دەشڵێت” كوردستان لە زۆر رووەوە زەمينەيەكى لەبارە بۆ بەرهەمهێنانى كارى دراماى تەلەفزيۆنى، چونكە ژينگە و سروشت و جوگرافيا و پێكهاتە جۆراوجۆرەكەى و ميژوو پڕ لە رووداوەكانى و لەگەڵ بوونى ژمارەيەكى زۆر لە تەنكيكاران لە هونەرمەندى خاوەن ئەزموون و قاڵبوو لە بوارى دراما و هونەرى نواندا ، ماكى ئەوەن كە ببێتە خاوەنى بزاڤيكى گەورە و فراوان لە بەرهەمهينانى دراماى كوردى ، بەو مەرجەى بە پێى ياسا كارى تەلەفزيۆن و كۆمپانياكانى ميديا و دامودەزگا فەرمييەكانى حكومەت و تايبەتمەند لەم بوارە رێك بخرێت و پشتيوانى بەردەوامى دراماكاران و هونەرمەندان بكرێت “.

لە ئيستادا بە گووتەى پسپۆران و هونەرمەندان و پەروەردەكاران ، دراماى بيانى و دۆبلاژكردنى بەشێوەيەكى نارێك و پێك ، كاريگەريى خراپى كردۆتە سەر كۆمەڵگاى كوردستانى و چەندين كيشە و گيروگرفتى بۆ خيزانەكان دروستكردووە، بۆيە پسپۆران واى بەباش ئەزانن كە دەسەلآت مشوورى ئەم بوارە گرنگە بخوات و گرنگييەكەى بەهەند وەربگرێت و بەياسا تەلەفزيۆنەكان ناچار بكات لە برى پەخشكردنى دراماى بيانى دراماى كوردى بەرهەم بێنن و پەخشى بكەن و وەزارەتى رۆشنبيريش زياتر بايەخ بەم كەرتە بدات .

گاڤ وتیشی: بەرهەمی هونەرمەندانى بەشدارى ئەم درامايە دەکات کە “بەرهەمەكەيان بە جۆريك لە تەحەددا لەبەرامبەر هەژموونى دراماى توركى و ئيرانى و چينى و هندى، دەزانن كە ئەگەر لە رووى چەندايەتيشەوە هێندە نەبێت ،بەڵام لە رووى چۆنايەتييەوە بە بەرهەمێكى بە پێز و خوماڵى بايەخدارى دەزانن.

لەکۆتاییدا گاڤ ئاماژە بەوە دەکات کە : دراماى يوسف ناگەڕێتەوە لەسەر دەستى ستاڤێك لە گەنجانى چالاك و لەخۆبووردوو كارى تەكنيكى بۆ كراوە شوان جەبار ـ وێنەگر ، فەرهاد كوردى ـ رووناكى ، سەرمەند ئيسماعيل ـ دەنگ ، پشتيوان رەحيم ـ موناژ و ميكساژ ، نڤار لوقمان ـ ياريدەدەرى دەرهێنەر، وابڕيارە لە مانگى ڕەمەزانى پيرۆزدا پەخش بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com