نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایدهگهیهنێت، دەستیان گرتووە بەسەر پێنج تەن بەھاراتی ماوە بەسەرچوو و ھەروەھا كارگەیەكی دروستكردنی بەھاراتیان داخستووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند “ئەمڕۆ ٢-٤-٢٠١٩، لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون کە پێکهاتبوو لە پۆلیسی هەولێر پێکهاتبوو لە پۆلیسی رێککاری و پۆلیسی شارەوانی و هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر و قەزای ناوەندی هەولێر. گەڕان و پشکنینیان بۆ کارگەیەکی دروستکردنی بەهارات کرد، توانیان دەست بگرن بە سەر بڕی پێنج تەن کەلوپەلی دروستکردنی بەهاراتی ماوە بەسەرچوو، کەلوپەلەکان لەلایەن شارەوانی هەولێر لەناوبران و رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کارگەکە گیرایەبەر”.




