نوچەنێت
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، هەوڵ دەدریت تا مانگی داهاتوو رۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بدرێت.
محەمەد ئەمین هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بەکەناڵەکانی راگەیاندنی گوت” پێشتر کار لەسەر ئەوە کراوە کە بڕی زیاتر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان بدرێت. دوای کۆتایی هاتنی وەرزی سەرما هەوڵ دەدرێت رۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت”.