ئایا یادی نەورۆز لە کەرکوک دەکرێتەوە؟

0

نوچەنێت: تایبەت

بڕیارە حزبە کوردستانییەکان لە کەرکوک مەشخەڵی ئاگری نەورۆز هەڵبکەن و ئاڵای کوردستانیش بەرز بکەنەوە. هەروەها لایەنە کوردییەکان بێجگە لە پارتی هەموویان بەشداری تێدا دەکەن.

دوای داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، بۆ کورد لە هەموو روویەکەوە کێشە بۆ نەتەوەی کورد دروست بووە و تەنانەت بۆنە نەتەوەییەکان بە ئاسانی بەڕێوەناچن. هەروەها حزبی یەکەم کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو شارە بە داگیرکراو دەناسێنێت و ئامادە نییە بارەگاکانی بەبێ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بەبێ شکۆ بۆ تاکی کورد، بگەڕێنێتەوە کەرکوک.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی لە پشکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە بارەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆز لە کەرکوک رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-٣-٢٠١٩ لە رێوڕەسمێکدا لەسەر قەڵای کەرکوک مەشخەڵی ئاگری نەورۆز هەڵدەکرێت و ئاڵای کوردستانیش بەرز دەکرێتەوە.

جوان حەسن گوتیشی، کە بڕیارە سەرجەم حزبە کوردستانییەکان بەشداریی لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای کەرکوک (جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان)، بکەن. دەشڵێت “ئەم یادەش لەسەر داوای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بووە”.

ئەو ئەندامی ئەنجومەن دەڵێت، لە عێراق ئاهەنگی نەورۆز بەفەرمی بۆ کورد ناسێندراوە و ئێمەش لە کەرکوک وەک لایەنەکان داوای مۆڵەتمان کردووە بۆ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە لەسەر فەرمی داوای مۆڵەتیان بۆ کردنەوەی ئاگرەکە لەسەر قەڵای کەرکوک، بەڵام پارێزگار رێگە بە تورکمان و عەرەبەکان نادات ئەمڕۆ رێوڕەسمیان هەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com