رزگار ره‌زا چوچانی
خه‌ندان به ئاشكرا راگه‌یاندنی كاك به‌رهه‌م ساڵحه، ئه‌و رۆژه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانه‌وه، بڕیاری هه‌ڵگرتن یان نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه خوێندرایه‌وه، خه‌ندان به‌مانشێتی سه‌ره‌كی نوسیبووی قوباد تاڵه‌بانی بوو بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی راگه‌یاند.
خه‌ندان نوسیوبووی، نێچیرڤان بارزانی بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی له 2016 به قوباد تاڵه‌بانی خوێنده‌وه، بۆخۆیشی له 2019 بڕیاری هه‌ڵگرتنی موچه‌ی خوێنده‌وه.
هه‌ر له بابه‌ته‌كه‌ی خه‌ندان، وێنه‌ی تویتێكی به‌رهه‌م ساڵحیش دانراوه، وه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی كاك به‌رهه‌م رۆڵی هه‌بووه له نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا.
خوێندنه‌وه
له‌هه‌ر زاویه‌یه‌كه‌وه له‌و بابه‌ته‌ی خه‌ندان بڕوانی و بیخوێنیته‌وه، ته‌نها ده‌گه‌یت به‌وه‌ی له‌پشتی ئه‌و بابه‌ته به ئامانجگرتنی قوباد تاڵه‌بانی هه‌یه، نه‌ك به ئامانجگرتنی حكومه‌تی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت.
ئه‌وه‌ی ئێمه له‌بابه‌ته‌كه‌دا ده‌یخوێنینه‌وه بریتیه له:
یه‌كه‌م: بچوك نمایشكردنی قوباد تاڵه‌بانی
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا نوسراوه، نێچیرڤان بارزانی بڕیاڕە قورسەکە، بڕیاری پاشەکەوتکردنەکەی بە قوباد تاڵه‌بانی خوێندەوە.
ئه‌م دێڕه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی خه‌ندان جگه له بچوك نمایشكردنی قوباد تاڵه‌بانی، شتێكی تری لێ ناخوێندرێته‌وه، به‌و دێڕه وه‌ها قوباد تاڵه‌بانی نمایشكراوه، كه كارمه‌ندێكی بچوكی به‌رده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانه، چۆنی بوێت وه‌های به‌كار ده‌هێنێت، بۆخۆی خاوه‌نی ڕا نییه.
له‌كاتێكدا وا نییه، قوباد تاڵه‌بانی بۆخۆی ده‌ڵێت، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارنه‌هێنێ هه‌ڵه‌ی خۆیه‌تی گه‌رنا كه‌س نییه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وی سنوردار كردبێت.
دووه‌م: تاوانباركردنی قوباد تاڵه‌بانی
له ڕاپۆرته‌كه‌ی خه‌ندان، كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی و ناسراوی كاك به‌رهه‌م ساڵحه، باسی ئه‌وه ناكرێت، كه حكومه‌تی هه‌رێم به ناچاری بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی داوه.
ناگوترێت حكومه‌تی عێراق ده‌ستی خستۆته بینی خه‌ڵكی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ته‌سلیم بونیان، حكومه‌تی كوردستان به‌ناچاری و بۆ به‌پێوه مانه‌وه‌ی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، به‌ڵكو ناڕاسته‌وخۆ راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه له‌داڕشتنی راپۆرته‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك له‌تاوان ده‌ناسێنرێت، ئه‌و تاوانه‌ش به ناڕه‌وا ده‌خاته ئه‌ستۆی قوباد تاڵه‌بانی.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی خه‌نداندان هاتووه “سێ ساڵ لەمەوبەر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، بڕیاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی دا، نێچیرڤان بارزانی ئەوکات راگەیاندنی بڕیاڕی پاشەکەوتکردنەکەی روبەڕوی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کردەوە، ئەمەش تاڵەبانی و حزبەکەی روبەروی رەخنەیەکی زۆر کردەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە”.
واته به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی خه‌ندان بێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی به‌رده‌ست، نه‌ك وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی خوێندۆته‌وه، بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و حزبه‌كه‌ی خۆیشی شه‌رمه‌زاری لای خه‌ڵك كردووه.
به‌ڵام ئه‌مه بێ ویژدانییه‌كی گه‌وره‌ی خه‌ندانه به‌رانبه‌ر به قوباد تاڵه‌بانی، چونكه ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌كه‌ش بڕیاری حكومه‌ت بووه، كاك قوبادیش به‌شدار بووه له‌و وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیاره ناچارییه‌ی حكومه‌ت، هێشتاش قوباد تاڵه‌بانی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی نه‌خوێندۆته‌وه، قوباد تاڵه‌بانی نه‌بووه، كه فه‌رمانی به‌سه‌ردا كرابێت و ئه‌ویش بێ موناقه‌شه‌و بێ بیركردنه‌وه له‌ناڕه‌زایی خه‌ڵك، فه‌رمانه‌كه‌ی قبوڵكردبێت و بڕیاره‌كه‌ی خوێندبێته‌وه بۆ خه‌ڵك.
به‌ڵكو بڕیاری حكومه‌ت له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه، وه‌ك ئه‌ركی خۆیان له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌ت و د. ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه، و راگه‌یه‌نرا.
سێیه‌م : دوای تاوانباركردنی قوباد تاڵه‌بانی، به‌فریشته‌كردنی كاك به‌رهه‌م
ئه‌وه‌ی له‌بابه‌ته‌كه‌ی خه‌نداندا جێی سه‌ره‌نجه، جگه له‌وه‌ی به‌ناهه‌ق قوباد تاڵه‌بانی بچوك پێشان ده‌دات و خوێندنه‌وه‌ی بڕیارێك وه‌ك تاوان ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌و، كه ئه‌و نه‌یخوێندۆته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئیحراجبوونی یه‌كێتی له‌ناو خه‌ڵكدا، ده‌خاته ئه‌ستۆی قوباد تاڵه‌بانی.
به په‌خشكردنی وێنه‌ی تویتێكی ئه‌و، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، وه‌ك به‌شێك له رزگاركردنی كورد له قه‌یرانی دارایی و سیسته‌می پاشه‌كه‌وت نمایش ده‌كات.
ئه‌مه‌ش دیسان هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت، جگه له‌وه‌ی، كه گومانی ئه‌وه دروست ده‌كات، خه‌ندان له‌و بابه‌ته‌دا، له‌پشتی هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانه‌وه، ره‌نگه به‌مه‌به‌ست به‌و شێوه‌یه قوباد تاڵه‌بانی تاوانبار بكات و بچوك نمایشی بكات، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه له‌قوباد تاڵه‌بانی، كه له‌كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، هه‌ندێ شتی له‌سه‌ر د. به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یاند.
تێبینی: بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه، بڕیارێكی ناچاری حكومه‌تی كوردستان بوو، تاوانێك نییه، كه به‌رپرسانی حكومه‌ت خۆیانی لێ بشارنه‌وه.
به‌ڵكو بڕیارێكه داهاتوو ده‌بێته شانازی بۆ ئه‌وان و بۆ میلله‌تیش، شانازی بۆ حكومه‌ت به‌و بڕیاره توانیان رێگه نه‌ده‌ن ژیانی خه‌ڵك بوه‌ستێ و شانازی خه‌ڵكیش به قبوڵكردنی بڕیاره‌كه، رێگه‌یان نه‌دا ویستی دوژمنانی كوردستان به‌دی بێت، له دروستكردنی ئاژاوه له كوردستان و ئاراسته‌كردنی ئه‌وان دژ به حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
به‌ڵام شێوه‌ی داڕشتنی بابه‌ته‌كه‌ی خه‌ندان، بڕیاره‌كه‌ی وه‌ك تاوانێك ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵك ناساندووه، به‌ناهه‌ق ئه‌و تاوانه‌شی خستۆته ئه‌ستۆی قوباد تاڵه‌بانی.
له‌م لینكه بابه‌ته‌كه‌ی خه‌ندان بخوێنه‌وه، كه وایده‌خاته‌ڕوو به‌فه‌رمان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه به‌قوباد تاڵه‌بانی خوێندراوه‌ته‌وه.
…
http://www.xendan.org/detailnews.aspx…
…
له‌م لینكه كاتی راگه‌یاندنی بڕیاری پاشه‌كه‌وت ببیسته، بزانه كێ بڕیاره‌كه‌ی خوێندۆته‌وه.
https://www.youtube.com/watch?time_continue=23&v=X_EAaT3elXg