نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا
کۆمپانیای مایکرۆسافت دەڵێت، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئێران هێرشە سایبەریەکانی چڕ کردۆتەوە.
بە گوێرەی کۆمپانیای مایکرۆسافت، ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هێرشی سایبەری بۆ سەر سەدان کۆمپانیا و هەزاران کەس لە سەرتاسەری جیهان ئەنجام داوە.
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن, کە کۆمپانیای مایکرۆسافت بەراوردی کردووە, کە هاککەرە ئێرانیەکان, هێرشی سایبەرییان بۆ سەر هەزاران کەس ئەنجام داوە و ٢٠٠ کۆمپانیاش کراونەتە ئامانج.
هاککەرە ئێرانیەکان، دەستیان بە زانیاری نهێنی ئەم کەسانە گەیشتووە و داتاکانی تۆڕە کۆمپیۆتەریەکانیان لە ناو بردووە.