کچەکەی مادونا، لاسایی دایکی دەکاتەوە

0

نوچە.نێت

 لورديس ماريا ليون، تەمەن21 ساڵ کچی هونەرمەندی بەناوبانگ مادونا، لە نمایشێکی هەفتەی بازرگانی جیهانی “جيبسي”، بۆ جل وبەرگ، بۆ وەرزی هاوین و بەهاری ساڵی داهاتوو، نمایش دەکات، بەڵام بەهەمان ستایل هەڵەکانی دایکی دوبارە دەکاتەوە، چونکە کاتێک لوردیس دێتە سەر شانۆی نمایشەکە، بە سنگی روت و قژێکی کراوە، تەنانەت موی قاچەکانی پاک نەکردوەتەوە. 

بە پێی گۆڤاری فوغ ئەمریکی، فان لورديس، خۆی داوای لەو کۆمپانیا کردوە کە بەشداری نمایشکە بکات، لەکاتێکدا  مارکەی سەر کۆمپانیاکە هیچ گرنگیەکەی ئەوتۆی نیە بۆ بەدەست هێنانی ناوبانگ بۆ مادونا و کچەکەی.

زۆرێک پێیان وایە ستایلی لوردیس زۆر سەیرە، بە بوهيمی ناوی دەبەن،هەروەها لە سۆشیال میدیای جیهانی دەنگۆی زۆری لێکەوتەوە، پێیان وایە لوردیس بە هەمان هەڵەی مادۆنای دایکیدا دەروات بۆ ئەوەی ناوبانگ بەدەست بێنێت.


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com