پارتی و یەکێتی، پرسی کورد لەباکور..
به‌ڵێن ساڵح: تورکیا و ئێران سیاسه‌ته‌کانی پارتی و یەکێتی ئاڕاسته ده‌کەن
له‌وه‌تای ساڵی 2009 وه له ئانکه‌ره ده‌نگێکی گه‌وره هاتۆته ئاراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد، له ڕێی کرانه‌وه‌ی دیموکراسیدا له‌و وڵاته‌دا که ئه‌قڵیه‌تی نه‌ژاد په‌رستی له ڕێی ئایدیۆلۆژیای که‌مالیزمه‌وه له هه‌موو شتێک زیاتر ئاماده‌یی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئێستا پارتی داد و گه‌شه پێدان ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه.
نکوڵی ناکرێت له‌وه‌تای ئه‌م پارتیه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ده‌سه‌ڵاته، له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری تورکیا زیاتر و ڕاشکاوانه‌تریش هه‌نگاوی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌و هه‌وڵانه به‌بێ دیاریکردنی میکانیزمێکی تایبه‌ت بوون بۆ چاره‌سه‌رکردن.
ئه‌وه‌ی ئێستا تورکیا ده‌ستیپێکردووه، وه‌ک کردنه‌وه‌ی ده‌رگای وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیمرالیدا، ناردنی شانده‌کانی خۆی به چه‌ند لایه‌کدا، هه‌وڵدان بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی لایه‌نی تر، هه‌ر هه‌مووی جۆرێک له نادیاری پێوه دیاره، نادیاری له ئامانجه‌کاندا که تا ئه‌ندازه‌یه‌ک مه‌به‌سته‌کانی ئانکه‌ره ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، چونکه نازانرێت ئایا ئانکه‌ره چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی ده‌وێت یان چه‌ک داماڵینی په‌که‌که؟ نازانرێت ئایا تورکیا به‌ڕاستی ده‌خوازێت ئه‌م کێشه له مێژینه‌ی کورد له باکوری کوردستاندا یه‌کلایی بکاته‌وه، یان دۆزی سوریایه وه‌های لێکردووه ئه‌م هه‌نگاوانه بنێت؟
ئه‌مه بێ له‌وه‌ی بۆردومانکردنی به‌رده‌وامی قه‌ندیل و ڕاگه‌یاندنه‌کانی دژ به ئاشتی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئاکه‌په له هاوکاتی ناردنی په‌یامه‌کان بۆ قه‌ندیل هێنده‌ی تر گومانه‌کان زیاتر ده‌که‌ن.
مه‌به‌ستی ئاشکرا و په‌نهانیش زۆرن له پشت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئانکه‌ره ده‌یدات، سه‌باره‌ت به به‌شداری لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان ( دوو لایه‌نه فه‌رمانڕه‌واکه‌ی هه‌رێم) له‌م پرۆسه‌یه‌ی به هه‌نگاونان بۆ ئاشته‌وایی ناودێری کردووه.
ئه‌م به‌شداریه‌ی یه‌کێتی و پارتی چه‌ندێک ده‌چێته خانه‌ی ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه؟ ئه‌مه پرسیارێکه ده‌بێت له خۆمانی بکه‌ین.
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، له‌ناو هیچ یه‌کێک له لایه‌نه سیاسیه کوردستانیه‌کاندا گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌دی ناکه‌یت و هه‌ستیشی پێناکه‌یت، چونکه هیچ یه‌کێک له‌و لایه‌نانه نه‌یانتوانیوه به که‌رخه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بووندا هه‌نگاو بنێن، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی ته‌واوی کار و ئه‌رکیان له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی لایه‌نه‌کانیاندایه، نه‌ک ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که له ئێستادا له هه‌موو شتێک زیاتر پێویسته، له سۆنگه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی گۆڕانکاریانه‌ی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه.
به‌شداری پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌م هه‌نگاوانه‌ی تورکیادا جۆرێک له هاوسه‌نگی سیاسی تیادا نابینم، بۆچی؟
دوو لایه‌نی تا سه‌ر ئێسقان ڕکابه‌ری یه‌کدی، دوو دید و ڕوانینی جودا له هاوکێشه ناوچه‌ییه‌که‌دا، دوو ستراتیژیه‌تی جیاواز له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێکدا که کارتی فشاره‌کانی له‌سه‌ر هه‌رێم زیاتره وه‌ک له بواردان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه بۆ ئه‌و دیالۆگه بابه‌تیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا چاره‌سه‌ر ده‌کات.
تورکیا به له‌شکر ناوچه‌کانی ده‌ڤه‌ری زه‌ردی داگیر نه‌کردووه، به‌ڵکو بازاڕی کۆنترۆڵ کردووه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی ته‌نها ڕێگه‌یه‌کیش بۆ بازرگانیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌ر تورکیایه. ئانکه‌ره ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته‌کانی پارتی دیار ده‌کات و باشترین نمونه‌ش لێره‌دا قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌ی پارتی بوو له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا.
ئێران هێزی سه‌ربازی خۆی نه‌ناردووه بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی، به‌ڵام له‌وێش هه‌موو کاڵاکان ئێرانین و توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر بازاڕی ناوچه‌ی سه‌وزدا بگرێت و ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتیش بکات. لێره‌شدا هه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی یه‌کێتی به نمونه دێنمه‌وه له‌سه‌ر وه‌ختی کێشه‌کانی نێوان پارتی و مالیکی.
جا ئه‌م دوو لایه‌نه کاتێک ده‌بنه به‌شێک له‌و پرۆسه‌ی ئاشته‌واییه‌ی تورکیا، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌خوازن یاریه‌ک له پێناو خۆیاندا بکه‌ن و درێژه به ستراتیژیه‌ته‌کانی خۆیان بده‌ن، پێم وانییه بچێته ئه‌و خانه‌یه‌ی بگوترێت ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌جێده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌شێک نه‌بێت له جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانی ئانکه‌ره و تاران.
پێشده‌چێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و جیاوازیه قوڵانه‌ی نێوان پ‌د‌ک و ینک بێت، که ناتوانرێت شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێم به‌و کاره هه‌ڵبسێت، چونکه ناکرێت له نێو یه‌ک شانددا دوو ئاڕاسته یان دوو به‌رنامه هه‌بن. که ئه‌م جیاوازیانه‌ش به‌رده‌وام ئاماده‌ییان هه‌بێت و له‌بری یه‌کخستنی گوتاره‌کان، پڕۆژه‌یان هه‌بێت بۆ به‌رینکردنی که‌لێنی جیاوازیه‌کان ئه‌وا بێگومان نامانباته ئه‌و بنارانه‌ی بتوانین ئاسۆی نه‌ته‌وه‌یی له‌و هه‌وڵانه‌دا ببینین.
ئا له‌م ڕه‌وشه‌دا په‌که‌که‌ش مافی خۆیه‌تی به گومانه‌وه له‌م هه‌وڵ و به‌شداریانه‌ی پارتی و یه‌کێتی بڕوانێت، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ پارتیدا. به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ تورکیادا(ئابوری و سیاسی) هۆکارێکی سه‌ره‌کی بێت بۆ نیگه‌رانیه‌کانی په‌که‌که.
به دووریشی نازانم له‌ناو هه‌ندێک لایه‌نی تری کوردی باکوردا، نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به دۆستایه‌تی یه‌کێتی و ئێرانیش هه‌بن و ئه‌م نزیکیه‌ش وه‌ک ئه‌رک پێسپاردنی یه‌کێتی سه‌یر بکرێت.
جا پرسیاره‌که له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌کات، ئایا ئه‌م دوو زلهێزه‌ی باشوری کوردستان ده‌توانن سه‌نگ و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن؟ ئایا ده‌توانن کوردانه بیر بکه‌نه‌وه نه‌ک یه‌کێتیانه و پارتیانه؟ ئایا ده‌توانن قایل بن به‌و قورساییه‌ی په‌که‌که له‌ناو کوردی باکور و ڕۆژئاوا و تا ئه‌ندازه‌یه‌کیش له‌ناو کوردی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه‌تی؟ ئایا ده‌توانن تواناییه‌کانی خۆیان به‌کاربهێنن و ئانکه‌ره قایل بکه‌ن به چاره‌سه‌رکردنێکی بابه‌تیانه و بنه‌ڕه‌تیانه‌ی کێشه‌ی کورد له باکوردا؟
پرسیارگه‌لێکی زۆرتریش هه‌ن که پێناچێت وه‌ڵامه‌کانی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ڕۆشنایی ببینن.
ڕایه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت، پارتی و یه‌کێتی هۆکاری هاتنه ئارای ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای تورکیان، یانیش هه‌ر هیچ نه‌بێت کاریگه‌رییان هه‌بووه به‌سه‌ریه‌وه، پێم وانییه ئه‌وه ڕایه‌کی دروست بێت چونکه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئاشته‌وایی له تورکیادا، پیش‌تر یه‌کێتی ئه‌وروپا و بارودۆخی ناوخۆیی تورکیا هۆکار بوون و ئه‌مێستاکه‌ش ڕه‌وشی به‌هاری عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تیش دۆزی سوریا هاتۆته ناو هاوکێشه‌که‌وه و ده‌شبێت هاوشێوه‌ی به‌ده‌په و که‌جه‌ده و که‌جه‌که و په‌که‌که له هاوکێشه نوێیه‌کاندا به هێند وه‌ربگیرێن.
تێبینی : ئه‌م ڕایانه‌ی لای سه‌ره‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ده‌نگی ئه‌مریکاوه نییه.
به‌ڵێن