پارتی و یەکێتی، پرسی کورد لەباکور.. عەلی کەریم: هەوڵەکان بونەتە موزایەدەی حزبی

0

ali karimپارتی و یەکێتی، پرسی کورد لەباکور..
عەلی کەریم: هەوڵەکان بونەتە موزایەدەی حزبی
هەوڵ بۆ ئاشتی كورد – دەوڵەتی توركیا پرسێكی چارەنوسسازە بۆ هەموان و سەركەوتنی سەركەوتنێكی ستراتیژییە بۆ گەلی كوردستان . لێرەوە هەر هەوڵ و هەنگاو و پشتیوانیەك بەئاراستەیەكی پۆزەتیڤ بۆ كورد گرنگە و جێگای نرخاندنە .
بەڵام بۆچی پارتی و یەكێتی وەکو حزب، لەجێی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم ئەو هەوڵەدەدەن؟ وه‌لامی ئه‌م برسیاره‌ بەبروای من له‌ 3 هۆكار دا هەیە : هەم لەبەر ئەوەی دەوڵە‌تی توركیا تا ئێستاش نایەوێت راستەوخۆ یان بەئاشكرا مامەڵەلەگەڵ حكومەتی هەرێم بكات، وەك حكومەت. بەڵكو زۆرتر وای پیشاندەدات كەتەنها ئیدارەیەكە لەباكوری عێراق و دەیەوێ رەچاوی رای گشتی شەقامی توركی بكات لەو روەوە .
هەم بۆ پێنەدانی سفەتی فەرمی و باڵا بە هەوڵەكانە، چونكە حیزبی سیاسی (لەنمونەی پارتی -یەكێتی -یەكگرتوو) دواجار دەزگایەكی نادەوڵەتیە و هەوڵویست و بریارەكانی سنووردار و لۆكاڵ و نافەرمین و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زۆر لاوازتر و سادەتر و كەم اعتبارترە، لە هەڵویست و بریار و گوتاری حكومەتی هەرێم .
هەم لەبەر ئەو بابەتە كۆنە نوێیەی، كەپێی دەوترێ‌ حیزبی بوونی حكومەت و فەرامۆشكردنی حكومەت لەبەردەم كۆنترۆڵی حیزبە فەرمانرەواكاندا بۆ ژیانی سیاسی .
هەموو ئەو هۆكارە بەیەكەوە وایان كردوە، كەهەوڵەكان حیزبی بن و تا رادەیەك بشبنە مزایەدەی حیزبی لەكوردستان، نەك هەوڵێكی فەرمی حكومەتی هەرێم، یان سەرۆكایەتی هەرێم، یان پەرلەمانی كوردستان .
بۆ ئەوەی کە رەدفعلی لایەنەکوردیەکانی باکورە کە لەیەکێتی نزیکن یان نزیکی و هاوبڕوایی یەکێتی و ئەوانە، لەیەکێتی؟ من من پێم وایە هەردوكیانە و شتی تریشە، بۆ مێژوو دەبێ ئەوە بزانین، بەرێز تاڵەبانی لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوەوە، لەگەڵ ئۆزال هەوڵی چارەسەری ئاشتەوایی داوە، واتە یەكێتی مێژویەكی هەیە لەو بوارەوە. لەهەمانكاتدا هەست بەنزیكیەكی زۆرتری پارتی دەكرێ لە دەوڵە‌تی توركیا لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا، بەدرێژایی حكومەتەكانی تا دەگاتە ئەم حكوتەی ئێستا تا گەیشتە ئەو رادەیەی بەرێز بارزانی لەكۆنگرەی ئاك پارتی پشتگیری تەواوی حكومەتەكەی ئەردۆغانی كرد،ئەمە لای شەقامی كوردی لەباكوور كاردانەوەی هەبووە.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێگەی یەكێتی بەهۆی سەرۆكایەتی مام جەلال بۆ عێراق و پێگەی جوگرافی قەندیل كە دەكەوێـە پارێزگای سلێمانی رەنگە پاڵنەر بن .
سەركەوتنی پرۆسەی دایەلۆگی دەوڵەتی توركیا – گەلی كورد، سەركەوتنێكی گەورەی گەلی كوردە، بەڵكو سەركەوتنی ناوچەكە و سەرجەم مرۆڤایەتیە. بۆیە پێویستە هەموو پشتیوانیەكی لێبكرێ‌ بەئاراستەی چارەسەركردنی كیشەی گەلی كورد وەك كێشەی خەڵك و خاك لە باكووری كوردستان .
لەحاڵەتی سەركەوتنی ئەو ئیرادە و چارەسەرە ئاشتیخوازیە، كێشەی كورد لەهەموو پارچەكان چارەسەر دەبێ، یان بەجدی بەرەو چارەسەر دەروا، بەتایبەت كوردستانی باشوور لەرووی پێگەی ناوچەیی و جیهانیەوە گۆرانێكی یەكلاكەورەوە بەخۆیەوە دەبینیێ‌ و ئەگەری بەدەوڵەت بوون زۆر نزیك دەبێتەوە .

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com