پارتی و یەکێتی، پرسی کورد لەباکور.‌. رێكان سه‌باح : پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌توركیا بۆ پارتی ستراتیژه‌، بۆ یه‌كێتی تاكتیك

0

REKANپارتی و یەکێتی، پرسی کورد لەباکور.‌.

رێكان سه‌باح : پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌توركیا بۆ پارتی ستراتیژه‌، بۆ یه‌كێتی تاكتیك

.
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مرۆی توركیا، ناكرێت به‌راورد بكرێت به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پێشوتری توركیا، ناكرێت زه‌مینه‌ی ئاماده‌ بوونی ئێستاش له‌به‌رچاو نه‌گرین له‌ توركیا بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد، هۆكاره‌ و پاڵنه‌ره‌كان، به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێستای توركیا ره‌هه‌ندی ئیقلیمی و ناوه‌خۆی و ئابوری هه‌یه‌، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌ توركیا. زۆرجار خوێنه‌وه‌ی زۆر ناواقیعی و دوور له‌ تێگه‌یشتن له‌ سیاسه‌تی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌م خوێنه‌وه‌یه‌ش كاریگه‌ری زۆر خراپی داناوه‌. له‌سه‌ر تێگه‌یشتنمان بۆ كێشه‌ی كورد له‌توركیا. 
له‌ئێستادا پاڵنه‌رێكی به‌هێزی زه‌مینه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌توركیا بۆ ئه‌و ستراتیژه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌جندای پارتی ده‌سه‌ڵاتدار دا هه‌یه‌، ستراتیژی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا بۆ ساڵی 2023 به‌هێز كردنی توركیایه‌ وه‌كو ” ده‌ ووڵاته‌ ئابوریه‌ به‌هێزه‌كه‌ی جیهان” ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتی دا كاری بۆ ده‌كرێت. بۆئه‌وه‌ی ئاكپارتی خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆی بێت بۆ ساڵی 2023، به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لانی توركیا، پێویسته‌ هه‌موو كێشه‌ی ووڵاته‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاش له‌وه‌ تێگه‌یشتوون تاكو ناوه‌خۆی ووڵاته‌كه‌یان به‌هێز نه‌كه‌ن، ناتوانێت وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌ناوچه‌كه‌دا رۆڵ ببینێت. كێشه‌ی ناوه‌خۆی توركیا دابه‌شی سه‌ر دوو لایانی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌و ووڵاته‌دا، لایانی ئابوری و جیاوازی ئیتنیكی.
گۆڕانكاری ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی و جارێكی تر دارێشتنه‌وه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و كه‌مه‌ی چیۆپۆله‌تیكه‌كان، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یان له‌ناوچه‌كه‌دا دابه‌شكردووه‌، گه‌مه‌ی هێزه‌كانیش له‌ گۆره‌پانی محوه‌ره‌كان، دوو سیاسه‌تی جیاواز و هه‌ست پێكراوه‌…، ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه‌ دابه‌شی بوونی هێزه‌ كوردیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و دوو سیاسه‌ته‌، له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ هه‌ر لایه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام دیمه‌نی توركیا و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌ توركیا بۆ ئه‌م دوو سیاسه‌ته‌، بۆ لایەنێك تاكتیكه‌ و بۆ لایانێكی تر ستراتیژ. 
پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو حزبی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ر له‌ سیاسه‌تی حكومه‌ت دوو سیاسه‌تی جیاواز په‌یره‌و ده‌كه‌ن، دابه‌ش بوونی ئه‌و دوو پارته‌ش به‌سه‌ر دوو محوه‌ری ناوچه‌كه‌، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ كێشه‌ی كورد له‌ توركیا، له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژ و تاكتیك دایه‌، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌ ئێستادا له‌ توركیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران سوریا نیه‌، وه‌ له‌هه‌مانكاتیشدا له‌به‌رژوه‌ندی ناسیۆنالیزمه‌ توندره‌وه‌كانی توركیا وه‌ك مه‌هه‌په‌ نیه‌.، سیاسه‌تی جه‌هه‌په‌ی سۆسیال دیموكراتی توركیاش له‌ چوراچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا خاوه‌ن سیاسه‌تێكی تاكتیكی بووه‌.

به‌ڵام بۆ ئاك پارتی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، ستراتیژی به‌هێز كردنی توركیایه‌، ئه‌مه‌ش دوو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه‌، یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌ توركیا، توركیا ناچار ناكات هه‌موو ئه‌و ئابورییه‌ی خۆی له‌چه‌ك و شه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان سه‌ره‌ف بكات، دووم جیاوازی ئیتنیكی له‌ناو توركیا بۆته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌مه‌ش چاره‌سه‌ری جیاوازی ئیتنیكی له‌توركیا ستراتیژه.‌

دابه‌شبوونی پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌ر ستراتیژ و تاكتیك له‌توركیا زۆر روون و ئاشكرایه‌، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد كاریگه‌ری زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر ئێران و سوریا، به‌رده‌می توركیا چۆڵ ده‌بێت بۆ زیاتر كردنی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌ قازانجی محوه‌ری شیعی و ئێران و سوریا و به‌شێك له‌ عێراق نیه‌، كه‌ یه‌كێتیش له‌ناوی دا خاوه‌ن گه‌مه‌یه‌. 
بۆ پارتیش كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی باشه‌ به‌رووی رۆژئاوا و فره‌وانكردنی سیاسه‌تی ئابوری و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ركه‌وتنی پێگه‌یه‌كی نوێ له‌ نه‌خشه‌ی جیهانی ووزه‌، كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ دا ده‌نێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تاكه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پارتی و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا كێشه‌ی كورد و پارتی كرێكارانی كوردستانه‌، بۆیه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌توركیا بۆ پارتی ستراتیژه‌، بۆ یه‌كێتیش ته‌نها تاكتیكیه‌.
نزیك بوونه‌وه‌ی قه‌ندیل و به‌شێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو پارتی ئاشتی و دیموكراتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، سه‌رچاوه‌كه‌ی زیاتر بۆ كاریگه‌ری باڵێكی به‌هێزی قه‌ندیل ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌بنه‌مادا شه‌ری ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتی دا له‌ شه‌ری ئایدۆلۆژی تێپه‌ر نه‌بووه‌، هیچ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ باڵانسی نه‌ته‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com