پارتی و یەکێتی، پرسی کورد لەباکور..
دانا عەسکەر: پارتی باڵانسی نه‌ته‌وه‌یی له‌ده‌ست ده‌دات و باڵانسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه
به‌و پێیه‌ی پارتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، كه له‌راستیدا هێنده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌چنه خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ند په‌یوه‌ندییان به پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه نیه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئارام بێت، پارتی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین پارتی له‌گه‌ڵ كێ له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌یه؟ بیگوومان توركیا، بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێنده‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی بچووككردنه‌وه‌ی دۆزی كورد كار ده‌كات، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستی نیه كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه به‌بڕوای من له‌م هاوكێشه‌یه‌دا پارتی باڵانسی نه‌ته‌وه‌یی له‌ده‌ست ده‌دات و چاره‌ش بۆ ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها ئه‌و ده‌رگایه‌یه كه توركیا له‌به‌رانبه‌ر” پ ك ك” و پارتی ده‌یكاته‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه یه‌كێتی كار له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات و له‌م هاوكێشه‌یه‌دا باڵانسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، به‌وه‌ی یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی توركیا و كورد له‌باكوور، په‌نا بۆ نوێنه‌ری كورد له‌باكوور ده‌بات، ئه‌م روئیایی یه‌كێتی ریشه‌یه‌كی درێژی هه‌یه و له دوا كۆنگره‌ی به‌ده‌په‌ش به‌ئاشكرا ره‌نگی دایه‌وه، ئه‌م دوو دیده جیاوازه به‌رانبه‌ر پرسی كورد له‌باكوور واقیعی سیاسی دروستی كرد، زۆر ئاسایشه ئه‌م دوو هێزه هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندیی ستراتیجیان هه‌یه جیاوازبن له‌بیركردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌چێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌وه دوو شته، یه‌كه‌م چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كورد له‌باكوور و یه‌ك گووتاری كورد له‌باشوور و باكوور، لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه كام یه‌ك له‌و دوو هێزه ده‌توانن ببنه هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی و پرسی نه‌ته‌وه له‌سه‌روو هه‌موو ئیعتیبارێكه‌وه ته‌ماشابكه‌ن، زۆرجار مه‌رج نیه په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كان ببنه پاڵنه‌رێك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆیه ئه‌م دوو بیركردنه‌وه‌یه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی ره‌نگه كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی ئیقلیمیشی هه‌بێت، به‌وه‌ی توركیا كێشه‌كان بخاته سه‌به‌تی یه‌كێتییه‌وه و پارتی بخاته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه تووندووتیژییه‌كانه‌وه، وەک ده‌بینین ئه‌م پرسه له رۆژئاواش هه‌مان روئیای به‌رانبه‌ر پارتی و توركیا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌وردی ئاگاداری یه‌كێتی بن، له‌م دواییانه‌دا زیاتر كار له‌سه‌ر پرسه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات و زۆر به‌چڕی هاوكاریی كوردانی رۆژئاوا ده‌كات، ئه‌م هاوكارییانه ته‌نها له مه‌سه‌له ئینسانیه‌كاندا خۆی نابینێته‌وه به‌ڵكوو له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه توركیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری له فیدڕاڵی له سوریا ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ریشدا په‌یوه‌ندی پارتی به توركیاوه ریگره له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پرسه، ئه‌مه بۆ یه‌كێتی رێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست نه‌دات و له كوردستان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر ده‌ربكه‌وێت، ره‌نگه له‌لای زۆربه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی به‌رانبه‌ر به‌ده‌په و په‌یه‌ده خراپ بكه‌وێته‌وه له‌سه‌ری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌مه‌ی قبوڵ نیه، من هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی نابینم، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی توركیا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته %85 ، بۆیه توركیا ئاماده‌نیه له‌م قۆناغه‌دا ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندیه ئابورریه‌كانی ببێت، ئه‌مه به‌دیوێكدا، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی سه‌ركه‌وتووبێت له هه‌وڵی به‌یه‌ك گه‌یاندنی توركیا‌و” پ ك ك” له‌رێی ” به‌ده‌په ” وه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌م په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و كوردانی باكوور به هێزتر ده‌بێت و هه‌م له‌گه‌ڵ توركیا ده‌چێته قۆناغێكی تره‌وه، كه به‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ده‌شكێته‌وه، به دیوه ئیقلیمیه‌كه‌یدا دیسان له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی هه‌م دۆخی توركیا له‌و قه‌یوانه رزگاری ده‌بێت و هه‌م ئێرانیش وه‌ك دۆستێكی یه‌كێتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دایه دۆسته‌كه‌ی به‌هێزتر بێت و سنووره‌كانی ئه‌ویش ئارام ده‌بێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م دوو دیده جیاواز و هه‌وڵه جیاوازه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی به قازانجی یه‌كێتی ده‌شكێته‌وه و ئاراسته‌كان به‌ڕوونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵمێنن، یه‌كێتی نیشتمانی باڵانسی سیاسی له هه‌ڵكشاندایه پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان رێگرن له ئاست هه‌ر گرژییه‌كی یه‌كێتی .