پارتی و یەکێتی پرسی کورد لەباکور..
هیوا فریادڕه‌س: قه‌ڵه‌مبازی یه‌كێتی و پاشكشه‌ی پارتی له بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا
هه‌رچه‌نده پارتی دیموكراتی كوردستان له بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا خۆی له هه‌ر حیزبێكی دیكه‌ی باشووری كوردستان به له پێشه‌وه‌تر ده‌بینی، به‌ڵام دواجار ده‌ركه‌وت ئه‌و بانگه‌شانه ته‌نیا بۆ راكێشانی سۆزی خه‌ڵك بوون و نه‌یتوانی ده‌ست له‌و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیانه‌ی خۆی شل بكات كه له رێگای فرۆشتنی نه‌وت به توركیا ده‌ستی ده‌كه‌وێت و ده‌ست بگرێت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌تره‌وه كه‌به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ناوده‌برێت.
له‌م قۆناخه‌دا كه كوردانی باكوور له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادی نزیكتر ده‌بنه‌وه، پێویستی ده‌كرد باشوور له سۆنگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باشه‌رۆژی باشووری كوردستانیشه‌وه، به شێوه‌ی تێر‌و ته‌واو پشتیوانی له خه‌باتی باكوور بكات، هه‌نگاوی یه‌كێتی نیشتیمانی له‌م بواره‌دا به قه‌ڵه‌م باز داده‌نرێت، به جۆرێك كه پێشتر هیچ حیزبێكی كوردی، ته‌نانه‌ت یه‌كێتی خۆیشی هه‌نگاوی پشتیوانی وه‌ها ئاشكرا‌و گه‌وره‌ی بۆ پشتیوانی له خه‌باتی باكوور نیشان نه‌داوه. به‌ڵام پارتی دیموكرات كاره‌كانی به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه كوردانی باكوور پشتیوانی له ئاك پارتی بكه‌ن كه حیزبی حوكمڕانی ئێستای توركیایه. هه‌رئه‌مه‌ش وای كردووه پارتی ئاشتی و دیموكراتی (په‌ده‌به) گه‌وره پارتی كوردی باكوور زیاتر له یه‌كێتی نزيك بێت تا پارتی.
پاشه‌كشه‌ی پارتی له‌و بانگه‌شه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ده‌یكرد له‌وكاته‌وه زیاتر ده‌ستی پێكرد كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و پارته له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی رابردوودا له میانی به‌شداری كردنی له كۆنگره‌ی ئاك پارتی، داوای له گه‌لی كورد كرد پشتیوانی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری تورك بكه‌ن.
له راستیدا سه‌رخستنی هه‌وڵی هێنانه‌ی ئارای ئاشتی له نێوان كورد و تورك به پشتیوانی ئه‌ردۆگان به‌دی نایه‌ت، به پێچه‌وانه‌وه چه‌نده حیزبه‌كه‌ی پێگه‌ی له باكووری كوردستان لاوازبێت به‌و راده‌یه ناچارده‌بن هه‌نگاو بۆ ئاشتی و دانپیانان به مافه‌كانی كوردی باكوور بنێن ، پارتی دیموكرات وه‌ك حیزبێكی سیاسی ئه‌م راستییه باش ده‌زانێت، بۆیه ئه‌و نزیك بوونه‌وه‌یه‌ی پارتی له ئاك پارتی و پشتیوانی كردنی، به مانای پشتیوانی بۆ ئاشتی كورد‌و تورك نایه‌ت، به‌ڵكو له پله‌ی یه‌كه‌مدا له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و بازرگانیانه‌وه دێت كه له‌گه‌ل توركیا هه‌یه‌تی، له پله‌ی دووه‌میش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پارتی له ناوچه‌كه‌دا هیچ پشتیوانیه‌كی هه‌رێمی نه‌ماوه له توركیا زیاتر، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه قۆناخی ناوخۆی هه‌رێم به‌و ئاراستیه‌دا ده‌روات كه خۆری ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌ره‌و كزی و ئاوابوون بچێت، بۆیه بیركردنه‌وه‌ی پارتی له ئێستادا بووه‌ته بیركردنه‌وه له ودۆخه‌ی كه تێی كه‌وتووه‌و بۆ ئه‌و چیتر به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان لای ئەو جێگای بیر لێ كردنه‌وه نین.