پارتی و یەکێتی پرسی کورد لەباکور.. نزار پیرۆ: یەکێتی ئەبێتە هەڵگری ئاڵای نەتەوەیی، هەوڵی پارتی بۆ دروستکردنی لۆبییەکی ملکەچە

0

piroSBپارتی و یەکێتی پرسی کورد لەباکور..

نزار پیرۆ: یەکێتی ئەبێتە هەڵگری ئاڵای نەتەوەیی، هەوڵی پارتی بۆ دروستکردنی لۆبییەکی ملکەچە بۆ ئەردۆگان

باکوری کوردستان ئێستا جێگای مشت مڕ و هەڤرکی یەکی نادیارە لە نیوان پارتی و یەکێتیدا، کە رەنگدانەوەی ئەو گرژییە نادیارەیە ماوەیەکە سەری هەڵداوە لە نیوانیاندا، ئەگەرەکانیشی گۆرانکارییەکانی دەڤەرەکە و وەڵامی ئەو پرسارەیە کە ئەکرێت ، “کوردستان بەرەو کوێ ؟”.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانی دابەشکردنی دەسکەوتە مادییەکان و بەرژەوەندییەکان ئیمزاکردووە، بەڵام هەر یەکەیان ئەجیندەی تایبەت بە خۆیان هەیە.

نزیکبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تورکیا زیاتر بۆ پاراستن و بەردەوامی دەستهەڵات و حوکمی بنەماڵەی بارزانییە، لەوەی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت. و لایەنە کوردیەکانی کوردستانی باشور زۆر باش ئەو راستییە دەزانن.

بە بوچونی من هەوڵی پارتی بۆ نزیککردنەوەی کۆمەڵگای بادینان کە بەهی خۆی دەزانێت ، لە برایەکانیان لە باکور بەرێگای پەیوەندی رۆشەنبیڕی و گۆرینەوەی وەفد و وەفدەکاری لە نیوان هەردوو لا، بۆ ئەوەیە لەباکور لۆبییەکی تازە دروست بکات، کە ملکەچ بێت بۆ هەر داواکارییەکی حکومەتی ئوردوگان و کۆمەڵگایەک دروست بکات کە ئیتر بیر لە چەکهەلگرتن نەکاتەوەو دیوارێک دروست بکات، لەنیوان خەڵکی باکور و گەریلا نەبەزەکانی سەر کێوە بەرزە سەربڵندەکان.

بەڵام لێرەدا راستییەک هەیە، ئەبێ بزانین کە گەلی کورد لە باکوری کوردستان زۆر لەوە گەورەترە و پێکهاتەی هزرو بیرێکی نەتەوەیی پتەوە و هەڵناخەڵەتێت.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم کاتەدا، ئەم هەلە ئەقۆزێتەوە و ئەبێتە هەڵگری ئاڵای نەتەوەیی و پارێزەری قودسییەتی قەندیل، ئەو قودسییەتەی کە جێگای خۆی کردوتەوە لە دڵی خەڵکەکەمان لە باشوری کوردستان و بەتایبەت لە نیوان چینی ڕۆشەنبیرو و گەنجەکانمان، بەو پێیەش زیاد لەوە کە ئەوە کارێکی نەتەوەیی پیرۆزە ، لە هەمان کات گەرانەوەی متمانەی جادەی کوردییە بۆ خویان بۆ جارێکی دی.

پێویستە بوترێت, خەباتی براکانمان لە کوردستانی باکور و بیرکردنەوەیان زوور جیاوازە لە بیرکردنەوەمان لە باشور, چەندی پێمان بکرێت هاوکارییان بکەین هەر کەمە، بێ دەست تێوەردان, چونکە هەر دەست تێوەردانێک فەشەل دەهێنیت و بە زەرەر دەگەرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

دەست تێوەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاروباری کوردستانی ڕۆژ ئاوا، فەشەلی هێنا و بەزەرەر لە سەری کەوت, رۆژی ئەورۆ سیاسەت گۆراوە، هیج شتێک بزرنابێت و بە ئاسانی راستییەکان بەدیاردەکەون, ئەم راستییە ئەبێت ئاشکرابێت لە لایەن سەرکێشەکانمان و پارتەکانمان، ئەگینا مێژوو روحمییان پێناکەت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com