پارتی و یەکێتی پرسی کورد لەباکور.. کامیل مەحمود: یه‌كێتی ده‌ستكراوه‌تره بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ده‌په
نوچەنێت
کامیل مەحمود رایدەگەیەنێت، لە هەوڵەکانی ئاشتەوایی تورکیادا، دابەشبوونی هەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بەسەر جەمسەرە ئیقلیمیەکدا هەستپێکراوە، دەشڵێت، یه‌كێتی ده‌ستكراوه‌تره بۆ په‌یوه‌ندی و دبلۆماسیه‌ت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ناو توركیا، به‌تایبه‌تی به‌ده‌په.
كامیل مه‌حمود نوسەر و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، لە هەوڵە جیاوازەکانی پارتی و یەکێتی ئەدوێ بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی ئاشتەوایی لە تورکیا و بۆ نوچەنێت دەڵێت” په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی به‌ده‌په‌و ده‌وڵه‌تی توركیا، دوو ره‌هه‌ندی جیاوازی فه‌رمی و نافه‌رمی هه‌یه، ره‌هه‌نده فه‌رمییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی توركیایه، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یان وردتر بڵێین حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه سه‌رۆكی ئه‌و حزبه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، گوزارشت له‌نوێنه‌رایه‌تییه فه‌رمییه‌كه ده‌كات، دیاره ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی توركدابێت، بۆیه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ره‌سمییه زیاتر زه‌ق و مه‌ترحه‌و ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نییه، كه پارتی په‌یوه‌ندی و نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ده‌په‌دا نییه، به‌ڵام یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاسته باڵاكه‌ی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه ره‌سمییه‌ی كه‌متره‌و ده‌ستكراوه‌تره بۆ په‌یوه‌ندی و دبلۆماسیه‌ت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ناو توركیا به‌تایبه‌تی به‌ده‌په”.
ئەو نوسەرە بۆ نوچەنێت وتیشی”نكوڵی له‌وه ناكرێت كه ئه‌م واقیعه مه‌وزوعییه زۆرجار له‌ناو ململانێ و ركابه‌رییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا ته‌وزیف ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ناهاوسه‌نگیش له‌ئاست و جۆری په‌یوه‌ندییه‌كاندا هه‌بێت، په‌یوه‌ندیشی به‌و جه‌مسه‌رگیرییه ئیقلیمییه‌وه هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌دا به‌رقه‌واره‌و هه‌ردوو لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جه‌مسه‌رگیرییه‌وه نین”.
کامیل مەحمود تەئکید لەوە دەکاتەوە کە هەست بە دابەشبوونی هەوڵەکانی پارتی و یەکێتی دەکرێت، بەسەر دوو جەمسەرە ئیقلیمیەکەدا و لە لێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت دەڵێت”بێگومان ئەو دابەشکارییە هه‌یه‌و هه‌ستی پێ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌موو كورد‌و له‌گه‌ڵیدا یه‌كێتی و پارتیش كاریگه‌ری ئه‌و جه‌مسه‌رگیرییه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رسه كه‌متر كردووه‌ته‌وه، وه‌ك پرسه سیاسییه‌كانیتر خۆیان پێیه‌وه وابه‌سته نه‌كردووه، چونكه به‌رژەوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كه، چاره‌سه‌ری دۆزه‌كه‌یه له‌هه‌ر رێگایه‌كه‌وه‌بێت”.