پارتی و یەکێتی پرسی کورد لەباکور… شوان داودی : پارتی و یەکێتی بەجیاواز هەوڵ دەدەن
نوچەنێت
شوان داودی سەرنوسەری هەواڵ رایدەگەیەنێت پارتی و یەکێتی بەجیاواز هەوڵ لەگەڵ پرۆسەی ئاشتەوایی لە تورکیا دەدەن، دەشڵێت، کۆبونەوەکانی نێوان ئۆجەلان و حکومەتی تورکیا بەدەستپێشخەری مام جەلال بووە.
پێشی وایە حزبە کوردیەکان دەست دەخەنە هەر پرۆژەیەکەوە کە دەستی خۆی تیانەبێت.
شوان داودی، بهڕێوهبهری گشتیو سهرنوسهری دەزگاو رۆژنامهی “ههواڵ” و جێگری نهقیبی سهندیكای رۆژنامهنووسان لەسەر لیستی یەکێتی، لەبارەی هەوڵەکانی یەکێتی لەگەڵ پرۆسەی ئاشتەوایی لە تورکیا بۆ نوچەنێت دوپاتی هەوڵە جیاوازەکانی پارتی و یەکێتی دەکاتەوە و دەڵێت“یه كێتی لەساڵی 93 وه كاری ناوبژیوانی له نێوان توركیاو پەكەكە دا كردووه، كفتوگۆكانی ئمرالیش برۆژەی تاڵەبانی بو بۆ سەرۆك كۆماری توركیا، رای ره سمی یەكێتیش لەسەر بەدەپه و دۆزی كورد له باكور لەكۆنگرەی بەدەپه بەئاشكرا لەلایەن مەلا بەختیارەوە راگەیەنرا، هەمان را لەلایەن وەفدی یەكێتیەوە بەئەردۆگان گەیەنرا لە مانگی رابردودا، پارتیش وەك حزبێكی جیاواز لەیەكێتی كاری خۆی دەكات”.
بەڵام پێشی وایە ” ئەو هەنگاوانە بەهێزتر بكرێ و پشتیوانی زیاتری لێ بكرێ نەك بەجیاواز كار بكرێت”. سەرنوسەری هەواڵ لە لێدوانەکەدا بۆ نوچەنێت ئاماژە بە دژایەتی هەوڵەکانی حزبە کوردیەکان دەکات بۆ کاری یەکتر و دەڵێت”سروشتی حزبی كوردی وایه، ئەگەر خۆی دەستی لەكارێكدا نەبێ، بەشكستی خۆی سەیری دەكات، دەستی تێوەردەدا بەهەر جۆرێك بێت”.