نوچە.نێت
بە پێی ماڵپەری هونەری Bollywood Hungama، هونەرمەندو گۆرانی بێژی بەناوبانگی بولیوود بريانكا شوبرا ، لەگەڵ ئەستێرەی بەناوبانگ هريثيك روشان، بەشداری بەشی ٤ فیلمی هندی بەناوبانگ Krrish دەکات.
سەرچاوەی نزیک لە هريثيك ، ئاماژەی بەوە کرد کە ” بریانکا ئەم دەرفەتەی بۆ رەخساندوە کە رۆل ببینێت لە بەشی ٤ ئەم فیلمەدا.
بريانكا، تەمەن 36ساڵ، ئاشکرایکرد کە ئەوان پێشتر رۆڵیان لە بەشی یەکەم و دوەمدا کردوە، سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە”
بریانکا، ئاماژەی بەوەش کردوە کە کاتێک دەقی بەشی ٤ ی فیلمەکە خراوەتە بەردەستی دەست بەجێ قبوڵی کردوە کە رۆڵ ببینێت لە بەشی ٤ فیلمی هندی بەناوبانگ Krrish.