
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
ستاره عارف: بارزانی زه‌مینه‌ی بۆ داگیركاریه‌كانی مالیكی خۆشكرد
جێگیركردنی فه‌رمانده‌یی هێزی دیجله له‌كه‌ركوك و دیاله و پاشانیش پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن حكومه‌تی مالیكیه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی لاوازی هێزی فشار و گوتاری كورده له‌و ناوچانه، هه‌روه‌ك چۆن هێز و توانای چاكسازی داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستانیش هێنده به‌هێز و پته‌و نیه و خاڵی لاوازیان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه زۆر به ده‌سته‌وه داوه.
ناوچه دابڕاوه‌كان تازه نیه له‌ده‌ستی كورددا نه‌ماون، به‌ڵكو ساڵانێكی زۆره ئاوڕی لێنادرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌ر جاره و به بیانوویه‌ك رێگری له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌رانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی راسته‌قینه هه‌بێت، ده‌توانن ببنه هێزی فشار به‌سه‌ر به‌غداوه تا جێبه‌جێكردن.
فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد له‌و ناوچانه وایكردووه، رۆژانه خه‌ڵكی ناوچه دابڕاوه‌كان له‌شوێنی خۆیان هه‌ڵبێن و روو له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و خۆڕاگر نه‌بن و شوێنه‌كانیان بۆ عه‌ره‌ب و توركمان چۆڵبكه‌ن، بۆیه سه‌پاندنی هێزی دیجله ده‌ره‌نجامه و هۆكاره‌كه‌ی له‌ئه‌مڕۆ ده‌ستپێناكات، به‌ڵكو ساڵانێكی زۆره زه‌مینه‌ی هاتنه ناوه‌وه و به‌هێزبونه‌وه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌م دوو حزبه‌وه خۆشكراوه.
له‌دوای لێدوانه‌كانی بارزانیه‌وه له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه، ره‌وشه‌كه به ته‌واوی ئاڵۆز كرا، له‌شوێنی فشار دروستكردن له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند، به پێچه‌وانه‌وه شه‌ڕی بارزانی له‌گه‌ڵ مالیكی، بووه هۆی به‌هێزبونی ناوه‌ند و باشتر زه‌مینه خۆشكردن بۆ فه‌رمانده‌ی دیجله، له‌ئێستاشدا ده‌توانین بڵێین كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه داگیركراون.
سه‌رقاڵبونی كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم و هه‌ولێر به تایبه‌تی به پرسی نه‌وته‌وه و واژۆكردنی چه‌ندین گرێبه‌ستی نهێنی له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان هۆكارێك بوو بۆ ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی هه‌رێم و پشتكردنه ده‌سه‌ڵاتی كوردی، مالیكیش ئه‌مه‌ی به هه‌لزانی و گرێبه‌سته‌كانی به نا ده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌مدا و ئاستی ناڕه‌زاییه‌كانی هاوڵاتیانی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌رزتر كرده‌وه، له‌كاتێكدا پرسی نه‌وت یه‌كێكه له‌پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم.
گرێبه‌سته نهێنیه‌كان وه‌ك چۆن بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی ناڕه‌زایی و گومانن و شه‌فاف نین، به هه‌مانشێوه ناوه‌ندیش كردیه بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان به ته‌واوی له‌بار به‌رێت.
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی عاقڵمه‌ند گه‌ر پلانی ستراتیژی و تایبه‌ت به چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌بێت، زۆر هێورانه كاری ورد و نهێنی بۆ ده‌كات، له‌كاتێكدا گه‌ر بزانرێت مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رنامه و گه‌له‌كه‌ی هه‌یه و ده‌وڵه‌تانێك به‌م كاره رازی نین، ده‌بوایه به‌رپرسانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه كاریان بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی بكردایه، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی له‌جه‌ژنی نه‌ورۆزدا بارزانی وه‌ك كارتێكی بێ بنه‌ما له‌دژی عیراق به‌كاریهێنا و هیچ كارێكی جیدی بۆ نه‌كردوه و زۆر شه‌رمنانه باسیده‌كات، به‌كارهێنانی ئه‌و كارته شكستخواردووه، بیانویه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی مالیكی هه‌رچه‌نده ده‌زانێت له‌توانای به‌رپرسانی هه‌رێمدا نییه، ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نن و هیچیان بۆ نه‌كردووه، به‌ڵام كردی به ده‌رفه‌تێك بۆ خۆ كۆكردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی بارزانی به ناوی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و میلله‌ته‌وه ده‌یكات، كێشه‌ی نه‌وت و پۆست و پاره‌یه و په‌یوه‌ندی به چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه نیه، به‌ڵام مالیكی باشتر توانی به‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی ئاستی جه‌ماوه‌ری خۆی به‌رز بكاته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كه‌ركوك و ده‌ڤه‌ره‌كانی تر ئه‌نجامیده‌دات خواستی هاوڵاتیانی عیراقه.
رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ روسیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ كڕینی چه‌ك و جیاكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و مه‌رج بۆ دانانیان، ئه‌گه‌ر ملكه‌چی ناوه‌ند بن موچه‌كه‌یان بۆ زیاد ده‌كات، جێگیركردنی فه‌رمانده‌ی دیجله و تا ئاستێكی زۆر یه‌كخستنی گوتاری ناوخۆیی عه‌ره‌بی عیراق له‌دژی كورد، ده‌ره‌نجامی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ن، كه بارزانی به پله‌ی یه‌كه‌م زه‌مینه‌ی بۆ خۆشكرد.
به‌رپرسانی كوردیش بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی دیجله تواناكانیان یه‌كنه‌خستووه و ئێستا پارتی به‌رامبه‌ر به‌و داگیركاریه‌ی مالیكی بێده‌نگه و شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه به توشی یه‌كێتییه‌وه، به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتین.
پێویسته هێزێكی پته‌و له‌هه‌ر دوولا پێكبهێنرێت و رێگه به داگیركاری مالیكی نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مالیكی بۆ كوردستانی دروستكرد سه‌لماندیان، كه یه‌كێتی و پارتی چه‌ند نا نه‌ته‌وه‌یین و بێ خه‌من به‌رامبه‌ر به‌و ناوچانه و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریی و شوێنه‌كانی خۆیان لا گرنگه، نه‌ك پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
تا ئێستا پارتی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌و ناوچانه شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی و مالیكی دروستبكات و خۆیشی به پاڵه‌وانی پاراستنی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پیشانبدات، كاتێك مالیكی له‌بری بڕینی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان بڕیاریدا هه‌ر تاكێك 15هه‌زار دینار وه‌ربگرێت، بارزانی داوایكرد هه‌ر تاكێك7هه‌زار دینار وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵك بڵێت مالیكی دوژمنه و ئاوا رقی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر ناوه‌ند زیاد بكات، چونكه ده‌زانێت خه‌ڵك هوشیارتره و ده‌زانێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌یكات، شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ك پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.