
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
عومەر شاوری: پارتی و یەکێتی ئه‌وه‌نده‌ی به‌خه‌م به‌رژه‌وندیه حیزبه‌كانیانه‌وه‌ن ئه‌وه‌نده بەخه‌می دیاریكردنی سنوره كانی كوردستانه‌وه نین
دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌و ناردنی بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان, كارێكی نایاساییه‌و پێچه‌وانه‌ی یاسای عێراقی نوێیه‌و دوره له هه‌موو ئه‌و برۆتۆكۆڵ و په‌یماننامانانەی كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا هه‌ن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد نه‌یتوانیوه رێگری بكات له دروستبونی بریاره نایاسایه‌كان و وه‌نه‌شی توانیوه بریاره یاسایه‌كان ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد بچه‌سپێنیت و بچنه بواری جێبه‌جیكردنه‌وه و داكۆكیان لێبكات، ئه‌وەش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند هۆ كارێك، یه‌كه‌م لا وازی كورد به‌گشتی و نه‌بونی یه‌ك هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌رانبه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی، دواكه‌وتن و چاره‌سه‌رنه‌كردنی زۆر به‌ی كێشه‌كان كه به چاره نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، له‌وانه ماده‌ی (140) مه‌سه‌لەی نه‌وت وغاز و پیشمه‌رگه و زۆر كێشه‌ی تری ئیداری و نه‌بونی دسپلێنێكی رێك‌وپێك بۆ ئیداره كردنی شوێنه جێناكۆكه‌كان .
ئه‌مانه‌هه‌مووی بونه‌ته قوربانی ململانیی هه‌ر دو هێزی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان یه‌كێتی و پارتی، هه‌ریه‌كه‌و بۆ خۆی كارده‌كات دور له هه‌مو ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانیه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی به‌خه‌م به‌رژه‌وندیه حیزبه‌كانیانه‌وه‌ن ئه‌وه‌نده بەخه‌می گه رانه‌وه‌و دیاریكردنی سنوره كانی كوردستانه‌وه نین، له سه‌ر زۆربه‌ی كێشه چاره‌نوسسازه‌كان به‌دوو بۆچونی جیا له یه‌كتر بیرده‌كه‌نه‌وه، تاكو ئێستا نه‌بونه‌ته خاوه‌ن وتارێكی یه‌كگرتو یه‌ك هه‌ڵوێست نین، بۆیه حكومه‌تی ناوه‌ندی یاخود نوری مالیكی ئه‌وانەی وەکو هه‌ل قۆستۆته‌وه‌و له خافڵگیری و لاوازی و غیابی كورد له ناوچه‌كه‌دا، ده‌توانێت سود وه‌ربگرێت و به بێباكانه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌مو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌دا بگرێت، به‌بێ راوژكردن به كورد به بیانویپاراستنی ئاسایشی عیراقه‌وه.
لایه‌نێكی تری ئۆپه‌راسیۆنی فه‌رمانده‌ی دیجله كه زۆر گرینكه كۆنترۆڵكردنی ناوچه سونه‌كانه له عێراقدا ئه‌م فه‌رمانده‌یه چه‌نده دژی داخوازیه‌كانی كورده، ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر بۆ ده‌ست به سه‌را گرتنی ته‌واوی ناوچه ئیداریه‌كان و ده‌زگا ئه‌منیه كانی ناوچه سونیه‌كانی عراقه، بۆنمونه پارێزگای دیالاو تكریت و وه دوای شوینه‌كانی تریش ده‌گریته‌وه، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌م رێوشوێنانه بۆ توندكردنی پێگه‌ی ئاسایشی عێراقه.
مالیكی ئه‌یه‌وێت به‌به‌ردێك دو چۆله‌كه بكوژێت هه‌م ناوچه سونیه‌كانی عراق، هه‌م ناوچه دابراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م فه‌رمانده‌یه كۆنترۆڵی ژێرده‌ستی خۆی بكات، چونكه مه‌ترسی سه‌ر كه‌وتنی شۆرشگێرانی سوریا‌و روخانی بەشار ئه‌سه‌د مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ مالیكی دروست ده‌كات، کە سونه‌كانی سوریا ببنه یارمه‌تیده‌ری سونه‌كانی عراق و به‌هێزبونیان له ناوچه‌كه‌دا و به‌پشتیوانی و هاوكاری توركیا‌و چه‌ند وه‌ڵاتیكی عه‌ربی سونه، خالێكی تر هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ كه‌ركوك ئه‌مه‌ش هۆكارێكه و ئه‌یه‌ویت جارێكی تر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا نه‌توانیت به‌بێپرسی حكومه‌تی ناوه‌ندی سه‌ر دانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تربكات، ئه‌مانه هه‌موی هۆكارن كه مالیكی بتوانێت به دروستكردنی فه‌رمانده‌ی ئۆپۆراسیۆنی دیجله ئه‌م شوێنانه بخاته ژیر كۆنترۆلی حكومه‌تی ناوه‌ندی، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌رەبی سونه پیشوازیان له دامه‌زراندنی هیزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله كردوه، بۆ پاراستنی باری ئاسایشی كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان، ئه‌مه‌ش ته‌نها له روانگه شۆفینیه‌كه‌یه‌وه‌یه.
بۆیه ئێمه‌ی كورد به تایبه‌تی یه‌كیه‌تی و پارتی ئه‌بێت زۆر به شیوازێكی دیپلۆماسی و ژیرانه ئه‌م كێشانه دور له‌توندوتیژی و هه‌ره‌شه چاره سه‌ربكرێن، چونكه به‌كارهێنانی هێز و هه‌ره‌شه له به‌رژه‌وندی ئێمه‌دانیه‌و وه ئێمه ته‌نها به به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌و دیالۆگ ده‌توانین ئه‌م كێشانه چاره سه‌ر بكرین، خاڵی هه‌ره گرینگ له سه‌ر سه‌ر كردایه‌تی سیاسی كورد، ئەوەیە کە ده‌بێت خاڵی به‌هێزی خۆی بزانێت بۆ چاره سه‌ری كێشه‌كان بزانێک کامە خاڵەو بەکاری ببات.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.