
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
عه‌بدولواحد دوكانی: دیجله، له نێوان پێویستی بوون بۆ عێراق و دروستكردنی ته‌نگژه‌دا
خه‌مساردیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌دی ده‌كرێت
ماوه‌یه‌كه جگه له سه‌ردێری هه‌موو هه‌واڵ و باسه‌كان، له دانیشتن و كۆڕ‌و مه‌جلیسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش باس هه‌رباسی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و قائیده كۆنه به‌عسیه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر چی ئاسایی بوونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له كێرڤی خۆی ترازاوه‌و بۆته خه‌ته‌رێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی، كه‌چی هێشتا خه‌مساردیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌دی ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه .
نوری مالكی وه‌ك سیاسه‌تێكی ئاشكرا‌و بێ پێچ و په‌نای خۆی و لیسته‌كه‌ی ئه‌م ڕێگاچاره تازه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردوه، بۆ گوشار خستنه سه‌ر هه‌رێم و كاریگه‌ری دانان بۆ ملكه‌چبوونی كورد له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له كه پێویستیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد یه‌كاڵای بكاته‌وه .
ره‌نگه هێشتا زوو بێت باس له‌وه بكرێت ئامانجه دورمه‌وداكانی پێكهێنانی ئه‌م هێزه چیه، به‌ڵام ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه وه‌ك له‌سه‌ر شیعه‌كان ده‌وترێت(شینه‌كه بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه)هه‌ریسه‌كه كه خواردنێكی چه‌وره‌و به‌زۆری زۆرداری ده‌یانه‌وێت خۆیان بكه‌ن به‌شه‌ریكه به‌شێكی ره‌وا له كه‌ركوك، ئاخر له كاتێكدا هه‌موو به‌ڵگه مێژووییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه كه‌ركوك ناسنامه‌یه‌كی بێ فڕو فێڵی كوردبوونی به‌یه‌خه‌وه‌یه، چۆن ڕێگا چاره بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بێت لچكێكی ئه‌و شاره پڕله ئاڵتونه بۆخۆیان بپچڕن كه كورد روبارێك خوێنی ئاڵی گه‌نجه‌كانی بۆ ڕشتوه، ئه‌وه ته‌نها هه‌وڵی ئه‌مانیش نه‌بوه‌و له‌مێژ ساڵه عه‌ره‌ب هه‌وڵی بۆ ئه‌وه ده‌دات .
پارێزگاریكردن له ئه‌منیه‌تی كه‌ركوك و پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه به‌هانه‌یه‌كی پڕ‌و پوچه بۆ مالیكی. چونكه هێزه كوردیه‌كان باشتر له‌وان و دڵسۆزانه‌تر له مالیكی و لیسته‌كه‌شی هه‌وڵی ئه‌و به‌رقه‌رابونه ئه‌منیه‌یان داوه .
له ئێستادا كه ڕیش بوه به‌توشه‌وه پێویسته كورد شانه‌یه‌كی دانه وردی بۆ هه‌ڵبگرێت، بۆ دواجار و له‌به‌رده‌م مێژوودا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه‌و دڵسۆز و شاره‌زایان و سیاسه‌تمه‌داران به هه‌ست كردن به گرنگی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، له‌سه‌ر یه‌ك مێزی كوردانه كۆببنه‌وه‌و بڕیارێكی ئاقڵانه بده‌ن، ئینجا یان سیاسیانه یان سه‌ربازیانه.
پێشم وایه ڕێگا چاره‌ی سه‌ربازیش كه له ئێستادا كه‌مترین قسه‌ی لێده‌كرێت، ده‌بێته دوا ڕێگه‌چاره‌یە بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موان و به‌یه‌كه‌وه بڕیاره‌كه بده‌ن ئه‌وا هه‌م قورسایی و كاریگه‌ری بڕیاره‌كه به‌هێزتره و هه‌میش هه‌موومان له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی داهاتوومان وه‌ك یه‌ك به‌رپرسیار ده‌بین و كه‌س خۆی لێجیاناكاته‌وه .
دواجار ئه‌و پرسه گرنگه پێویسته زوو یه‌كلا بكرێته‌وه، تا دیجله‌ش باشتر و تۆكمه‌تر خۆی نه‌چه‌سپاندوه، کە له ئێستادا هێشتا ده‌ڵه‌مه‌یه‌و باشتر ده‌توانرێت یه‌كلا بكرێته‌وه .
له‌وه‌ش هیچ گومانێكم نیه حه‌كیمی سه‌رۆك مام جه‌لال له به‌غدا تا راده‌یه‌كی باش هاوسه‌نگیه‌كه‌ی راگرتوه‌و راشیده‌گرێت، به‌ڵام لێره‌وه هه‌موان له‌به‌رده‌م مه‌سئولیه‌تێكی مێژووی گه‌وره‌ترداین و ده‌بێت ته‌حه‌مولیشی بكه‌ین.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.