
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
سەید عەتا : بێده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕازی بوونه بە فرۆشتنی ئه‌م نیشتمانه‌و خوێنی شه‌هیدان
بێهزی و كۆیله‌یی و دوو ڕووی هه‌ندێكه، کە مالیكی فه‌رز ئه‌كات
ئه‌و پشتگیریه‌ی له‌كوردانی باكوور كرا كارێكی شایسته بوو بەڵام” ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌كی تێدانه‌بووه، بۆچی ئەوە بۆ بەشێک لە هه‌رێمی كوردستان ناكرێت، بۆچی شەقام بۆ بەشێکی زۆر گرنگی هەرێمی کوردستان ناجوڵێنرێت، خۆ ئێمه له‌پێشترین؟” بۆ سه‌ركرده‌و حیزبه‌كان ئه‌و هه‌وڵه ناده‌ن بۆ ناڕه‌زایی له‌ناو جه‌ماوه‌ر دروست ناكه‌ن ” من ئه‌ڵێم بانێكه‌و دووهه‌وا، ده‌كرێت لێره‌وه ده‌ست پێ بكرێت به‌خۆپیشاندا هه‌ر نه‌بێت جه‌ماوه‌ر ڕازی بكه‌ن تاكڵپه‌ی ڕاپه‌رین به‌هیز بێت ووشه‌ی دیكتاتۆر لاواز ئه‌بیت ” بۆچی پێیان وایه خه‌ڵكی كوردستان به‌و بڕیاره‌ی مالیكی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌دات؟ ” یان نه‌خێر ناتوانرێت ده‌نگی شه‌قام كۆكریته‌وه و به‌ره‌و ڕووی مالیكی بكه‌نه‌وه” به‌ڵام بۆ ئاژاوه نانه‌وه له توركیا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێكرا، هه‌رچه‌نده ئەوەی کرا هه‌وڵێكی تر بوو بۆ دروستكردنی ژانێكی تر بۆ كوردانی باكوور.
ئیستا لاوازی به‌دی ناكرێت له‌م هه‌رێمه‌دا، ته‌نها دوو ڕووی به‌رده‌وامه له‌گۆڕه‌پانی سیاسی باشوور، مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێت ته‌نها لایه‌نێك بێته ده‌نگ له‌ئه‌نجامدا بیانه‌وێت ئه‌و لایه‌نه لاواز بكه‌ن، بێهێزی حیزبێكی كوردستان كۆتایی سه‌ربه‌خۆیی و هێنانه‌دی نیه بۆ مافی ئیمه‌ی كورد ” ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم باسی لێوه‌كرد، كه‌مالیكی دیكتاتۆره زۆربه‌ی حیزبه كانی ناوه ڕاست و باشووری عیراقیش به‌ئاشكرا ده‌نگی بۆ ئه‌ده‌ن، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌دا بیده‌نگی لیوه كرا ” ئەو بێدەنگیەش بێجگه له دوکه‌رت كردنی ڕای شه‌قام و سه‌ر كوتكردنی هیچی ترنیه ” ئاخر ئەوە بێهزی و كۆیله‌یی و دوو ڕووی هه‌ندێكه مالیكی فه‌رز ئه‌كات”
دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته باش ئاگادارن لەسایەی حوکمی مالیکی عه‌ره‌بی عێراقی به‌ده‌ست هه‌ژاری نه‌داریه‌وه ئه‌ناڵێنێ ” له‌به‌ر كه‌می خزمه‌تگوزاری توشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌رونی و نه‌خوێنده‌واری كۆمه‌ڵایه‌تی بوون” به‌نمونه هه‌ندێ له‌ئافره‌ته‌كانیان دێن له‌سنوری خانه‌قین و كفری مێرد به‌كوردان ئه‌كه‌ن ” ده‌یان گه‌نجۆیان له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی كاری كه‌ناسی و كرێكاری و شه‌وانه له‌یانه‌كاندا ده‌ژین، خزمه‌تی تاكی كوردی ئه‌كه‌ن بۆ پارویه‌ك نان ” له‌ده‌ست ناسه‌قامگیری بار‌و دۆخی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، ده‌یان خانه‌واده له‌كوردستان جێگیر بوون به ئارامی ئه‌ژین ” سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كه‌ش ده‌یان فرۆكه‌و تانك‌و بۆمب ده‌كڕێت ” پرسیار له‌وه‌دایه برای چاو ڕه‌ش ته‌قه‌مه‌نی ئه‌وێت یان ژیان”.
بێجگه له‌سه‌رۆكی هه‌رێم به‌داخه‌وه یه‌ك سه‌ر كرده‌ی حیزبی نه‌هاته ده‌نگ، بڵێ خۆی به‌هێز ئه‌كات بۆ كوردستان و ناوچه‌دابڕاوه‌كان “
باشە بۆچی کەسێک ناپرسێ ئەگەر مەسلە رۆحیەتی دیکتاتۆری نییە، مالیكی بۆ چی هه‌وڵ نادات ڕێژەی هه‌ژاری و ئارامی كه‌م بكاته‌وه بۆ برا عه‌ره‌به‌كانی؟ کە پێش ماوه‌یه‌ك سه‌كۆی ئازاد له‌كه‌ربه‌لا دروسكرا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ ئاوه‌دانی وخزمه‌تگوزاری و گەڕان به‌شوێن دراوه دزراوه‌كاندا” ئەگەر هەرکەس بەدوای ئەو وەڵامە بکەوێ باش تێدەگات کە مالیكی زه‌نگی خه‌ته‌رناكه بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌لی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
بەڵام لەبەرانبەر هەستکردن بەم زەنگەشدا هەموان بێدەنگین لەکاتێکدا، هه‌مووانیش ده‌زانن جێگه‌ی گومانه ئه‌و بێده‌نگیه‌ی ئێمه. پێویسته هەرچی زووە حیزبه‌كانمان هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی دیكتاتۆره بچكۆله‌كه‌ی عێراق” هه‌ر كوردێك غیره‌تی هه‌بێت خاكی خۆی نادات به‌كه‌س ” ئه‌ركی سه‌رشانی ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیرای ئه‌م هه‌رێمه‌یه بێده‌نگ نه‌بن له‌م ساته‌دا ” هه‌موو حییزبه عه‌ره‌بیه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شنه‌كردنی خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌نگ هاتن، له‌كوردستان بێده‌نگیان لێكردوه. ئه‌وه‌ش كوشتنێكی تری برسی و هه‌ژاره‌كانه “.
دوا قسەی من لەم پرسەدا ئەوە کە دەڵێم بێده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕازی بوونه بۆ فرۆشتنی ئه‌م نیشتمانه‌و خوێنی شه‌هیدان.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.