تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
تارق جەوهەر ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان:
هیچ هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لیمان له مالكی وعهللاوی نه‌بینی، كه جیاواز بیت له‌گەڵ رژێمی پێشوو
مالكی موراهیقانه کار له‌سه‌ر ناكۆكی ناوخۆی لایەنه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات
ئه‌م دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و حكومه‌تی هاوبەش وشهراكهته، به‌رده‌وامی دان بە هێشتنەوەی وەک ئێستای کە هەیە، ده‌بێته هۆکاری نانه‌وه‌ی ئاژاوه ودووبهرەكی و نائارامی له‌ناوچه دابڕێندراوه‌كانی كوردستان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مالیكی له‌دوای كیمیاران وئه‌نفال، مه‌ترسیدارتین ههرهشهیە بۆ سه‌ر ئایندهی ناوچه دابرینراوهكان. هه‌وڵێكه بۆ گێڕانه‌وه‌ی سیاسه‌تی به عهربكردن، هەوڵێکە لەدژی پێكه‌وه ژیانی كورد‌و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی كه‌ركووك، لەپێناو رازیكردنی به‌عسیه‌كان وشۆفینیهكان، هەروەها کارتێکە وه‌كو گوشار له‌دژی هه‌رێمی كوردستان بهكاریدەهێنێ.
به‌رای شه‌خصی خۆم هه‌ركه‌سێك له‌به‌غدا حاكم بێت زه‌حمه‌ته بتوانێ له‌كۆت و به‌ندی سێكوچكه‌ی ته‌رحیل و به‌عه‌ره‌بكردن و دژایه‌تی كورد وخواسته ره‌واكانی دوور كه‌وێته‌وه.
له‌دوای 2003 ه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لیمان لهبەغدای مالكی وعهللاوی نه‌بینی، كه جیاواز بیت له‌گه‌ل هه‌نگاوه‌كانی رژێمی پێشوو.
من وای دەبینم کە مالیكی له‌سه‌ر سهركێشە و دروستكردنی كێشه له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و نیازی شه‌رانگێزی بەهەوڵەکانیەوە دیاره، ئەوەی ئێستا دەیکات هەوڵی گێڕانەوەی عیراقە بۆ پێش ساڵی 2003.
مالكی رۆژ به‌رۆژ بهرهفتارە تاكرهویەکانی خۆی له حوكمرانیدا، مه‌ترسی گەورەتر بۆ پێکەوەژیان دەخولقێنێت لە عێراقدا، هەوڵەکانی ئاستەنگی گەورەتر دروست دەکات له‌به‌رده‌م چارسهربوونی پرسه ههڵپهسێرداوهكان و رێگا خۆشدەکات بۆ ئاوەژۆكردنی بارودۆخه‌كان له‌گه‌ڵ كورد‌و هه‌رێمی كوردستان، مالكی مراهیقانه کار له‌سه‌ر ناكۆكی ناوخۆی لایەنه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات.
هەر بۆیەش ئێستا کە هەوڵەکانی مالیکی روونەو دژایەتی هەرێمی کوردستانە، نابێ ئێمەش وەکو کورد ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ بڕه‌خسێنین باشترین، دەبێت وەکو کورد بەدوای وەڵامی گونجادا بگەڕێین، بەڕای من باشترین وه‌ڵام یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی و هاوخه‌باتی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته له‌م قۆناغه‌دا.
با له‌ناوخۆی كوردستان ململانێ له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌كهه‌ڵویست و یه‌كگرتووبین.
ده‌بێت توانای سیاسی و جه‌ماوه‌ری و دارایی وسه‌ربازی كوردان یه‌كبخه‌ین، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ره‌نگه هه‌ڵبژاردنێكی تری عێراقی بتوانێت هاوسه‌نگی وهاوكێشه سیاسیه‌كانی عیراق، بهشیوهیكی تر بگۆرێت و عیراق له مه‌ترسی گه‌رانه‌وه بۆ دیكتاتۆریه‌ت رزگار بكات.
هەر بۆیەش بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عیراق، جێی خۆیەتی کە كورد به‌هه‌موو لایەكیانهوە وەک پێویستی هاوخەباتی کورد لە سەر ئاستی عێراق، به لیستی هاوبه‌ش دابەزن و هەوڵی گۆڕینی قانونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بدەن، چونكه ئەو یاسای ئیستای عێراق بۆ هەڵبژاردن، زیانی زۆری بۆ كورد هه‌یه، چه‌ندین كورسی پەرلەمانمان لە دەنگی کورد كه‌متر هێناوه، نرخی كورسیه‌كی بهرلهمانتاری كوردستان ره‌نگه پێویستی به 20 -25 هه‌زار دەنگ بووبێت، به‌ڵام په‌رلەمانتار هه‌یه له‌عێراق به‌چه‌ند هه‌زار دەنگێك بۆته ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق، بۆیە دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ هەڵبژاردن عێراق بكرێته‌وه یه‌ك بازنه، نه‌ك 18 بازنه بۆ ئه‌وه‌ی كورد دەنگی کورد نه‌فه‌وتێت.
بەڵام دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێت، ئیستا کە باسی کاتی هەڵبژاردن دەکەین و باسی یەک هەڵوێستی کورد دەکەین مانای ئەوە نییە، کورد هەڵوێستی نەبوبێت یان بەبێ بەرانبەر ئەو هەنگاوانەی مالیکی، بەڵکو هه‌وڵ و چاودێری وردی ره‌وشه‌كه هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه له‌كاتی خۆیدا هه‌نگاو هه‌ڵوێستی جدی وه‌ربگیرێت،
چونە هیچ لایەنێک و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌سه‌ڵات به‌وه رازی نابێت كه به‌غدای مالیكی جارێكی تر میلی كاتژمێری ناوچه دابرێندراوهكانی کوردستان بۆ پێش 2003 بگێرێته‌وه دواوه، عه‌رەب گوته‌نی له‌كاتی خۆیدا” لكل حادث حدیث ده‌بێت.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.