
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
نه‌وڕه‌س ڕه‌شید: هەنگاوەکانی مالیکی پێمان ده‌ڵێ، دەبێت خۆمان ئاماده‌بکه‌ین و گوشاری به‌رامبه‌ر دروست بکه‌ین
پرسیاره‌که‌تان په‌یوه‌نده به نه‌خشه‌ی نویی عێراقه‌وه که ره‌هه‌ندی سیاسی، ئابووری و سه‌ربازی هه‌یه، له رووی سدسته‌م و چۆنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، ناکرێ چڕ بکرێته‌وه له هاوکێشه‌یه‌کدا گوایه کورد لاوازه یان غائیبه و پرسی پێ ناکرێ.
ڕاستیه‌ک هه‌یه پیویسته هه‌میشه له‌به‌رچاومان و له یادماندابێ که ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق و کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا، دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز و نه‌یارن، له ناو هاوکێشه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ دوو فاکته‌ر به شێوه‌یه‌کی ئاسایی و هاوبه‌ش له بازنه‌ی ململانێیه‌کی سیاسی‌دا کۆیکردونه‌ته‌وه، ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ش بریتیین له ده‌ستور و پرۆسه‌ی سیاسی، له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراسیه‌تی ته‌وافوقی، که پیوه‌رێکه بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له ماف و ئه‌رکدا.
هه‌وڵدان بۆ تێکدانی ئه‌و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شییه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی گرفت و کێشه‌و ناکۆکی نوێیه، سه‌رباری کێشه‌و گرفته‌کانی سه‌رده‌می عێراقی تۆتالیتاری دیکتاتۆری. دروستکردنی هێزی عه‌مه‌لیاتی دیجله پیشێل‌کردنی ده‌ستورو پابه‌ندنه‌بوونه به دیموکراسیه‌تی ته‌وافوقی، به کورتی ئه‌وه یه‌کیکه له ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و پێشێلی و پابه‌ندنه‌بوونه‌ی هێزه سیاسیه بڕیار به‌ده‌سته‌کانی عه‌ره‌ب، له شیعه‌و سونه له عێراقدا، هۆکاری ئه‌و بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵوێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌قڵیه‌ت و ڕه‌وتی سیاسی ئه‌و هێزانه‌ی که نه بڕوایان به دیموکراسیه‌ته‌و نه باوه‌ڕیشیان دیموکراسیانه‌یه، به‌ڵکو وه‌ک دروشم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاری دێنن.
له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراقدا سوپا‌و هێزی چه‌کداری، ئامرازی کوشتن و کاولکاری و جینۆسایدن، بۆیه له سایکۆلۆژیه‌تی کوردا ئه‌و سوپایه‌و هه‌ر جموجۆڵ و چالاکی و په‌ره‌سه‌ندنێکی جێگه‌ی گومان و مه‌ترسییه، له لایه‌کی دیکه ئه‌و عه‌قڵیه‌ت و ڕه‌وته سیاسیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی عێراق، عێراق به‌ره‌و ته‌نگژه‌ی سیاسی زیاتر ده‌بات، گه‌ر مالکی و هاوراکانی نه‌گه‌ڕێنه‌وه زیانی لێده‌که‌ن و ڕۆڵیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی نامێنێ، چونکه مالکی گه‌مه‌ی پێده‌که‌ن له‌م بارودۆخه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستدا، به تایبه‌تی له پرۆسه‌ی گۆڕانکاری له سوریا، که ڕۆڵه‌که‌ی ته‌واو بوو ڕسواده‌بێ، ئه‌وه تا ئه‌مڕۆ له رۆژئاوا به سه‌رکرده نه‌زانه‌که ناوی ده‌به‌ن.
له‌و هاوکیشه‌یه‌دا له رێکخستنه‌وه‌ی سه‌نگی هێزه‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌رز، کورد ڕه‌گه‌زێکی کاریگه‌ره و پیگه‌ی سیاسی و ئابووری خۆی هه‌یه و کارایه، بۆیه لاواز و غائیب نییه، به‌ڵکو مه‌ترسی لێده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه گوشاری ده‌خه‌نه سه‌ر به مه‌به‌ستی جه‌مسه‌رگیری له‌م دۆخه‌دا، که له‌و جه‌مسه‌رگیریه‌دا عێراق زیانی لێده‌کات، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ش جاریکی دیکه ده‌یگه‌رێنمه‌وه بۆ بڕوانه‌بوون به ده‌ستورو پرۆسه‌ی سیاسی، بۆ بونیات نانی عێراقێکی فیدراڵی دیموکراتی فره لایه‌نی ته‌وافوقی، که پێمان ده‌ڵێ خۆمان ئاماده‌بکه‌ین و گوشاری به‌رامبه‌ر دروست بکه‌ین، له ڕووی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه، له کۆتاییدا ده‌ڵێم عێراق بێ کورد و هاوبه‌شی و به‌شداری نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێ و به‌ره‌و که‌رت و په‌رت بوون ده‌ڕوا.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.