
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
کاروان عەبدوڵا: پێكهێنانی فه‌رمانده‌یه‌كی ئاوها نه‌خشه‌یه‌كی ستراتیژیانه‌ی مالكیه بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی ماده‌ی 140
دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه هه‌وڵێكی جدییه بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نوری مالیكی ،هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و خولیا فراوانخوازییه‌وه ئه‌گه‌ری پێكانی كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ستی به دواوه‌یه .
مالیكی له‌وه تێگه‌یشتووه كه ئێستا فرسه‌تێكی باشی بۆ هاتۆته پێش بۆیه شه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن ده‌كا بۆ خۆجێگیركردن و سه‌پاندنی به‌رنامه سیاسیه‌كانی له داهاتوودا به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی كورد بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان. ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی مالیكی بۆ كۆنترۆلكردنی ئه‌و ناوچانه له‌و كاته‌دا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند كه به داخه‌وه كورد له به‌غدا نه‌یتوانی سه‌رسه‌ختانه به یه‌كهه‌ڵوێستی رووبه‌رووی سیاسه‌تی فراوانخوازی مالیكی ببێته‌وه. كورد پێده‌چوو له‌وه‌ش غافل بووبێ كه شیعه‌كان ئاماده نین له دوا چاره‌نووسدا ریشیان بده‌نه ده‌ست سونه و كورده‌كان! مالیكی توانی فشاره‌نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی به‌كار بهێنێ، له‌وەشداسه‌ره‌تا نه‌ك هه‌ر توانی په‌شێوی بخاته نێو لایه‌نه شیعه‌كانی دژ به خۆی و به‌ره به‌ره له هه‌ڵوێستی كورد دووریان بخاته‌وه، به‌ڵكو كاری له‌سه‌ر گوتاره جیاوازیه‌كه‌ی كوردیش كرد و له كۆتاییشدا مه‌ترسی لادانیشی له ده‌سه‌ڵات دوورخسته‌وه.
پێكهێنانی فه‌رمانده‌یه‌كی ئاوها له هه‌لو مه‌رجێكی وادا پێموایه نه‌خشه‌یه‌كی ستراتیژیانه‌ی مالكیه بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی ماده‌ی 140 ، چونكه هێنان و پڕچه‌ككردنی هێزێكی وا له‌و ناوچانه بۆ خۆی خولقاندنی كێشه‌یه‌كی ئیزافیه بۆ كوردستان.
له‌مه‌و دوا ناچارین ئه‌وه‌نده‌ی باس له‌و قه‌یرانه بكه‌ین، چارێگی ئه‌وه‌نده باس له قه‌یرانی ناوچه جێناكۆكه‌كان نه‌كه‌ین، من له‌و باوه‌ڕه‌دام وه‌ختێكی زۆری ده‌وێ بۆ كۆتاییهێنان به گرفتی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه. پێناچێ هاتوچوونی وه‌فده‌كانی گفتوگۆش هیچیان لێ وه‌ده‌ست بهێنرێ. باوه‌ڕیش ناكه‌م له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا فشاری ئه‌مریكاو رۆژئاوا كاریگه‌ری له‌سه‌ر مالیكی هه‌بێ، چونكه به‌شێكی به‌رنامه‌كه‌ی مالیكی بۆ لاوازكردنی خودی پێگه‌ی ئه‌مریكایه له عیراق و ناوچه‌كه.
من وای ده‌بینم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مالیكی، گه‌ره‌كه سه‌ركردایه‌تی كورد به خێرایی به خۆیدابچێته‌وه‌و به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یه‌كگرتوو به‌رووی مالیكی بوه‌ستێ و رای گشتی كوردستانیش ته‌یارو ئاماده بكا، له‌سه‌ر ئاستی دبلۆماسیشدا ئاماده‌یی كاریگه‌ریان هه‌بێ.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.