تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
ئاراس نوری ئەحمەد تەها:
دروست بونی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
گاردی کۆماریی سەداممان بیر ئەخاتەوە و دروستبوونی جاشی کورد
ئۆپەراسیۆنی دیجلە هەر بە مالیکی بە تەنیا دروست نەکراوە بە هەندێك جاش و خۆفرۆشی کوردیش پشت ئەستورن
سایتی (شفق نیوز) نوسیوێتی: بەم زوانە سێ هەزار سەربازی خۆبەخشی نوێ لە ناو سوپای عێراق تۆمار ئەکرێت و ئەخرێنە ناو ئەم هێزەوە، بە مەرجێك هەموی لە رەگەزی عەرەبی پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین، دەوروپشتی بەغا و حەویجەن. هەروەها نوسیوێتی ئەمانە هان دەدرێن کە ماڵەکانیان بگوێزنەوە بۆ کەرکوك، دیسان لەسەری رۆشتوە و دەڵێت: لەم رۆژانەدا سێسەد و پەنجا تەن زەخیرەی سەربازی لەناو سی و پێنج لۆریدا گوازراوەتەوە بۆ کەرکوك. ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانەش دانیان بەم پێکهاتانەدا ناوە و سیفەتێکی قانونیان داوەتێ.
ئەمانە هەموی خۆ ئامادەکردن و تۆکمە کردنی پلانێکی داڕێژراوە بۆ داگیرکردنەوەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان و، کوردیش بەرامبەر بەمانە لە هەڕەشە و قسە زیاتر هیچی تری بۆ روبەڕو بونەوە ئەنجام نەداوە.
ئەگەر بە وردی تێبینی ئەو هەواڵەی شەفەق نیوز بکەین، بە تایبەتی ئەو خاڵەی کە دەڵێت ماڵی سەربازەکان بگوێزرێنەوە بۆ ناو کەرکوك، ئەمە خۆی لە خۆیدا تازەترین و خەتەرترین جۆری تەعریبە و، تەنانەت بەعس بەو شێوە زەقە لەو هەنگاوەی نەناوە و، خەتەرناکترین پلانە بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ئەو سەربازانەی لە پێناوی کەرکوکدا ئەجەنگێن و لەهەمان کاتدا بە ماڵی خۆیانی ئەزانن و ئه‌م پلانه رەوایەتی ئەدات بە بەرگری کردن لە نیشتەجێ و گران کردنی کاری پێشمەرگە بۆ هەڵکەندنیان. جگه‌له‌وه بیرمان نه‌چێت، خۆی له‌خۆیدا، کورد له‌ماوه‌ی 10 ساڵی دوایدا، شه‌رعیه‌تی دا به‌هاتنی عه‌ره‌ب بۆ ناو خاکی کوردستان و ناوچه‌دابراوه‌کان و یاسای تایبه‌ت له‌شه‌خسی سه‌رۆکی عراقه‌وه هاته‌کایه بۆ به‌رگریکردن له‌عه‌ره‌ب له‌ناو کوردستاندا، نه‌ک وه‌ك کاتی پێش 2003، که‌عه‌ره‌ب بۆی نه‌بو به‌م ئاسانیه‌و بێ ترس، بێته‌خاکی کورده‌وه.
“دار به‌ته‌وری وت، گه‌ر کلکت له‌خۆم نه‌بوایه، توانای بڕینمت نه‌ده‌بو!”
گومان له‌وه‌دا نیه، که‌کەمتەرخەمی کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد لەم کاتەدا زیانێکی گەورە و هەڵەیەکی پشتشکێنی لێ ئه‌بێته‌وه. ئه‌م که‌مته‌رخه‌میه ئه‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی، هەر لە سەرەتای بچوکترین پێکدادانێکدا له‌که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان، شەقام بدۆڕێنن و کوردەکە، یه‌که‌م، بکه‌وێته‌چاره‌سه‌کردنی کاری خۆی به‌ده‌ستی خۆی و دووه‌م، چاوی هیوا له‌باشور بگوێزێته‌وه‌بۆ باکور و رو لە پارتی کرێکارانی کوردستان بکه‌ن و لە هەستی دڵسۆزی بۆ ئەزمونی باشور کەمببێته‌وه. لەم رەوشەدا لە بری ئەوەی بەرگری لە خاکی کوردستان بکرێت، دیسانەوە ململانێی حیزبایەتی پەرە ئەسێنێ؛ تاکە سودمەندیش دوژمنی کورد ئه‌بێت، وه‌ك مێژو پیشانی داوین. ئەوەتا هەمو ئەو لایەن و مەزهەبانەی عەرەب لەم کاتەدا نقەیان لە خۆیان بڕیوە و کێشەکانیان وەلا خستوە و بۆ ئاگری شەڕ خۆشکردن نەبێت ئەو هەمو ئەمسەر و ئەوسەرەش ناکەن. هەر پێکدادان دەستی پێ‌کرد ئەوان وەك عەرەب هەر هەمو دژی کوردن. کوردیش وەك سروشتی خۆی پەرتەوازە. پێشینان ئه‌ڵێن:
ئێستا‌و لەم کاتەدا کورد توشی سەرلێشێواوی بوە و رێگای بزر کردوە نازانێت لە کوێ وە سەردەرکات. لایەنەکان ئەمەندە زۆرن بەدڵی دوژمنە؛ بە مانایەکی تر دوژمن پێویستی بە سیاسەتی ( پەرتکە و زاڵبە) نەماوە ئەوەتانێ کورد بە دەستی خۆی ئەو سیاسەتە پیادە ئەکات. هەر یەکە و بۆچونێکی بەرامبەر رەوشەکە هەیە و یەکهەڵویستی بە جارێك دورکەوتۆتەوە. هۆی ئه‌مه‌ش قسه‌که‌ره‌کانی حیزبه‌کانن، که‌دێنه‌پێشه‌وه‌به‌رده‌م کامێرا و میکرۆفۆن و وا ئه‌زانن زه‌مانی شاخه!.
ئۆپەراسیۆنی دیجلە هەر بە مالیکی بە تەنیا دروست نەکراوە، چونکە لە مێژە ئەم پلانە داڕێژراوە و یارمەتی ناپاکانی کوردیشی لە پشتەوەیە. ئەو لە خۆرازیبونە و گوێ نەدانیان بە دەنگی ناڕازی هەر لە خۆیەوە نەهاتوە. گومانی تیا نیە بە هەندێك جاش و خۆفرۆشی کوردیش پشت ئەستورن. لە کات و ساتی خۆیدا دەمامك لادەدەن و هەر وەك جاران شانبەشانی دوژمن ئەکەونەوە چالاکی.
هاتنی ئەم ئۆپەراسیۆنی دیجلەیە و بڵاوبونەوەیان بە ناوچە دابڕاوەکاندا، پێویستی بە بەرەنگاربونەوەیەکی نه‌ته‌وه‌یی هەیە. چونکە ئاشکرایە و وەك خۆشیان ئەڵێن بۆ دەستبەسەرا گرتنی دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ناوچانە هاتون. ئەمە خۆی لە خۆیدا نەهێشتنی هەمو دەسەڵاتێکی کوردییە لەو ناوچانەدا و بە ئارەزوی خۆیان مۆرکی کوردی تیا ئەسڕنەوە و بە ئەحکامی عورفی سەربازی ئەیبەن بە ڕێوە، تا بە تەواوی ئەیکەن بە شارێکی عەرەب و هەزارەها عەرەبی بۆ دەگوێزنەوە و لە هەڵبژاردنی داهاتودا، بە قانون ئەیکەنە شارێکی عەرەبی. ئەو کاتە کورد توشی گەورەترین کارەسات ئەبێت و ئه‌بینن جوێندان به‌یه‌ك و سێ و چواربه‌ره‌کی، هه‌ر یارمه‌تی دوژمنی دا. هەر لەوێشەوە وردە وردە بە بیانوی پارێزگاری سنورەوە دیسان ئەڕژێنەوە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و ئەم فیدراڵییەش ئەکەنەوە بە حوکمە زاتیەکه‌ی سەدام. پێشینان ئه‌ڵێن:
مه‌شهوره‌شوان هه‌تا بخه‌وێ
مه‌ڕه‌كه‌ی زیاتر لێ دورر ئه‌که‌وێ
فرە سەرکردەیی و فرە حیزبی لە کوردستاندا کارێکی وای کردوە هەمو لە هەڵپەی دەسەڵاتدان و ئەو سیاسەتەیان خستۆتە رەوت، که ” دەسەڵات یان ئەبێت بۆ من بێت، یان گه‌ر بۆ من نه‌بێت، یارمەتی دوژمن ئەدەم و وڵاتەکە بە داگیر کردن ئەدەمەوە”.
پاشاگەردانیەکی وایان خستۆتەوە، کەس ئەژمار بۆ سەروەری ئەزمونەکە ناکات. ئه‌م نیوه به‌شه‌رانه ئێستا شاره‌کوردیه‌کانیش ئه‌ده‌ن به‌یه‌کا بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی خه‌ساوی خۆیان.
خه‌ریکه له‌یاد ئه‌چێت، که‌شه‌رمه‌زاریترین هه‌نگاوی نوێی کورد دروستکرنەوەی عێراقەکە بوو. گەورەترین هەڵە بوو. ئیتر عەلاوی بێت یان مالیکی هەموی هەر دوژمنی سەرسەختی کوردە و ئێستاش ئەوەی رۆی، با نەبێتە پاساو بۆ ئەوانەی منەی ئەوەیانە، بکەونە دوژمنایەتی یەکتری و پشتی دوژمن گرتن. ئەمڕۆ هەر لایەنێك بە کردار بەرەنگاری دوژمن ئەبێتەوە، ئەوە لایەنە نەتەوەییەکەیە و هەر کەسێکیش پشت بکاتە دوژمن، خۆی گێل پیشان بدات و چاوی هه‌ڵۆی پیشان نه‌دات، ئەوە دژی ئیرادەی نەتەوەی کورده‌و ئه‌بێت به‌په‌ند بکرێت و نه‌هێڵین جاشایه‌تی بکه‌نه کێشه‌ی ئه‌م نه‌وه‌نوێیه‌ی، که بووه‌ته‌قوربانی هه‌ڵه‌ی مێژوویی ئه‌وان.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.