تەوەر.. فەرماندەیی دیجلە .. ستار چاوشین: حزبەكانی سلێمانی گرفتیان لەگەڵ هیچ بریارێكی سیاسی و سەربازی مالیكی نیە

0

تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە

ستار چاوشین: حزبەكانی سلێمانی گرفتیان لەگەڵ هیچ بریارێكی سیاسی و سەربازی مالیكی نیە

پێش دروست بوونی ئوپەراسیونی دیجلە سوپای ئیراق مەترسی زوری لە سەر كورد دانابوو، یەك لە بەر ئەوەی كورد لە %2 ی پێهاتەی ئەو سوپا پێك دێنی كە ئەمە ژمارەیەكی هێند كەمە وون دەبێت و دەتوێتەوە لە ناو زورینەكەی دا.، لە كاتێكدا ئەم سوپایە پر چەك دەكرێت و بە قورسترین چەك و تفاقی سەربازی دەوڵەمەند دەكرێت، واتە مەترسیەكە لە ئوپەراسیونەكە نیە، ئەوەندەی لە خودی سوپاكەیە،
لە كاتێكدا كە ئۆپەراسیونی دیجلە دروست دەكرێت، كورد لە گرفتی سیاسی هەرێم و بەغدایە، كە بەشیكی كێشەكە پێشمەرگەو سوپایە، بە چەند رۆژێك پاش لەشكركێشی سوپای ئێراق بۆ ناوچەی زومارو رووبەرووبونەوەیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە كە دواتر سوپای ئێراق كشایەوە ئوپەراسیونی دیجلە بە فەرمانی سەروكایەتی وەزیرانی ئیراق دروست دەكرێت، تایبەت بە ناوچە جێناكوكەكان، لە كاتێكدا ئەم ناوچانە دەبێت بە هاوبەش بپارێزرێت، تەنانەت سوپا بێ‌ ئۆپەراسیونیش بە تەنها مافی چالاكی سەربازی نیە تیایدا، پێشتریش بە هاوبەش هێزی پێشەمەرگەو سوپا ئەم ناوچانەیان پاراستووە، جگە لە نادەستوری یەكەی، ئەم خولە سەربازییانە جێگای مەترسین، چونكە لە دەرەوەی ئاگاداری و پاشان بەشداری كوردە،
لە پریاری هوكارەكەی..؟ جێ‌ بەجێ‌ كردنی ئەجێندای نێو دەوڵەتی یە، تێوە گلانی ئیراقە بە جەنگی سوریا لە مەیلان بوونی بە دیوی مەزهەبیدا، فشارە لە سەر سەركردایەتی سیاسی كورد بەشدار نەبێت، لە ململانێ‌ ی ئەوانی شیعە لەگەڵ سوننە، بۆ لاوازی كورد..؟ كورد ئێستا لاوازە بەو پێ‌ یەی بێبەشە لە چەك و پێداویستی سەربازی نوێ‌، بۆ پرسیاری مەترسیی بوونی، من پێم وایە هەر جورە بە هێز بونێك لە ئێراقدا مەترسیدارەو جێگای هەڵویستە كردنە، گرنگە لەم ناوچانە چەند سوپا بوونی هەیە پێشمەرگە ئەوەندە بوونی هەبێت، ئەوەی جێگای هەڵویستە كردنی منە، ئەوەیە سەركردايەتى كورد خاوەنی هەڵویستی سیاسی نیە، حزبەكانی سلیمانی هیچ گرفتیان لەگەڵ هیچ بریارێكی سیاسی و سەربازی مالیكی نیە، ئەوەی دەوترێت بە كوردی یە عەرەب نابیسێت، ناوچەییە، تەنها بۆ راگەیاندنی شارە، نەك پایتەخت و بەغدا.

پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگارو ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com