تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
سەلام کەریم: ده‌بێ كورد به‌تاكو كۆمه‌ڵگه و ئه‌حزاب و منداڵ و ئافره‌ت و پیاو پشتگيری سه‌ركردايه‌تي كورد بكه‌ين
پيم وايه رژيمي سوريا له‌سه‌ر رۆچونه و ناميني ئه‌و كات عێراقي عه‌ره‌بي ده‌بيته هێڵي ته‌ماس بۆ ئه‌م به‌زمه، وه له چوارچێوه‌ی عێراقيشدا ته‌نها هه‌رێمي كوردستان ده‌ستي خۆی هه‌ڵبريوه و نايه‌ڵێ له‌بن ده‌ستان بكه‌وێ و ده‌بێ ئه‌و فه‌تره‌يه به‌رگری بكات.
بۆيه‌ش عێراقي ماليكي به پشتيواني مانگي شيعي كه ئيران رابه‌رايه‌تيان ده‌كات، به‌وه رازی نين وه‌ك خۆيان گوتويانه دوو سه‌ركرده‌ي كورد له ميژوو يه‌خه‌ی ئێمه (شيعه)ی گرتوه و نه‌يهيشتوه له گۆره‌پان ته‌رادانی بكات، يه‌كه‌ميان صلاح الدين الايوبي و ئێستاش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكي جێنشينی كوردستان (ئه‌و زاراوه‌يه ئه‌وان دايان ناوه) بۆيه ئه‌وان له‌و ماوه‌يه، هه‌موو كارته‌كاني خۆيان به‌كار ده‌هينن، ئه‌گه‌ر كورد ئاسانكاريان بۆ بكات و سنگي بداته به‌ر باوه‌شينی ئه‌وان، به‌راي من پاريزگاري نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاش كورد بێت گرنگ نيه لايان.
به هه‌ر حال له‌و مه‌رحه‌له‌يه ده‌بێ كورد به‌تاكو كۆمه‌ڵگه و ئه‌حزاب و سه‌ركردايه‌تي و منداڵ و ئافره‌ت و گشت چين و تويژه‌كان، هه‌موو كيشه‌كاني ناوخۆ له بيرخومان ببه‌ينه‌وه و به هزر و بير و دارده‌سته‌وه بێينه گۆره‌پان پشتگيری سه‌ركردايه‌تي كورد بكه‌ين.