
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی لێپرسراوی ناوه‌ندی خه‌ندان بۆلێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی وستراتیژی:
لافاوه‌كه‌ی دیجله، پێكه‌وه ژیان ڕاده‌ماڵێ
ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، ته‌نها ژورێكی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه سه‌ربازییە‌كان نیه، به‌ڵكوبه‌سه‌رنجدان له‌جموجوڵ وسیاسه‌ته‌كانی وئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی پێی دراوه، ده‌كرێ بڵێین: ئه‌جێندایه‌كی ژیرانه‌و توقیه‌كارانه‌ی شیعه‌كانی به‌غدایه بۆگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربازی له‌ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان (به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك)دا…
ئه‌گه‌ر به‌وردی وژیرانه سه‌رنج بده‌ین، له‌ڕوی تیۆریه‌وه ئه‌ركی سوپای پرۆفیشناڵی هه‌ر وڵاتێك ته‌نها وته‌نها پاراستنی سنوره‌كانه له هێرشی ده‌ره‌كی. هه‌رجۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی سوپا له‌كاروباری ناوخۆیی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاروباره‌كه بارێكی ئه‌منیش بێت وه‌ك حه‌سه‌ن سنێدی گه‌وره به‌رپرس له‌ده‌وڵه‌تی یاساله لێدوان بۆكه‌ناڵی كوردسات كردیه پاساو بۆ دامه‌زراندنی دیجله، هێشتر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به ئه‌نقه‌ست دروستكراوه. چونكه تێكه‌ڵیه‌ك دروست ده‌كات له‌نێوان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌لایه‌ك و ئه‌رك وتایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سوپا له‌لایه‌كی تره‌وه.
زۆرێك له‌پسپۆڕان له‌كاتێكدا باس له‌كێشه‌و ناته‌واویه‌كانی سوپای عێراق ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌و سوپایه له‌ڕووی بیروباوه‌ڕو ئاماده‌گی ده‌رونیه‌وه، هیچ جیاوازیه‌كی نیه له‌هێزه‌كانی پۆلیس. چونكه هه‌رتاكێكی ئه‌وسوپایه بگری، ئاماده‌یه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرفته ناوخۆییه‌كانیش بێته‌پێشه‌وه…
هه‌تاكو ئێستا سوپای نوێی عێراق، نه‌یتوانیوه خۆی جیابكاته‌وه له‌هێزه‌كانی پۆلیس. ئه‌م سوپایه هه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی(سه‌وله‌تولفورسان له‌به‌سره) تاكو (به‌شائیرولخه‌یر له‌ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستاندا)یانی له‌ساڵی (2006)ه‌وه تائێستا بوه‌ته بكه‌رله‌چوارچێوه‌ی ڕووداوه ناوخۆییه‌كانی عێراقدا. له‌تایبه‌تمه‌ندی وئه‌ركی خۆی لایداوه‌و وه‌ك پۆلیس یان وه‌ك ده‌زگای ئاسایش ڕه‌فتاری كردوه. بگره بوه‌ته ئامرازبه‌ده‌ستی دامه‌زراوه‌ی سیاسیه‌وه كه‌ئه‌میش له‌لایه‌ن نوری مالیكیه‌وه مۆنۆپۆل كراوه. هه‌موو ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مل بده‌ین به‌و لۆژیكه‌ی كه‌ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌نایدا سوپا ده‌بزوێنێ، هێشتر ناتوانین بڕوانامه‌ی نیشتمانی بوون به‌وسوپایه بده‌ین، له‌به‌ر یه‌ك هۆی زۆر ئاشكرا‌و ساده ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: له‌و وڵاتانه‌دا كه‌سوپا ڕۆڵی هه‌یه له‌كێشه‌و دۆسیه‌ئه‌منیه‌كاندا، وه‌ك توركیا و پاكستان، یه‌ك ئه‌ركی سنوربه‌ندی تردراوه‌ته سوپا. به‌وه‌ی كراوه‌ته (پارێزه‌ری ده‌ستور)… له‌توركیاو پاكستان سوپا سیمبولی ده‌ستوره و شه‌رعیه‌تی خۆی له‌پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوره‌وه وه‌رده‌گرێ و به‌هیچ كلۆجێ ڕیگه‌نادات پێشێلی ده‌ستوربكرێ. چ جای ئه‌وه‌ی خۆی پێشیلی ده‌ستور بكات.
به‌ڵام له‌عێراقدا، ئه‌گه‌رچی ده‌یانه‌وێ سوپا وه‌ك پاكستان و توركیا لێ بكه‌ن وله‌ناوخۆدا به‌بیانوی ئه‌منیه‌وه ڕۆڵی پێ بده‌ن، به‌ڵام لێره ڕێگری هه‌ره‌گه‌وره ئه‌وه‌یه سوپا به‌پارێزه‌ری ده‌ستور دانه‌نراوه، له‌هه‌مان كاتدا سوپا یه‌كه‌مین ده‌زگای ئه‌م وڵاته‌یه كه‌به‌ئاشكرا ده‌ستور پێشێل ده‌كات. له‌به‌نده‌كانی تایبه‌ت به‌ڕیشه‌كێش كردنی به‌عسدا، دیارترین نمونه‌ش دانانی (عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی) یه وه‌ك فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله. له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌ندامی فیرقه‌ی سه‌رده‌می به‌عسه‌و ده‌ستی له‌جینۆسایدی كوردا هه‌یه‌و له‌به‌رانبه‌ر دڵسۆزی بۆ ڕژێَمی پێشووی عێۆاقدا زیاد له‌پێنج مه‌دالیای ئازایه‌تی وه‌رگرتوه. له‌به‌رئه‌وانه دانانی له‌وپۆسته‌دا پێشێلكردنی ده‌ستوره..
بۆیه ده‌ڵێین: سوپایه‌ك ڕێگه‌بدات به‌خۆی ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی زه‌یدی، به‌فه‌رمانی مالیكی پێشێلی ده‌ستور بكات، ئه‌بێ چۆن گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ئه‌و سوپایه پابه‌ندی ده‌ستور بێ له‌و ململانێیانه‌دا كه‌تیایاندا پێشێل كردنی ده‌ستور ببێته خواستی ته‌واوی پێكهاته‌ی شیعه؟ وه‌ك له‌پرسی ماده‌ی 140دا بۆنمونه!!.
ئه‌گه‌رچی به‌غدائه‌ڵێت: ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ته‌نها بۆ هه‌ماهه‌نگی ده‌زگائه‌منیه‌كانه (له‌كاتێكدا سوپا ده‌زگای ئه‌منی نیه!!) به‌ڵام ئه‌م بانگه‌شه‌یه به‌دوو به‌ڵگه‌ی ڕوون به‌درۆ ده‌خرێته‌وه:
1) له‌كاتی ده‌ست به‌كار بونیه‌وه موماره‌سه‌ی ده‌سته‌ڵات ده‌كات، به‌شێوه‌ی كرده‌یی. تاڕاده‌ی سڕینه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كانی پارێزگار.
2) ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌ركی دیجله مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌منیدا، بۆچی زه‌یدی ده‌چێته قه‌ره‌ته‌په‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه؟!
له‌به‌رهه‌موئه‌وه‌ی ڕابورد ده‌ڵێم: لافاوه‌كه‌ی دیجله، پێكه‌وه ژیان له‌نێوان كورد و ناوه‌ندا ڕاده‌ماڵێت. سه‌ركردایه‌تی كورد بۆچی ده‌سته‌وسان دانیشتوه‌و چاوه‌روِانی ئه‌وچركه‌یه ده‌كات كه‌تیایدا دیجله ده‌دات به‌سه‌ریاندا و بۆهه‌تا هه‌تایه ده‌نگیان وڕۆڵیان ده‌خنكێنێت؟ كه‌س هه‌یه زه‌ق زه‌ق سه‌یری به‌هێزبونی دوژمنه‌كه‌ی بكات ولێگه‌ڕێ تاكو دوژمنه‌كه‌ی ئه‌دات به‌سه‌ریدا؟. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ كاربه‌ده‌ستانی كورد به‌جێ دیڵم.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.