تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
عبدالرحمن رسول: عێراق له نێوان به چه‌كداری كردن و به مه‌ده‌نی كردن‌دا
كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق له گه‌ڵ سیسته‌می حكومڕانی یه‌كه‌ی دا، زۆر جیاوازه له دامه‌زراندنی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می كارگێڕیدا چونکە به نا ته‌واو و دوور له بنه‌مای شار‌ستانی و یاساكانی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ دامه‌زرێندرا . به مانایه‌كی تر هیچ حسیاب بۆ تاكی هاوڵاتی عێراقی نه‌كرا, له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و هه‌وڵه‌كانی دڵسۆزانی عێراقی، ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می حكومڕانی بۆ دامه‌زرا، ئه‌مه‌ش به هۆی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تانی زلهێز ئه‌و نه‌خشه‌ی بۆ كێشراو جێبه‌جێ كرا.
ڕیفراندۆم و ڕاپرسی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌یسه‌لمێنن، خه‌ڵكی عێراق و كوردستان ده‌یانه‌وێت چ جۆره سیسته‌مێكیان هه‌بێت؟ به‌ڵام دوور له خواست و ده‌نگدانی خه‌ڵك، سیسته‌م و ده‌وڵه‌ت دامه‌زرا . به زۆر كوردستان لكێندرا به عێراقه‌وه، به یه‌ك ده‌وڵه‌ت داندرا. چه‌ندین سیسته‌می حكومڕانی ئاڵ‌وگۆڕیان پێكرا، كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری و …. هیتد.. قوربانی زۆریان دا. ئەوەی زۆرترین قوربانی به‌خشی لە سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ئاڵوگۆڕی حكومڕانی له عێراقدا نەتەوەی کوردبوو، هەر لە پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران تا ئاواره‌یی و زیندانی و ڕووخانی شار و گونده‌كانی.
پرسیار ئه‌وه‌یه له یه‌كه‌م ساته‌كانی ده‌ست پێ كردنی یه‌كه‌م قوربانی تا دوا ساته‌كانی به‌خشینی قوربانییه‌كانی كورد، له پێناو چی و بۆچی ئەو هەموو قوربانیەیدا؟ ئایا بۆ ئه‌وه بوو كه كێشه‌ی ئینسانیبونی كورد بچوك بكریته‌وه بۆ بچوكترین كێشه‌ی سیاسی و حیزبی؟! ئایا بۆ ئه‌وه بوو كه شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ بكریته تۆز‌و بای زه‌مانه، له ده‌ست دوو حیزب یان زیاتریش بكرێته موزایده و خۆیانی پێده‌رخه‌ن. ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی له دوایی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق. له شاری كه‌ركوكدا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خاوه‌نی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ی جیاوازبن؟ حكومه‌تی عێراقیش سه‌رباز و هیزی خۆی هه‌بێت. ئه‌مه نیشانه‌ی به سه‌ر بازیكردن و به چه‌كداركردنی شاری( كه‌ركوك)ه. له جیاتی به شاره‌ستانی و به مه‌ده‌نی كردنی. ئه‌گه‌ر سه‌یری گه‌ره‌ك و شه‌قام و بازاره‌كه بكه‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی هێزی چه‌كدار و چه‌قوكێش ده‌بیندرێ، ئه‌وه‌نده دكتۆر و مامۆستا و ئه‌ندازیار نابیندرێت، ئه‌وا ئه‌م جاره فه‌رمانده‌ی دیجله‌شی بۆ زیادبوو. فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسۆنه‌كانی دیجله تازه نییه، به‌ڵام تازه گه‌شه‌ی كردووه و ڕه‌گ داده‌كوتێت له‌م شاره‌دا. ئه‌م هێزه نه‌ك نا یاساییه به‌ڵكو پێویسته فه‌رمانده‌كه‌ی ڕاپێچی به‌رده‌م دادگابكرێت، له به‌ر ئه‌وه‌نا كه ئه‌مرۆ فه‌رمانده‌ی ئه‌م هێزه‌یه و نایاساییه، به‌ڵكو له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌یه به‌شداربووە له پرۆسه‌ی ئه‌نفال و سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له شاری كه‌ركوك و به‌شداربووە جه‌نگی كوه‌یتدا.
له ژماره‌ی (1006 ) ڕێگای كوردستان هاتووه فه‌ریق روكن (عه‌بدول ئه‌مر زه‌یدی) فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله، حه‌وت جار له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه خه‌ڵاتكراوه و مه‌دالیای ڕێزلێنانی جۆراوجۆری پێبه‌خشراوه. (عه‌بدول ئه‌میر زه‌یدی ) به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ئه‌نفال و جه‌نگی كوه‌یت و سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له شاری كه‌ركوك، ڕۆڵێكی كارای هه‌بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕووی هه‌واڵگرییەوه ئه‌فسه‌رێكی دڵسۆزی به‌عس بووه. هەروەها لەهەر لەم ساڵاندا چەندین جار خەڵاتکراوە لەلایەن بەعسەوە وەک خه‌ڵاتی یه‌كه‌م ساڵی 1981 پێیدراوه، به گوێره‌ی مه‌رسومی ژماره (707),خه‌ڵاتی دووه‌می ساڵی 1985 به گوێره‌ی مه‌رسومی ژماره (349).خه‌ڵاتی سێ یه‌م ساڵی 1986 به گوێره‌ی مه‌رسومی (780).خه‌ڵاتی چواره‌م ساڵی 1994 به گوێره‌ی مه‌رسومی ژماره (31455) نیشانه‌ی ئازایه‌تی و به‌عسییه‌كی كارا. خه‌ڵاتی پێنجه‌م ساڵی 1995 مه‌دالیای (ئوم المعارك)ی پێدراوه، كه ڕژێمی به‌عسی ده‌یدا به‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی به‌شدارییان له داگیركردن و وێرانكردنی كوه‌یتدا كردبوو.ساڵی 1998 دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسەوە پێیدراوه به ژماره (120) .له ئێستاشدا به بڕیاری نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له هه‌ر دوو پارێزگای دیاله و كه‌ركوك فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌یه, یه‌كێكیشه له داواكراوه‌كان له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق، به تاوانی به‌شداریكردن له په‌لاماری ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد ساڵی 1988. كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق له جیاتی به مه‌ده‌نی كردنی سه‌رتاپای ده‌كرێته سه‌ربازگه به‌ڵام ڕۆژانه‌ش ته‌قینه‌وه و كوشتن و دزی و تاڵان كاری ڕوو له هه‌ڵكشانه، به پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق كه خواستیان عێراقێكی ئارام و دیموكرات و ئازاد و شاره‌ستانییه. هاوڵاتیانی عێراق به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانییەوە له سه‌رجه‌م شاره جیاوازه‌كاندا خواسته‌كانیان ئه‌وه‌یه، مناڵه‌كانیان زانكۆ و په‌یمانگاكان ته‌واو بكه‌ن و دابمه‌زرێن و یاخود بتوانن به ئاسووده‌یی ژیان بگوزه‌رین و ڕێز له ئینسانیبونیان بگیرێت، ئازادبن و مافیان پارێزراوبێت. به یه‌كسان ده‌ستیان ڕابگات به سامانی ماددی و مه‌عنه‌وی وڵاتی پر له نه‌وت و كانزای جۆراوجۆر، به‌ڵام ئه‌وا سیاسییه‌كانن له‌سه‌ر دزینی سامان بۆ خۆیان له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆست وڵات وێران ده‌كه‌ن هه‌ر رۆژه توشی شه‌رێكی ده‌كه‌ن به ناونیشانێكه‌وه. پێویسته ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكمان له خه‌می نه‌ته‌وه‌كه‌ی دایه له خه‌می شاره‌كه‌ی دایه دوور له هه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕه‌گه‌ز په‌رستی و دژه ئینسانی و دژه ئازادی هه‌نگاو بۆ ئاینده بنێت له چوارچێوه‌ی به‌ها ئینسانییه‌كان كار بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و مافه‌كانی ئینسانه چه‌وساوه‌كان بكات. ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگه كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ره‌و باشتر و ئارامتر و به‌ختیاری بچێت، پێویسته به هه‌ر جیاوازێك هه‌مانه به‌یه‌كه‌وه له چوارچێوه‌ی بنه‌ما ئینسانییه‌كان كار بۆ چاره‌سه‌ره‌كان بكەین ده‌نا هه‌ر هه‌نگاوێك بنێن تاكه كانی كۆمه‌ڵگه به خوێنی خۆیان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.
تەوەر .. فەرماندەیی دیجلە.. عبدالرحمن رەسوڵ: عێراق له نێوان به چه‌كداری كردن و به مه‌ده‌نی كردن‌دا
0
Share.