
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
حه‌مید عه‌زیز: ئۆپه‌راسیۆنی دیجله دوژمنکاری مالکی یه به‌رامبه‌ر کوردستان
هه‌رکاتێک عێراق به‌هێزبوو له‌ڕووی هێزی سه‌ربازی و مادی و .. هتد . گه‌یشته ئاستی به‌رزی پڕچه‌ک و توانای سه‌ربازی خۆی، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نها به‌رامبه‌ر کورد ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌بێ دودڵی ئه‌وه‌بۆچونی منه‌و زۆر دو‌ریش ده‌ڕوانمه ئاڵۆزی و کێشه‌کان، نه‌ک ته‌نها کێشه‌ی ناوچه‌دابڕاوو داگیرکراوه‌کان به‌ته‌نها، به‌ڵکو کێشه‌ی مادی وه‌کو نه‌وت و کێشه‌ی هێزیش وه‌کو ده‌سه‌ڵات له‌ناوچه‌که‌دا هه‌میشه گریمانه‌ی ڕه‌ش و خراپی هه‌یه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌کانی عاره‌ب و تورک و فارس، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورددا کار‌و پێکه‌وه‌ژیانیان دڵ‌پاکی و بێ خه‌وشی تێدا نابینرێت ئه‌مه‌ڕه‌شبینی نی یه، به‌ڵکو ئه‌مه‌ده‌رس و تاقیکردنه‌وه‌کانی ڕابردوه‌و له‌هه‌مانکاتدا دۆڕان و سه‌رکه‌وتنه‌کان وامان پێ ده‌ڵێن، ( له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدول قادری شه‌مزینانی یه‌وه له‌باکوری کوردستان 1912 هه‌تا ئێستا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌سه‌ده‌یه‌که له‌خه‌بات و تێکۆشانی خۆمان ڕازی نین و به‌رهه‌م و خوێنی شه‌هیدانمان هه‌میشه به‌هه‌ده‌ر چووه هه‌م ناپاکی دوژمنانی کورد‌و هه‌م گێلی و نه‌فامی خۆشمان ڕۆڵی سه‌ره‌کی بینیوه).
خۆپڕ چه‌ک کردن و چه‌ک و فرۆکه‌کڕینی عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و به‌رگری له‌خۆی و خاکی عێراق بێ مه‌ڵامه‌ت نی یه، چونکه‌هه‌تا ئه‌مریکا مابێت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له‌عێراقدا بمێنێت به‌دڵنیایی یه‌وه هیچ وڵاتێک هێرش ناکاته‌سه‌ر عێراق هه‌تا به‌رگری له‌خۆی بکات، هه‌رگیزاو هه‌رگیزیش وڵاتی عێراق جه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا ناکات بۆنمونه ئێران باشترین و نزیکترینه بۆ عێراقی شیعه له‌ڕوی فکرو مه‌زهه‌به‌وه‌به، ئاشکراو زۆر به‌سانایی یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کی ئێرانه له‌ناوچه‌که له‌گه‌ڵ سوریاداو هه‌روه‌ها‌له‌م ئابڵوقه‌ئابوریه‌ی سه‌ر ئێران ته‌نانه‌ت وه‌کو سێبه‌ری ئێران ڕه‌فتار ده‌کات و هاوکاری وڵاتی سوریایه له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه هه‌ر به‌ئیعازی ئێران و له‌لای هه‌مووان ڕون و ئاشکرایه. له‌ڕویه‌کی تریشه‌وه عێراق هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه دوباره‌ناکاته‌وه که‌سه‌دام حسێن کردی و جه‌نگ له‌گه‌ڵ کوێت دا بکات، چونکه‌له‌دراوسێ عاره‌به‌کانی وه‌کو ئوردون و کوه‌یت و سعودی یه ماڵی حه‌ڵاڵی ئه‌مریکان، عێراقیش چۆته‌ڕیزی ئه‌و حه‌ڵاڵی یه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ به‌ڕای من عێراق چه‌ک و هێزی بۆ دواڕۆژی خۆی ده‌وێت، ئه‌ویش ته‌نها به‌رامبه‌ر کوردستان به‌کاری ده‌هێنێت له‌کاتی پێویستداو به‌دڵنیایی یه‌وه ده‌یڵێم زۆر چاویان له‌سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆکیشه . ئه‌م به‌شه بچوکه‌ی سه‌ره‌وه له‌م ڕوه‌وه کۆتایی پێهات ده‌چینه‌ڕویه‌کی تری ئه‌م بابه‌ته‌و ئاوا ده‌ست پێ ده‌که‌م :
پێش هه‌موو شتێک مرۆڤ به‌رگری له‌ماڵی خۆی ده‌کات و دواتر له‌ماڵ و ناوچه‌ی تری وڵات و مه‌مله‌که‌ت به‌گشتی. له‌سه‌ر ئه‌م هاوکێشه‌یه‌و که‌زۆریش مه‌نتیقه ده‌بێت مالکی و سه‌ربازه‌کانی به‌رگری له‌به‌غداد بکه‌ن نه‌ک له‌دیاله و که‌رکوک، چونکه‌هه‌موو ڕۆژێک یان ڕۆژ ناڕۆژێک ته‌قینه‌وه له‌به‌غداد هه‌یه‌و له‌مانگێکدا نزیکه‌ی 700 هه‌تا 800 که‌س ده‌کوژرێ و به‌هه‌زارانیش بریندار ده‌بن، که‌واته ئۆپه‌راسیۆنی دیجله دوژمنکاری مالکی یه به‌رامبه‌ر کوردستان، نه‌ک پاریزگاری و حیمایه چونکه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نایاسایی و ناده‌ستوری یه، ته‌نها به‌فه‌رمانی مالکی کراوه‌و وه‌کو دیکتاتۆرێک نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پارله‌مان و .. هتد .
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدادیش حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاندوه له‌ڕاستیدا خوێندنه‌وه‌م بۆ ئه‌م کاره‌ی مالکی ڕه‌ش و تاریکه‌و پێویستمان به‌هێزی سه‌ربازی و خۆ فه‌رزکردن و عه‌رزی عه‌زه‌ڵات نی یه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌م عێراق و هه‌م کوردستان، پێویستمان به‌ده‌ستی یارمه‌تی و ئاوه‌دانکردنه‌وه هه‌یه‌و به‌زوترین کاتیش پێویستمان به‌جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی (140 ) هه‌یه.
کورد ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کگرتوو نه‌بوو مه‌ترسی بۆ دواڕۆژ هه‌یه‌و دوژمنانی کورد ئازان و زیره‌کن، ده‌زانن چۆن که‌لێن ده‌خه‌نه نێوان کورده‌وه ئه‌گه‌ر تۆزێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه مێژوی خۆمان ده‌بینین. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ک بوون و یه‌ک ڕو به‌رامبه‌ر به‌غداد کارێکی باشه‌و هیچ هێزێک له‌قمان ناکات. له‌وانه گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌م کێشانه له‌سه‌ر نه‌وت و پاره‌و ده‌سڵات نه‌بێت، چونکه ئه‌گه‌ر وایه دۆڕاوین و ئه‌گه‌ریش له‌سه‌ر خاک و نیشتمانه ده‌بێت هه‌موو به‌یه‌ک ده‌ست و به‌یه‌ک هێز به‌رامبه‌ر دوژمنانی کورد بوه‌ستینه‌وه.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.