
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
خاڵە حەمە: ئایا بێدەنگی پارتی و یەكێتی سه‌ره‌تای شکستێکیتر ناگه‌ێنێت کە به‌کاڵفامی خۆیان تێیکه‌وتون؟
سه‌رانی کورد هه‌میشه له‌کایه سیاسیه‌کاندا دۆڕاوبوون و نه‌یانتوانیوه هه‌نگاوێ کێشه‌ی کورد به‌ره‌وپێشبه‌رن، ئه‌وان خۆیان هۆکاری هه‌موو داشکان و داچونێکی کوردبوون چونکه ترسنۆک و بێفه‌ڕ له‌به‌رده‌م دوژمنان‌دا، هه‌میشه ملخوارو ملکه‌چ راوه‌ستاون و هه‌ربه‌ڵێ قوربانیان زانیوه و سه‌ره‌واوی سیاسیان له‌مێشکدا نه‌بووه، ئه‌وان له‌تاو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌که‌ی سه‌رشانیان له‌یادکردوه که‌سه‌رکرده‌ن.
ئێمه ئه‌گه‌ر خۆمان گێل نه‌که‌ین له د‌وای سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕه‌وه سه‌رانی کورد بوون که‌عێڕاقیان دروست کرده‌وه، ده‌ناعێڕاق واهه‌ڵوه‌شابوو هێزێک نه‌بوو یه‌کی بخاته‌وه،
برا ره‌شتاڵه‌کانمان به‌غداو هه‌مووشاره‌کانی عێڕاقیان له‌خوێن هه‌ڵکێشا بوو، سه‌رگه‌ردانییه‌ک رووی له‌ماڵیانکردبوو سه‌رهیچیان نه‌ده‌په‌رژا..
ئه‌له‌وکاته‌نه‌دا سه‌رانی ئێمه له‌سه‌ر نوسینێک کوڕه‌کانمانیان ده‌کوشت و هه‌رچی چه‌قۆکیش و سه‌رسه‌ری و نیشتمانفرۆشی کورد هه‌یه بێ لێپرسینه‌وه وه‌ک سه‌گی هار به‌ره‌ڵایان کردبووه وێزه‌ی ئه‌وخه‌ڵکه‌هه‌ژاره که‌به‌درێژی شۆڕش زه‌ره‌رمه‌ندبوون، به‌ڵام سه‌ریان له‌ناوگه‌ڵیاندابوو کاتێک رووبه‌ڕووی دوژمنان ده‌بونه‌وه..
ده‌بوایه‌کورد 32 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ‌و کوردکوژی که‌بڕبڕه‌ی پشتی کوردی شکان بیرنه‌چوبایه که وه‌ک مێگه‌ل نه‌وه‌کانی کوردیان پێشخۆیان ئه‌دا، یاخود به‌دیلی ئه‌یانکوشتن، به‌رای من فه‌رامۆشکردنی هه‌موو کاره ناڕه‌واکانی سه‌رانی کورد ئه‌و کاره‌سات و ماڵوێر‌انییه‌ی به‌سه‌ر کورد هێنا، نه‌ده‌بوو خه‌ڵات بکرانایه به‌لکوو ده‌بوو میلله‌ت سزای توند‌و تیژی له‌سه‌ردابنانایه‌و گه‌وره‌ییان لێ بسه‌ندنایه‌وه.
ئێستاش کارله‌کار ترازاوه عێڕاق وه‌ک عێڕاقه‌که‌ی د‌وای ر‌وخانی سه‌دام نییه به‌ڵکو سه‌ربازێکی پڕچه‌ک و تۆکمه‌ی هه‌یه و به‌شێکه له چوار ملوێن پاسدار، سه‌رانی ئه‌وان وه‌ک گێله‌سه‌رانی ئێمه‌نه‌بوون له‌ژێر ئه‌وهه‌موو فشارانه‌ی که‌له‌سه‌ریان بوو (که‌رکوک و شمال الحبیبیان ) له‌یاد نه‌چوو، ئه‌مڕۆش هه‌روه‌ک جاران کوردوستان به‌نیشتمانی خۆیان ده‌زانن و گوێ له‌که‌سیش ناگرن.
به‌ڵام بێده‌نگی پارتی و یه‌کیه‌تی وه‌ک هێزێكی له‌خۆبایی هه‌رێم ده‌بێت چیبێت؟ ئایا سه‌ره‌تای شکستێکیتر ناگه‌ێنێت که‌سه‌رانی کورد به‌کاڵفامی خۆیان تێیکه‌وتون، ئایا بۆ خۆده‌ربازکردن نییه له‌وقه‌یرانه‌ی که‌رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مان خۆیان به‌خاوه‌نی باشووری کوردوستان ده‌زانن ئه‌و هێزه‌یان بۆچییه که‌ناویان لێناوه (زێره‌ڤانی)ئه‌وهه‌موو ئه‌ستێره له‌سه‌رشانه‌یان بۆچییه، خۆ رۆژ له‌مه‌ناهه‌موارتر نابێت، ئه‌وهه‌مو پۆلیس و ئاساییش و نیشتمانفرۆشه‌ی ده‌ورووپشتیان بۆ چیه بۆ رۆژێکی وه‌هانه‌بێت.
ئایا لەکوێن شیرە کوڕانی بارزانی و تاڵەبانی؟ یاخود هەر فێری ئاشبەتاڵ و راکردنن؟.
پرسی نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.