
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
دانا عەسکەر: دڵنیابن ئه‌گه‌ر كورد هه‌ر به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بكات ئەلزێدی ده‌گاته هه‌ولێر و سلێمانی
هێزه‌كانی دیجله به ئاشكرا‌و و بی پێچوپه‌نا ده‌یانه‌وی كۆنترۆڵی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بكه‌ن، ئه‌م پرۆسه‌یه دوو ره‌هه‌ندی مه‌ترسیداری له‌پشته‌وه‌یه.
یه‌كه‌م. به‌جیگیربوونیان له‌و ناوچه‌یه، له‌م بارودۆخه‌دا كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگاكان زۆری نه‌ماوه ده‌ست پیبكات، ئه‌مان تا ئه‌وكاته به به‌ردیك ده‌یان چۆله‌كه ده‌كووژن، هه‌ر دوێنی ریگریان له‌خێزانیكی عەره‌بی هاورده گرت و نه‌یانهیشت بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، واتا له‌هه‌وڵی مانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كانن و بونیان له‌و ناوچانه پشتگیرییه له عه‌ره‌ب و دووریش نیه له‌رێی ئه‌مانه‌وه تا كاتی هه‌لبژاردن ده‌یان و سه‌دان خیزانی تری عه‌ره‌ب بهیننه كه‌ركوك و كه‌سیش نیه رێگری بكات.
دووهه‌م. له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌م ناوچانه‌دا و به‌تایبه‌تی له باشووری كه‌ركوك و ناوچه كوردییه‌كانی سنووری دیاله‌ن، مانه‌وه‌یان به بروای من به‌م شێوه‌یه ده‌بێته ئه‌مری واقیع، بۆ ماوه‌یه‌كی تر له‌بیرمان ده‌چێته‌وه، بۆیه هیچ پاساوێك له‌به‌رده‌م كورد نه‌ما، جگه له هێنانی پیشمه‌رگه، بۆ ده‌موكوتكردنی كۆنه‌به‌عسیه‌كی وه‌ك عبد الامیر ئه‌لزه‌یدی و كشانه‌وه‌ی كورد له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی.
باشه كورد له‌كه‌ركوك به‌لاوه به‌ته‌مای چیه له‌به‌غدا؟ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێزه به‌بێ كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی جدی هیچ به‌رهه‌م ناهێنێت، چونکە ئەوان لەهەمان ئەو رۆژەی کە شاندی کوردی لە بەغدایە بۆ دانوستان هیزه‌كانی دیجله ئیعلان ده‌كه‌ن، ئه‌مه رێك وه‌ك ئه‌و كاته‌یه كه كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس له دانووستاندن بوون، كورد له‌شاره‌كانی كوردستان گوله باران ده‌كران، ئه‌وان وا خه‌ریكن كۆنترۆڵی ریگای كه‌ركوك به‌غدا ده‌كه‌ن و ئیمه‌ش چاوه‌روانین وه‌فده‌كه‌یان سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و رێكلامی بۆ ده‌كه‌ین.
به‌داخه‌وه كورد واتێده‌گات ركابه‌ره‌كه‌ی به فاكوفیكی دیموكراتی دێته سه‌ر خه‌ت، هه‌ردوێنی دۆسته دێرینه‌كه‌ی كورد حسن سنید له‌به‌رنامه‌یه‌كی كوردسات، دوای ئه‌وه‌ی پرسیاری به‌عسی بوونی ئەلزێدیان رووبه‌روی كرده‌وه ئه‌وه‌نده زیره‌كانه پێچووپه‌نای كرد و وه‌ڵامشی نه‌دایه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێبكات، ئه‌وان به‌م شێوه‌یه سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وه‌ی به ئیدانه‌ی بێ کردار كه‌ركوك له‌و قه‌یرانه رزگاربكه‌ین، به بروای من ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌چێته حه‌مرین ئه‌وا كه‌ركوك فت و با هه‌موومان به‌ره‌و سلێمانی و هه‌ولێر بارگه‌مان بپێچینه‌وه، زۆرمانوت تازه تا ئه‌به‌د كورد تووشی كاره‌ساتی له جۆری ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه نابیته‌وه، به‌ڵام دڵنیابن ئه‌گه‌ر كورد هه‌ر به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه مامه‌ڵه بكات ئەلزێدی ده‌گاته هه‌ولێر و سلێمانی و ئیمه‌ش هه‌ر فشه‌مان به‌وه‌زعه‌كه دێت، زۆرئاشكرایه تكریت و دیاله و كه‌ركوك بۆ ئه‌وان عێراقه‌و ئه‌و هیزه‌شیان هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێنایه كه‌ركوك، ئه‌گینا كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی جێی ناكۆكییە و خۆشمان وایپێده‌ڵێین هه‌ر هیچ نه‌بێ ده‌بوو هه‌ردوولا به هه‌مئاهه‌نگی بریار له‌سه‌ر ئه‌و هێزه بده‌ن، ئه‌وه‌نه‌كراو دیجله‌ش شه‌پۆله‌كانی چرترده‌كاته‌وه.
من لێره‌وه داوا له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی كورد ده‌كه‌م. هه‌ڵمه‌ته‌كانتان چربكه‌نه‌وه بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی كورد و ریسواكردنی ئه‌م پلانه بۆگه‌نەی عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان، ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه هاتنه قه‌ره‌ته‌په، به‌یانی خوورماتوو دوو به‌یانی داقووق. كوردیش له‌به‌غدا خه‌ریكی مووووووووفاوه‌زاته له‌سه‌ر نه‌وت .!!
نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.