نێرینە و مێینە!

0
 کە دەڵێین ئەو مرۆڤە پیاوە، باس لە ئاکامی بەرھەمی پێکھاتەی 50% Y و 50% X دەکەین. واتە لە تۆوی پیاو،نێرینە، (sperm) و ھێلکەی ژن،مێینە، (oocyte)؛ نێر ینە ، کوڕ، کە دەبێتە تێکەڵاوی y و x لە دایک دەبێ! دیارە کچ، یش کە دەبێتە تێکەڵاوی x و x بەرھەم دێت!
بەڵام ئەگەر بە ووردی سەرنج بدەینە پێکھاتە و سیستمی بیۆ-فیزیۆلۆژیکی پیاو وەک خۆی؛ واقعێکی دیکەی زانستیمان بۆ روون دەبێتەوە! شیکردنەوەی واقیعەکە لەسەر پیاو، بە کورتی ئاوایە و بەشی زۆری ھەموومان لێی ئاگادارین، بەوجۆرە: کاتێک خۆراک دەخۆین، پێکھاتە ووردەکان کە پێیان دەگووترێ باکتێریا(Bactria) و ئێنزیم (Enzym) لە زارەوە، بۆ گەدە و لە وێ وە بۆ ریخۆڵەباریکە دەست دەکەن بە ھەرسکردنی خواردن و خۆراکەکە! لە ریخۆڵەباریکە دا خۆراکەکە، کە تا ئێستا ھەر کەرەسەیەکی ھەرسکراوی خاوە! دەچێتە ناو خوێنی لەشەوە! ئەو خۆراکە ھەرسکراوە خاوە، کە لەسەر یەک لە سێ پێکھاتەی سەرەکی : کاربۆھیدرات (Carbohydrate) و چەوری(Fat) و پڕۆتێئین(Protein) پێکھاتووە؛
لە رێگای خوێنەوە ھەر بەخاوی دەچێتە نێو خانە/خانەکانی لەشەوە (Cell)! لە ناو ھەر خانەیەکی لەش جیا لە پێکھاتەکانی تر، زیاتر لە دوو دانە سەرچاوەی بەرھەمھێنان یان باشترەبڵێین بەرھەمھێنەری ئینێرژی ھەیە،کەپێی دەگوترێ میتووکۆندێریۆن(Mitochondrion)! میتۆکۆندێریۆم( یا بە،ن، ) بۆ خۆی وەک خانەکان ئۆرگانێکی تەواو نی یە بە ڵکە پێی دەگوترێ شێوەئۆرگان! قسەی سەرەکی ئێمە لە سەر ئەو شێوە ئۆرگانەیە! ئەو شێوە ئۆڕگانە واتە میتووکۆندێریۆم! تەنیا سەرچاوەی سەرەکی بەرھەمھێنانی شتی تازەیە؛ لە نێو خانەی لەش دا! واتە وەک دایک کەرەسەی خاو (خۆراکەکە) وەردەگرێ و بەرھەمی نوێ دەداتە دەرێ! میتووکۆندێریۆم بە دوو پەردەی نازک دەور دراوە و جیابۆتەوە لە ئاو و DNA ی خانەکان! پەردەکان یەکیان توێخڵی دەرەوەیی یە کە زۆر لینج و لیچقەو دەبێتە ھۆی وەرگرتنی خۆراکی ھاتوو بۆ خانەکان. یەکیشیان توێ توێ و لۆچ لۆچە کە ئەرکی خواردنی خۆراک و کردنی بە ئینێرژی لە ئەستۆیە! بەو شێوەیە ھەرچی ئێمە دەیخۆین لە رێگای دایکە میتۆکۆندێریۆمەوە دەبێتە گەرما و ئینێرژی دیکە بۆ گەشەی لەش و تڵتە ی زیادی بۆ فڕێدان؛ (بیلامانێ ھینی مستەڕاو!) لەشی مرۆڤ چ پیاو و چ ژن بە میلییارد خانەی ھەیە و ھەر وەک گوتمان ژمارەی میتووکۆندێری یەکان چەند قاتی ژمارەی خانەکانی لەشن! لە سەر بنەمای ئەرک و کارکردی میتووکۆندێریۆم شاردراوە نی یە کە ئەو شێوە ئۆرگانە وەک ژن مێ یە و بەرھەمی تازە، دەداتە دەرێ یانی دەزێ! ھەر پێوەرێک بۆ مێینە واتە رەچەڵەکی مێ دابنێین ئەوە ئەوپێوەرە میتووکۆندریۆمیش دەگرێتەوە! کەوابووپێناسەی مێ دەقاودەق ئەوشێوە ئۆرگانەش دەگرێتەوە! لە فەرھەنگی زمانەوانی وڵاتانیی ئورووپایش دا کە پێشناسی نێر و مێ یان بۆ ووشەی زمان، ھەیە ئەم تەرمینۆلۆژی یە بە مێ دەناسرێ و ناسراوە! کاتێکێکیش کە لە گرینگی کردە و ئەندازەکەی زیاتر ووردببینەوە، دەبینین کە ئەو میتووکۆندێریۆنە، 50% ی ھەموو خانەیەکی لەشە! واتە ئەگەر خانە وەک ئێندویدێکی 100% ی حیساب بکەین کە وایە، میتووکۆندێریۆم ھەم وەک بەرھەمھێنەر و ھەم بە پێوەری ئەندازە بە گرینگی 50% ی خانەی لە شە! باسمانکرد کە مرۆڤی نێرینە 50% ی لە رەچەڵەکی مێینە واتە دایکە ،x، و 50% ی لە رەچەڵەکی نێرینە،واتە باوکە ،y،! کەوابوو لە سەر ئەو بنەمایە، دەبینین کە پیاوبە بێ ئەولێکۆڵینەوە زانستی یەش؛ نیوەی وجوودی ژنە! گوتمان کە میتووکۆندێریۆمیش 50%ی ھەموو خانەکانی لەشە! ئەگەر 50% ی میتووکۆندێریۆمەکە بە کەین بە دوو بەشی 25 + 25 % ی و بەشی ژن لەولا دابنێین! ئەوە کوڕ، یا نێرینە؛ لانی کەم داڕێژراوەو پێکھاتەیەکی 25% ی مێینەی پێ دەبڕێ ! بەو پێیە بۆمان ھەیە بڵێین پیاو کە پێشتر 50% ی مێوبووە و ئێستاش 25% ی بەشە مێینەی میتووکۆندێریۆمئ پێبڕاوە، لانی کەم 75% ی مێ یە! بە واتایەکی تر ئەگەر مێ و ژن بەرابەری یەکتربن (مێ = ژن) ئەوە 75% ی ئێمەی پیاو، ژنە! ئەگەر پیاو ێک کە تائێستا رێزی لە؛ دایک، کچ، ژن و خوشکی خۆی نەگرتووەو لەوەشبەولاوە کە ئەو واقیعەش دەزانێ ؛ ھەر خۆی لە سەرکێشی بدا، ئەوە گومانی تێدانی یە؛ ئەو پیاوە خاوەنی عەقڵی سالم نی یە! و قۆناغە یەک لە دوای یەکەکانی کۆمەڵی ناسالم سروشتی ئەو جۆرە پیاوانە ی گۆڕیوە! ھەر لە جێ دا ئەگەر ژن بە گرینگی سروشتی خۆی نەزانێ و وەک چۆن لە جیھانی ئایدیۆلۆژی یەئاینی یەکاندا، بووەتە بەشێک لە کلتووری پیاو و لە جیھانی رۆژاوای سەنعەتیش دا بووەتە کالای بەردەمی پیاوان، ئەوە ئەویش بێباوەڕ بەخۆو، لەرزۆکە و بێگانەیە لە ئەرک و توانا کەسی یەتێ کانی! پاش ئەو لێکدانەوەیە باوەڕم وا نی یە کە پیاو ببێتە فێمینیست! و ژن زیاتریش لە ئێستای خۆی لە پێناسەی تائێستاناسراوی ژنانەیەوە بپێچێ! بەڵکە بە پێچەوانە وە با پیاو لە ھێرشەکانی بۆ سەر ئازادی یەکانی ژن کەم بکاتەوە و بە پێودانی ژن؛ بۆ ئەو کاڵایە ، نەیپێوێ! ژنیش گەشەی کەسێتیی و ئازادی مرۆڤایەتیی خۆی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی کۆمەڵ کە ھی پیاویشە ببینێتەوە! دەبێ ھەر دوو لاش بەو لۆژیکە بگەن کە تێرکردنی سایکۆلۆژیکیی- ھەستەوەریی لەشیی گۆشەیەکی زۆر بچووکە لە ئەرکە ئیسانی یەکانی پیاوو ژن! ونابێ ئەو ھەستەببێتە پێوەری داڕێژراویی وسەربەخۆیی مرۆیی و پێش بەباوەڕبەخۆبوونیی مێ و نێر بگرێ! بۆ گەیشتن بەو یەکسانی یەش، رێگایەکی دوورو درێژ لەبەرە چونکە پیاوی تینووی دەسەڵات و، ژنی کەمباوەڕ و بێ باوەڕبەخۆ زۆر و ، زەوەنن!
* جەعفەر حامیدی ئوستادی وانەبێژ و لێکۆڵەر لە بوواری زانستی سروشتناسی ‏( Science associate professor / Lecturer) ٢٠١٨،٠٣،٠٧ سەرچاوەکان:
١- ئەزموونی وانەبێژی نووسەر
٢- کتێبەکانی سروشتناسی بەشی خۆناسی مرۆڤ
*ئەو ووتارە ژێرنووس ھەڵناگرێ، بەڵام نووسەر ئامادەی دێبەیت و وەڵامدانەوەیە بە نووسینی بەرانبەر یان بە دایالۆگ و باسلێکردن!
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com