
تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
شوان سدیق: ده‌بێت كه‌ركوكییه‌كان یه‌خه‌ی نوێنه‌ری حزبه كوردییه‌كان بگرن
به‌بڕوای من پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی دیجله بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌رێته‌وه، هه‌روه‌ها ئامانج لێی بۆ چ مه‌رامێكیشه. یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا له شاری كه‌ركوك پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات، له رێگای پێكهێنانی هێزی دیجله و كه‌مكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌وت له پاڵاوگه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه هه‌مووی ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی هێزه كوردییه‌كان بووه، هه‌روه‌ها پشتكردنه له خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌و مانایه‌ی تا مه‌رامی سیاسی و حزبی تاك لایه‌نه‌ی پارتی و یه‌كێتیانه وه‌ستابێ خه‌ڵك، به‌گشتی و دۆزی كوردستانی بوونی كه‌ركوك له بیركراوه.
هه‌موومان باش ده‌زانین له دوای داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه سود مه‌ندترین میله‌ت له عێراق كورد بوو، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی دووفاقیانه و یه‌كنه‌گرتووی كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كان كارێكی وایكرد كورد ده‌سته‌و وه‌ستان بێ و رۆژی بگاته ئه‌م رۆژه كه ئێستا وه‌ك گه‌له كۆمه رۆژێك ناوچه‌ی زومار داگیر ده‌كرێت، رۆژێك خه‌ڵكی كورد له جه‌له‌ولا و سه‌عدیه ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێت. ئێستاش به‌غدا هێزی دیجله به‌ناوی پاراستن و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كه‌ركوك پێكهێناوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌موو ئه‌م كار‌و فه‌عالانه‌ی به‌غدا له ناوچه جێناكۆكه‌كان له غیابی كورد بووه؟ به‌ڵێ بێگومان له غیابی به‌رپرسانی حزبی كورد بووه له به‌غدا ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی كه‌ركوكییه‌كان یه‌خه‌ی نوێنه‌ری حزبه كوردییه‌كان بگرن، كه ئێستا جێگری نوری مالیكین، سه‌رۆك ئه‌ركانن، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماده‌ییان هه‌یه، ئه‌وان وه‌ڵامی خه‌ڵك بده‌نه‌وه، بۆچی له ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك كه‌سێك لایه‌نێكی تر فه‌رمانده‌یه‌كی وه‌ك هێزی دیجله پێكده‌هێنێت، له كاتێكدا زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌مه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه؟!
به‌گشتی ئه‌و هه‌وڵه تاك لایه‌نانه‌ی حزبێك یان لیستێك له به‌غدا دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه مه‌ترسیه‌كه ده‌بێ به جدی بیری لێ بكرێته‌وه، پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی دیجله و ده‌ركردنی كورد له جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانی ئیسلامی كه به‌غدا لێی بێده‌نگه، هه‌موو ئه‌مانه مه‌ترسین، كاریگه‌ری خراپیشی هه‌بووه، بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵك له‌و ناوچانه كه ساڵه‌هایه ناكۆكییه‌كانی كورد عه‌ره‌ب له عێراقدا له‌سه‌ر ئه‌وه بووه.
بۆیه له ئێستادا به بۆچوونی من پێویسته خه‌ڵك چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه بێت، یان له رێگای ریفراندۆم، ده‌كرێ خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌گشتی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. ئه‌گینا چاوره‌وانی كار‌و كرداری پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن، حاڵیان له‌حاڵی ئێستایان باشتر نابێت! ئه‌زموونی ئه‌م حزبانه‌ش له دوای ساڵی 2003 تا ئێستا تاقی كراوه‌ته‌وه.
نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتی نوری مالیکی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی، ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟.