تەوەری نوچەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
هیوا فریادرەس: بەرلەوەی رەخنە لە عێراق بگرین دەبێت خۆمان رەخنەبکەین
له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا كاتێك كورد وه‌كو وه‌زیر و سوپاسالار له یه‌كه‌مین كابینه‌كانی حكومه‌تی ئه‌وسای ئێراقدا ئاماده‌یی هه‌بووه، ئه‌م ئاماده‌ییه بریتی نه‌بووه له‌ئاماده‌ییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌سانێكی به ره‌گه‌ز كورد به (فه‌ردی) به‌شداربوون، له حكومه‌تی ئێستای ئێراقیشدا به‌شداریی كورد نه‌ته‌وه‌ییانه نییه و ئاماده‌ییه‌كی (حیزبی)یه له كابینه‌كاندا، به‌شێكی كێشه‌كانمان له‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و پێویسته به‌رله‌وه‌ی ره‌خنه له حكومه‌تی ئێراق بگرین، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خۆمان بكه‌ین و خۆمان ره‌خنه بكه‌ین.
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌كانی كورد له سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقدا، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییان كرد كه تائێستاش خه‌ڵكی ناوچه دابڕاوه‌كان باجی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن. ساسییه‌كانی كورد به‌هۆی كه‌م شاره‌زاییان له هونه‌ری سیاسه‌تدا چوون بۆ به‌غداو بوونه كریكاری موخلیسی دامه‌زاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی رووخاوی عێراق، كه ده‌بوو ده‌رفه‌تی ئه‌و بۆشاییه بقۆزنه‌وه‌و هیزه‌كانیان له سنووره‌كانی حه‌مرین و به‌دره‌و جه‌سان قایم بكه‌ن و كۆنفیدراڵی رابگه‌یه‌نن، ئه‌وكاته‌ش ئه‌وه ده‌بووه دیفاكتۆو ته‌نانه‌ت ئه‌مریكیه‌كانیش دواجار دانیان ده‌نا به‌م دیفاكتۆیه‌ی كورددا. به‌ڵام سه‌ركرده كورده‌كان له‌به‌ر بیركردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆیان جه‌ساره‌تی قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژوویه‌یان نه‌كرد.
خاڵی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه كه برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب قه‌وانێكه ته‌نیا كورد لێی ده‌داته‌وه‌و ده‌شێ له چیرۆک و نووسراوه‌كاندا، یان له‌ناوی باخچه‌یه‌كدا (وه‌ك باخچه‌ی كورد وعه‌ره‌ب له هه‌ولێر) ئه‌و برایه‌تیه ببینرێت، به‌ڵام له‌سه‌رزه‌وینی واقیعدا كورد‌و عه‌ره‌ب برانه‌بوونه وناشبن، هه‌ركات برای عه‌ره‌ب هێزی بووبێت سه‌ری برای كوردی ناوه‌ته ژێرپۆستاڵی خۆی و ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌ناوی ئۆپەراسیۆن رووده‌دات شتێك له‌م بابه‌ته‌یه.
ئه‌و ئۆپەراسیۆنه زیاتر له مانایه‌كی هه‌یه، له‌لایه‌ك تۆخكردنه‌وه‌ی ئه‌ومانایه‌یه كه عه‌ره‌به‌كان هیچ كات ده‌ست له به‌دنیازیان به‌رامبه‌ر به كورد هه‌ڵناگرن وهه‌ركات بۆیان بلوێ به‌رده‌وامی به ته‌عریب و ته‌رحیل ده‌ده‌ن، له‌لایه‌كیش واتای ئه‌وه‌یه كه حیزبه كوردیه‌كان له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه باراشیان بردووته ئاشێكی بێ ئاو.
نوچەنێت:
لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا حکومەتی نوری مالیکی، دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند، بەپێی وتەی بەرپرسانی کورد راگەیاندنی ئەو فەرماندەییە، بە بێ رەزامەندیی پەرلەمان و پێهاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لادانە لەدەستوری عێراق و پێشێلکردنی مادەی ١٤٠ ە، لە سەرەتای راگەیاندنی ئەرکی فەرماندەییەکە لە ئەستۆگرتنی ئەمنیەتی هەریەك لەپارێزگای كەركووك و دیالە بوو، دواتریش بەفەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارێزگاری سەلاحەددینیش بەسترایەوە بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە. بەپێی ئەرکەکانی فەرماندەیی دیجلە، دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگار‌و ئەنجومەنی شارەکان وەردەگیرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوکیش لەو بارەوە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە نا یاسایی و نا دەستورین و نابێت قبوڵبکرێت.
پرسی نوچەنێت بۆ رۆشنبیران لەو بارەوەیەوە ئەوەیە، کە ئاخۆ خوێندنەوەیان چییە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک، و ناوچە دابرێنراوەکان؟، ئایا فەرزکردنی ئەم فەرماندەییە سەربازییە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەبێ پرسی کورد هۆکارەکەی چییە؟ غیابی کورد؟ لاوازی کورد؟ یان چی؟ مەترسی چییە؟
تەوەر.. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە… هیوا فریادرەس: بەرلەوەی رەخنە لە عێراق بگرین دەبێت خۆمان رەخنەبکەین
0
Share.