ئیسلامی سیاسی، شیرازەی ئاین و ئاینداری شێواندووە

0

عادل عەلی

لەم شارەدا مزگەوت بە مزگەوت ئەڵێ بچۆ بەولاوە با جێگام بێتەوە. هیچ کەسێکیش بچوکترین بێرێزی بە شوێنە ئاینەکان ناکات. لەم شارەدا زیاتر لە دوو سەد ساڵە کەنیسەو پەرستگای ئاینەکانی تێدا بووەو پێکەوە ژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرقەرار بووە. لە ئێستاشدا هەرچی دەزگاو یەکەی ئیداری و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە خزمەت ئاینی ئیسلامدایەو ، مایکی هەموو میدیاکانیش بۆ تەبلیغ و تەرویجی ئیسلامی کراوەیەو هیچ سانسۆرێکیش نیە…

ئەگەر تەماشای رابوردوو بونیادو پێکهاتەی شاری سلێمانی و تەنانەت شارەکانی تری کوردستان بکەی، وەک کەرکوک و هەولێرو کۆیەو دهۆکیش پێڕەوانی هەموو ئاینەکان بەوپەڕی ئازادییەوە سروت و کەشە دینیەکانی خۆیان پیادەکردووەو لە خۆشی و ناخۆشیەکانی یەکتری بەشداربوون. وەک شایی و پرسەکان بگرەتێکەڵیەکان بەرادەیەک چوووبونە پێشەوە، ئایین رێگر نەبوە لە پرۆسەی هاوسەرگیریشدا بۆ ئەو راستیەش رەنگە دەیان نمونەگەلی لەو جۆرە هەبن ..

ئەگەر سەرنج بدەین دیاردەی دروستی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە شارەکانی سلیمانی و شەقڵاوەوەو کۆیەو هەولیریش، هەر وەک خۆی ماون .کەچی بەداخەوەئێستا شیرازەکان خراپ تێکچوون بە هۆی شاڵاو-و بڵاو بوونەوەی دیاردەی ئیسلامی سیاسی کە نەک گیانی ئاشتیانەی قوڵ نەکردەوە، لە نێو کۆمەڵگەی کوردستان بەڵکو رۆحی رق و سڕینەوەی بەرامبەری چاندووەو دواجار لێکترازانی بەرهەمێناوە. بەرادەیەک ئەگەر وتەیەک لە ئاینەکانی تر وەربگیرێت لەسەر دیوار یان لەوحەیەک یان رووپەڕی رۆژنامەو گۆڤارێک، بە تایبەتی ئەوانەی بانگەشەی چاکەو ئاشتی و خوێندەواری و کرانەوەو یەکتری قبوڵکردنە بنوسرێت، ئەوا هەر خێرا چەند شەمشە کوێرەیەکی تاریکی، بەدەستی رەشیان ئەو نوسینانە رەش دەکەنەوە. ئیسلامی سیاسی، ئاینی لە پرسێکی رۆحیەوە گۆڕی بۆ سیستەمی بەڕێوەبردن و دەستی بردووە بۆ بۆ هەموو جومگەکانی ژیان، پانتاییەکی نەهێشتۆتەوە بۆیەکتری قبوڵکردن ئەگەر وا نیە با ئیسلامیەکان پێشمان بڵێن ئەم سورەتە کەلامی خودایە یان بەدرۆی ئەخەنەوە (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ (1) لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ (2) وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (3) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ (4) وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (5) لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ ) یان بەراستی نازانن و دەڵێن ئەمە ئایەتی مەکیەو مەدینی نیەو کاری پێ ناکرێت… بەڵام با خاتر جەم بن، خەڵکی ئەم شارە زۆر لەوە مۆدیرن ترو مەدەنی ترن بە ناحەزانی عەلمانیەت و ئازادی چەواشە بکرێن..

دواجار ئەو کەسانە جێگایان زبڵخانەی مێژووەو ، دەبێت لەعەنتیکەخانەی مێژوو بۆیان بگەڕێین. چارەنوسیان هەمان چارەنوسی داعشی تیرۆریستە….نەفرەت لەدوژمنانی زانست ، خوینەواری و مەدەنیەت..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com