واشنتۆن تایمز، چی لە بارەی نێچیرڤان بارزانییەوە دەڵێ؟

0

واشنتن تایمز

پاش ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، زۆربەی وڵاتان رێزیان لە مافی کورد نەگرت بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان. ئەمریکییەکان بەوە بێزاربوون کە کاتەکەی گونجاو نییە. عێراق، ئێرانی و تورکەکانیش هەر لە سەرەتاوە دوژمنایەتی خۆیان دەربڕی و ترسی لەدەستدانی خاکیان لێ نیشت.

عێراق و ئێران، ئامادەییان دەربڕی بۆ راگەیاندنی جەنگ بۆ رێگری لە درووستبوونی دەوڵەتی کوردی. سوپای پاسداران و میلیشیا شیعەکان پێکەوە پەلاماری کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکەیان دا. رێگە لە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان گیرا، لە وڵاتانەوە بۆ هەولێر و سلێمانی و بەپێچەوانەوە. گەمارۆ خرایە سەر کوردەکان و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پەراوێزخران. لەبەرئەوەی کوردستان ناوچەیەکی داخراوە (لەسەر دەریا نییە)، هەر گەمارۆیەکی ولاتانی دراوسێ، دەبێتە بڕیارێکی کوشندە بۆی.

هەرچەندە مەسعود بارزانی، زۆر هەوڵیدا بڕوا بە تورکەکان و ئەمریکا و جیهان بهێنێ، کە دەوڵەتی کوردی دەبێتە هۆکاری ئارامی لە ناوچەکە و ئەو چاوی تەنیا لەسەر کوردستانی عێراقە نەک هیچ شێنێکی تر، بێسوود بوو.

دوژمنە ناسراوەکانی کورد ئامادەی پاشەکشێ نەبوون. تەنانەت ئەمریکاش ئامادە نەبوو بەرگری لە هاوپەیمانە کوردەکانی بکات، چونکە گوتیان کورد  گوێ رادێری ئێمە نەبوون بۆ رێنماییەکانی ئێمە، ریفراندۆم لە کاتێکی خراپدا ئەنجامدراوە و دەبوو دوای هەڵبژاردنەوەی حەیدەر عەبادی، ئەنجام بدرایە نەک پێش ئەوە.

دواتر ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانیش کۆتاییهات. لە نێوەندی ئەم بێسەروبەریەدا، قارەمانێک سەریهەڵدا و دۆخەکەی رزگارکرد.

سەرۆک وەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بە وزەی گەنجانەی خۆیەوە، هێندە پشتیوانی جەماوەریی هەبوو کە بڕیاربدات هەڵمەتێکی تەواوەتی بۆ سەربەخۆیی دەستپێبکات. هەرێمی کوردستان لەژێر هێرشی ٦٨ میلیشای شیعەدا بوو. وڵاتانی دراوسێی کوردستانیش دەستیان بە کەمپینێکی دژایەتی کردبوو، چونکە نەیاندەویست کورد چانسی بوونە دەوڵەتی هەبێ!

پێشمەرگە ئامادەی جەنگ و بەرگری بوو لە کوردستانی سەربەخۆ، چونکە سەربەخۆیی سەدەیەکە خەونێکی نەتەوەیی ئەوانە، هەر لەوکاتەوەی وڵاتانی کۆڵۆنیالیست سنورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کێشایەوە، بێئەوەی پرس بکەن بەو خەڵکەی لە ناوچەکەدا ژیاون، ئەوەبوو سوننە و شیعە و کورد لە وڵاتێکی شکستخواردوو بەناوی عێراق پێکەوە کۆکرانەوە.

کورد زۆر ویستوویانە لەم وڵاتە شکستخواردووە جیاببنەوە و دەوڵەتێک بۆ خۆیان بنیاتبنێن. پێیان وابووە ،دەوڵەتی کوردی سەرکەوتووتر دەبێ، چونکە چونیەکتر و دیموکراستیتر و جەماوەریتر و مرۆڤدۆستانەتر دەبێ لەچاو دیکتاتۆریەتی مەزهەبگەرایی.

هەرچەندە هەق بە نێچیرڤان بارزانی بوو، بەوەی نیوەی خەکەکەی داگیرکرابوو، لەکاتێکدا بە چەندگێکی سەخت لە دژی داعش پاراستبووی، کەچی ئەو پابەند بوو بە ئاشتی و وایبینی هیچ بەرهەمێکی باش لە جەنگەوە پەیدانابێ.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، دەیبینی کە گەلەکەی لەدەست خەمی لەدەستدانی کەرکووک دەیانناڵاند و ترسی هەبوو لە باری راگەیاندنی شەڕدا، رووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی ببنەوە. کورد زۆر تراژیدیای قوڵیان چەشت لەژێر سایەی دەسەڵاتی سەددام حوسێن و سەخت بوو بەرگەی لەدەستدانی هەرێمە خۆڕێبەرەکەیان بگرن. بۆیە بەڕێز بارزانی پەنای بردە بەر دیپلۆماسییەت. نێچێرڤان بارزانی گوتی، ئەگەر عەبادی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا پابەندی دەستووری عێراق بوایە، ئەوە ئەنجامدانی گشتپرسی پێویست نەبوو.

بۆیە ئەنجامەکانی گشتپرسی سڕکرد و دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی وڵاتانی جیهان کرد، تاکو فشار بخەنە سەر عەبادی بۆ ئەوەی پابەندی دەستوور بێ. بۆیە لەگەڵ ئەوەی پشتیوانییەکی کەم هەبوو بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بەڕێز بارزانی پشتیوانییەکی گەورەی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا بۆ فشارخستنە سەر عەبادی تا پابەندی دەستوری عێراق بێ. ئەمریکی و فەڕەنسی و رۆڵگێڕە گرنگەکانی دیکەش گەیشتنە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێشێلکردنی دەستوری عێراق، بەوجۆرەی عەبادی دەیکا، جێگەی قبوڵکردن نییە.

بەڕێز عەبادی نەیدەوسیت هیچ سازشێک بۆ کورد بکات، تەنانەت دەیویست زیاتریش لە مافەکانیان کەمبکاتەوە، بەڵام کاتێک کورد پابەندیان بە گفتوگۆی نێودەوڵەتی و دانوستاندن لەسەر بنەمای دەستوری عێراقی دووپاتکدەوە، ئەو پشتیوانییە بێ چەندوچوونە لە عەبادی نەما. ئیدی وردە وردە دۆخەکە بەرەو باشی چوو لە کوردستان، ئەوەش بەهۆی ئەوە نا کە بەڕێز عەبادی وای دەویست، بەڵکو بەهۆی دیپلۆماسیەتی بەڕێز بارزانی بوو، کە ناچاری کرد لەگەڵ واقیعە نوێیەکە مامەڵە بکات.

مەینەتییەکانی کورد بەرەو کەمبوونەوە چوون. بەبێ رشتنی خوێنی زیاتر، ئەویش بەهۆی دیپلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی و عاقڵمەندیی ئەو، کە زانی چ کاتێک شەڕ روونەدا.  بەم هۆیەشەوە نێچیرڤان بارزانی شایانی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵە بۆ رێگاگرتن لە شەڕێکی خوێناوی، کە کارەساتی مرۆیی لە عێراق

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com