نوسینی: د. سه‌ڵاح عه‌زیز
وه‌رگێڕانی: کنێر عه‌بدوڵڵا
سیاسییه‌کان پێویستیان به پشتگیری و هاندانی خه‌ڵک ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌کانی سه‌رکردایه‌تی؛ بۆیه کار له‌سه‌ر بانگه‌شه‌کردنی بیروڕاکانیان ده‌که‌ن و له‌کاتی روودانی روداوێکی دیاریکراودا هه‌ڵوێستی دیاریکراو وه‌رده‌گرن. وه له روانگه‌ی که‌میی زانیاری فه‌رمیی و دامه‌زراوه‌کانی تایبه‌تن به راگه‌یاندنی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ له کوردستاندا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و شیکارکردنی، به‌گشتی خه‌ڵک پشت به راگه‌یاندنی حزبی ده‌به‌ستێت یان به قسه‌ی زاره‌کی گواستراوه یاخود ئه‌وانه‌ی له‌ڕێی ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌یه؛ به‌و شێوه‌یه هۆشیاری هاوڵاتی پێکدێت و ده‌بێته پاڵنه‌ری بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێکی لایه‌نگرانه یان ئۆپۆزسیۆن له‌کاتی باوه‌ڕکردنی به زانیارییه‌که و گه‌ر جێی باوه‌ڕیشی نه‌بێت هیچ هه‌ڵوێستێک وه‌رناگرێت. به‌و شێویه به‌هۆی پێواری تێگه‌یشتنێکی ئاشکراو روونی چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و سیاسه‌تیش به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی؛ واقعه‌که خراپتر ده‌بێت.
زانیاری هه‌ڵه له ده‌رئه‌نجامی که‌میی زانیاری ده‌بێت یان که‌میی شاره‌زایی که‌سه‌کانی شیکاری زانیارییه‌که ده‌که‌ن وه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا؛ مه‌به‌ست له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌که هیچ سوودێکی که‌سێتی نییه؛ به‌ڵکو ده‌رئه‌نجامی که‌میی زانیارییه. جۆرێکی تری پێکهێنان و دابه‌شکردنی زانیاری نوێ هه‌یه که ئامانج لێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی یان توێژێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی. وه جۆری دووه‌م له جیهاندا به‌کاردێت بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی سیاسی یان بازرگانه‌کان یاخود پاڵنانی سیاسه‌تێکی دیاریکراو که له ساڵی 2011 دا گۆڤاری تایمی ئه‌مریکی نموونه‌ی تایبه‌ت به‌مه‌ی بڵاوکرده‌وه. ئه‌وه‌ی باوه حکومه‌ت له‌ڕێی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانییه‌وه کار له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه راسته‌کان ده‌کات و به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵده‌گرێت. وه له روانگه‌ی که‌میی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانی له کوردستاندا پسپۆرن به بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان؛ وه وه‌ک سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کان، خه‌ڵک پشت به راگه‌یاندنی حزبی و گوتاری سه‌رکرده سیاسییه‌کان و بانگه‌شه‌کان ده‌به‌ستێت؛ به‌و شێوه‌یه هاوڵاتی ده‌بێته قوربانی که‌میی زانیارییه‌کان.
له لایه‌کی تره‌وه؛ له کوردستاندا که‌موکوڕییه‌کی مه‌ترسیدار هه‌یه له پێناسه‌کردنی چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان یان جێبه‌جێکردنییان. وه زانایانی کۆمه‌ڵناس و یاسادانه‌ران کاریان نه‌کردووه له‌سه‌ر دانانی پێناسه‌یه‌کی روون بۆ چه‌مکه‌کان، بۆیه سیاسییه‌کان ئه‌و پێواره‌یان پرکردۆته‌وه به سوودوه‌رگرتن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان، بۆ نموونه” ئه‌وه‌ی له ووڵاته ئیسلامییه‌کاندا باوه سه‌باره‌ت پیرۆزترین چه‌مک که بریتییه له ” شه‌هید” ئه‌و چه‌مکه به‌کاردێت بۆ کوژراوه‌کانی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌پێناو سه‌روه‌ت یان نیشتمان یاخود ئاینیاندا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی واقع و گۆڕه‌پانی کوردستاندا دووفاقییه‌کی ئاشکرا هه‌یه له به‌رامبه‌ر ووشه‌ی “نیشتمان”دا ؛ ئایا مه‌به‌ست لێی عێراقه یان کوردستان؟ کوردستان یان ناوچه‌یه‌کی ژێرده‌سه‌ڵاتی حزبێکی دیاریکراو؟ وه ئه‌و کاته‌ی واقعی کوردستان به‌راوورد ده‌کرێت له‌گه‌ڵ پیاده‌کردنه‌کانی ووڵاتانی تر؛ جیاوازییه گه‌وره‌که به‌دی ده‌کرێت. وه مه‌سه‌له‌که له ووشه‌یه‌کدا ناوه‌ستێت، به‌ڵکو له زوربه‌ی ووشه‌کاندا.
نموونه‌یه‌کی تر؛ تایبه‌ته به جیاوازی نێوان ده‌قێکی نوسراو و پیاده‌کردنی که بریتییه له به‌شی به‌رپرسان له ( ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کان) ئه‌و کاته‌ی پۆسته‌کان وه‌رده‌گرن و سوێند ده‌خۆن و ده‌ڵێن ” سوێند ده‌خۆم به خوای گه‌وره که به‌رژه‌وه‌ندی و یه‌کگرتوویی و که‌رامه‌ت و ماف و ئازادییه‌کانی هاوڵاتیان و سامانی گشتی گه‌لی هه‌رێمی کوردستان – عێراق ئه‌پارێزم و به راستگۆیی و دڵسۆزی به بنه‌ماکانی ده‌ستورو کاری ئه‌ندامێتی پابه‌ند ده‌بم) کێ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان پێناسه ده‌کات؟ په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یان حزبه سیاسییه‌کان یاخود زانکۆ و راگه‌یاندن و لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان؟ وه‌ڵامێکی روون نییه؛ بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ هاوڵاتیان به‌جێ ده‌هێڵڕێت. وه له روانگه‌ی بێ توانایی هاوڵاتیان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی راست ، ئینتماکانی خه‌ڵک دابه‌ش ده‌بێت له نێوان حزبه سیاسییه‌کان و که‌سه‌کاندا، وه جیاکردنه‌وه ناکرێت له نێوان دوژمن و هاوڕێی کوردستان، خیانه‌تکار و دڵسۆز، سته‌مکارو خاوه‌ن ماف و نێوان دز و ده‌ستپاکدا. هتد وه به د‌اخه‌وه ئه‌وه یه‌کێکه له ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و رۆشنبیرییه‌ی باوه.
به‌رپرسیارێتی دانانی پێناسه‌کردنی چه‌مکه‌کان فره‌لایه‌نه ؛ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی زانایانی کۆمه‌ڵناس و بیرمه‌ندانی کۆمه‌ڵ. وه دانانی یاسا پێویسته‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی که ئاماژه‌ن بۆ چه‌مکه‌کان؛ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌ڵبژێردراو، هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک تایبه‌ت ده‌بێت به دامه‌زراوه‌کانی په‌روه‌رده و فێرکردن و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی. وه به‌رپرسیارێتی پاراستنی جێبه‌جێکردنی به‌شێوه‌یه‌کی راست؛ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی دادگایه‌کی دادپه‌روه‌ر. هه‌موو ئه‌وانه پێویستیان به سسته‌مێکی ته‌واوکه‌ر هه‌یه که کۆمه‌ڵ دایمه‌زرێنێت ، داکۆکی لێ بکات و قوربانی بۆ بدات. به‌و شێوه‌یه هۆشیاری خه‌ڵک پێکدێت وه بڕیاره‌کانیان راست ده‌بێت.