عادل عەلی
من و هاوڕێکەم هەم جوانین هەم ناشرین. به داخه‌وه هه‌موو شتێك له‌م داغستانه‌ی من خراوه‌ته ژێر حوكمی حه‌ڵال و حه‌رامی حیزبایه‌تییه‌وه.!
ئه‌و له‌حزانه‌ی حیزب له نێوان من و هاورێكه‌م غایبه به به‌رچنه خۆشه‌ویستی و جوانی ئه‌به‌خشینه‌وه ، كه‌چی كه حیزب وه‌ك روخسارێكی ره‌زا گران خۆی ئه‌خزێنێته نێوانمان هه‌رچی ناشرینیه ئاماده‌یی هه‌یه.
له چركه ساته‌كانی یه‌كه‌مدا یه‌كمان زۆر خۆشئه‌وێ و به ئیراده‌ی حیزبیش له بارودۆخی دووه‌مدا رقمان له یه‌كه. من و ئه‌و هاورێین رۆحمان به‌سه‌ر سه‌ری یه‌كه‌وه ده‌ر ئه‌چێ ، كه‌چی هه‌ندێك جار رۆحی یه‌كتری ئه‌كێشین!. سه‌یره هه‌ردوو سیناریۆ له نێوان من و هاورێكه‌م چه‌ند سالێكه درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌ومنی خۆش ئه‌وێ كه‌چی من رقم له‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و رقی لێمه‌و منیش خۆشمئه‌وێ. حیزب حیزبێنه حوكمی نێوانمان ئه‌كات ، من و ئه‌و هیچ نین ، ئه‌گه‌ر شتباین ده‌بوو خۆمان بین .
ئه‌و ساتانه‌ی حیزبه‌كان ئارامن و شه‌ماڵی به‌رژه‌وه‌ندی بۆ ئه‌وانه ئێمه ئارامین له سه‌ر مێزێك پێكی ژیان نۆش ئه‌كه‌ین و قاقا به ده‌م یه‌كه‌وه پێ ئه‌كه‌نین.. ئیدی كه ره‌شه‌با هه‌لی كرد‌و پرچی ره‌شكراوی حیزب ئالۆسكا ، من و هاورێكه‌م ئه‌كه‌وینه وێزه‌ی یه‌ك و چاره‌ی یه‌كه‌مان ناوێ . من و هاورێكه‌م تا ئێستا وا ژیان ئه‌گوزه‌رێنین و له‌و سه‌ری تونێله‌كه‌ش لای هیچمان روناكی دیارنیه و كلاورۆژنه‌یه‌كیش بۆهه‌ناسه‌دانی سێیه‌م نییه و من و هاورێكه‌م ئێستا رقمان له یه‌كه‌و چه‌قۆ له‌یه‌ك ئه‌سوین حیزب وا ئه‌خوازێ و ، كه‌سیشمان نازانین چ وه‌ختێك فیكه‌ی كۆتایی ئه‌م گه‌مه‌یه لێ ئه‌درێ . سه‌یره من و هاورێكه‌م هاورێشین! .