کنێر عه‌بدوڵڵا
ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا به‌گشتی به‌دیده‌کرێت زۆر ده‌وترێت؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌م ده‌بینرێت، به نموونه ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی؛ هه‌میشه بانگه‌شه بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ ده‌کات؛ به‌ڵام کاتێک هاوڵاتییان خۆپیشاندان ده‌که‌ن؛ گرتن و کوشتن و سوکایه‌تیپێکردن و بێسه‌روشوێنکردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن ده‌بێته هه‌ڵویست و کرداریان له به‌رامبه‌ر هاوڵاتییه‌کانیاندا. حزبه سیاسییه‌کان؛ له په‌یڕه‌و پڕۆگرامیاندا بانگه‌شه بۆ ئازادی و یه‌کسان و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری ده‌که‌ن؛ به‌ڵام کاتێک که‌سێک ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرێت، گه‌ر کادری خۆیان بێت بڕیاری سڕکردنی ده‌رده‌که‌ن یان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی پێ ده‌که‌ن یاخود دووری ده‌خه‌نه‌وه. رۆشنبیره‌کان؛ به‌ناوی فه‌لسه‌فه و رۆشنبیرییه‌وه باوه‌ڕبوونیان به یه‌کسانی و ئازادی مرۆڤه‌کان ده‌خه‌نه ڕوو؛ به‌ڵام له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌و دانیشتن وکۆبونه‌وه‌کانیاندا باس له رابواردنه‌کانیان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ژناندا و گه‌مه‌کردن و ناوزڕندنی ژنان ده‌که‌نه مه‌زه‌ی سه‌رمێزه‌کانیان.
پزیشکه‌کان؛ وێڕای ئه‌وه‌ی سوێندی یاساییان خواردووه که به‌رامبه‌ر پیشه‌کانیان مرۆڤدۆستانه ما‌مه‌ڵه بکه‌ن؛ به‌ڵام له واقعدا ده‌ستبردن بۆ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ژنان له‌کاتی پشکنیندا و رابواردن به‌هه‌ست و سۆزی نه‌خۆش یان هاوه‌ڵه‌کانیان ده‌بێته ده‌رئه‌نجامێک، که مرۆڤ ناچار ده‌کات بسڵه‌مێته‌وه‌و دڵنیا بێت له‌کاتی نه‌خۆشیدا سه‌ردانی کێ بکات.
زۆرن ئه‌و رێکخراوانه‌ی به‌ناوی رێکخراوی مه‌ده‌نییه‌وه؛ بانگه‌شه بۆ شارستانی و خزمه‌تکردن ده‌که‌ن؛ به‌ڵام ئه‌ندامانیان له‌پاڵ ده‌رفه‌تێکدا ده‌گه‌ڕێن که‌یسێک به‌ناوی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌لێکردنه‌وه دروست بکه‌ن تا خۆیان بگه‌یه‌ننه شوێنێک و ببنه خاوه‌نی پاسپۆرتی هه‌ر ووڵاتێک که چا‌نس و چاره‌نوسیان ده‌یبات.
زۆرن ئه‌و دادگایانه‌ی به‌سه‌دان دادوه‌ر و پارێزه‌ری لێییه و بانگه‌شه‌ی یاسا و دادپه‌روه‌ری ده‌که‌ن؛ به‌ڵام ده‌رئه‌نجام ته‌نها بۆ هه‌ژارو بێده‌رامه‌ت و بێ پشتیوان و بێپه‌ناکان یاسا جێبه‌جێ ده‌که‌ن که هیچ به‌رپرس و که‌سێکی ده‌ستڕۆشتوو و خاوه‌ن پاره‌یان له‌پشته‌وه نییه وه‌هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتدارانه له تاوانه‌کانیان به‌ئاسانی قوتار ده‌بن.
ئیدی هه‌موو ئه‌وانه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی تر به‌و شێوه‌یه هه‌میشه ژیانیان له دووفاقیدا ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بێ سسته‌می، بێ په‌روه‌رده‌یی دروست، بێ یاسایی و بێ مرۆڤدۆستییه‌وه‌یه که ده‌رئه‌نجام بێ لێپرسینه‌وه‌یی و بێ به‌رپرسیارێتی ده‌خوڵقێنێت. له‌و کاتانه‌شدا ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به مرۆڤه‌کان بووترێت “ئه‌وه‌نده بڵێن که ده‌توانن جێبه‌جێی بکه‌ن؛ چونکه له‌کۆتاییدا ئێمه‌ش هه‌ین و کرده‌وه‌کانتان ده‌بینین”.