پارتێکی تورکمانی پشگیری لە پڕۆژە یاسای چاکسازی حکومەتی هەرێم دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، پشگیری لەپڕۆژە یاسای چاکسازی دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی گرینگە بۆ رێکخستنەوەی کارو باری دارایی.

پڕۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەڕماڵە) کە لە 20 ماددە پێکهاتووە، بە بڕیاری ژمارە 129 ی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کوردستان بەسەرۆکایەتی
نێچیرڤان بارزانی پەسەندکرا، و ئاراستەی پەڕلەمانی کوردستان کراوە.

بەپێی ئەو یاسایە، خانەنشینی نایاسایی و بەخشینەوەی پلەو ناونیشانی نایاسایی بەخەڵکی ناشایستە ناھێڵدرێت و عەدالەت لەو بوارەدا پەیڕەو دەکرێت.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەنێت، بەپێی بڕیارەکە کە واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستانی لەسەرە لە 90 رۆژی یەکەمی ساڵی 2018 دا دەبێت ئەو یاسایە بکەوێتە بواری جێبەجێبکردنەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محمد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، کە هاوکات ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەڕماڵە، دووپاتکردەوە و رایگەیاند “ئەم پڕۆژە یاسایە، بەشێوەیەکی گشتی پڕۆژە یاسایەکی باشە و هاوکارێکی باش دەبێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت، موچەی فەرمانبەرانی دابین بکات”.

محمد ئیلخانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی گرینگە بۆ رێکخستنەوەی کارو باری دارایی و رێکخستنەوەی موچە لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی گوتی “ئێمە لەکاتی گفتو گۆکردن لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر پڕۆژەیاساکە، هەوڵدەدەین ئەوانەی، کە بەشێوەیەکی ناعەداڵەتی موچە وەردەگرن موچەکانیان ببڕدرێت، ئەوانەشی موچە خۆری راستەقینەن مافیان نەفەوتێت”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com