تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌لی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به موچه نایاسایی و خانه‌نشینكراوه ناشایسته‌كان پڕۆژه‌یه‌كی باشه.
ڕۆژی شه‌ممه 30/12/2017، پڕۆژه یاسایی چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژووی كردووە و بڕیارە رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوكریه ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌لی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پڕۆژه چاكسازیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌كه‌م بینیوه و پڕۆژه‌یه‌كی باشه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جی بكریت، پاره‌یه‌كی باش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ حكومه‌ت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌لی ئیسلامی راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی حكومه‌ت، هێشتا رهه‌شنوسه و نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان، كه پێویستی به خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و گفتوگۆكردنی هه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی كوردستانه‌وه.
له‌باره‌ی خاڵێكی پرۆژه‌كه، كه ئاماژه به خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران ده‌كات به‌و مه‌رجه‌ی په‌رله‌مانتار 50 سال ته‌مه‌ن و 15 سال خزمه‌تی هه‌بی شوكریه ئیسماعیل گوتی “ئه‌وه پێوستی به وورده‌كاری هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاریك ته‌مه‌نی 49 ساڵ بێت و 14 سال خزمه‌تی هه‌بێت ئه‌و پرۆژه‌یه نایگرێته‌وه بۆیه پێویسته هاوشێوه‌ی به‌غدا، له‌و حاله‌ته‌دا په‌رله‌مانتار بتوانێت ئه‌و ساڵه بكڕێته‌وه له حكومه‌ت بۆئه‌وه‌ی پرۆژه بیگریته‌وه.