دەستەی دەستپاکی هەرێم: خەڵکێکی زۆر بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیر کراون

0

 نوچەنێت

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیاتر لە ٢٠٠ کەیسی گەندەڵی بەردەستن و ٧٠% ی لە قۆناخی دادگایکردن دان، خەڵکێکی زۆریش بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیر کراون.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان، لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە”تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەیسی گەندەڵی لامان بەردەستە و زۆرینەی کەیسەکان لە قۆناخی دادگایکردن دان، واتە ٧٠%ی کەیسەکان لە دادگان، بەردەوامیش زانیاریمان پێدەگات و لە کارکردن لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی بەردەوامین”.

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، کە کەیسەکان جۆراوجۆرن، لەوانە خراپبەکارهێنانی دەستەڵات و بەهەدەردانی ماڵی گشتی و -وەرگرتنی بەرتیل وجۆری دی.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم هەروەها دەڵێت”بەبێ جیاوازی کاردەکەین، ئەوەی زانیاری لەسەردرابێ کاری خۆمان لەسەری کردووە، لەوانە کەسی وای تێدایە کە پلەی راوێژکارە، یان بەڕێوەبەری گشتییە لە حکوومەت، زانیاری لەسەر کێ بدرێت ئێمە کاری خۆمان دەکەین،  بەڵام کەیسی وا هەیە کە هەشت مانگە لە دادگایە و هێشتا یەکلا نەبووەتەوە، بۆیە پرۆسەکە کاتی دەوێ”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە دەستەکەیان شەش مانگ جارێک، راپۆرتی خۆیان بڵاودەکەنەوە و بڕیاریشە لە رۆژانی دابێ بەبۆنەی رۆژی جیهای دژە گەندەڵی و کۆتایی ساڵەوە راپۆرتێکی دیکەیان هەبێ.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، گوتویەتی”لە نە هێشتنی گەندەڵی هاوکارییەکی باشمان دەکرێ، ئەگەر ئەو کەیسانە یەکلاببنەوە ئەوا قۆناخێکی زۆرباش دەبێ بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، خەڵکێکی زۆریش بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیر کراون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com