فراکسیۆنە کوردییەکان سبەی هەڵوێستی خۆیان لەسەر بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنن

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق هیچ کاریگەریەك لەسەر گشتپرسی دروست ناکات و دەشڵێت “سبەی دوا هەڵوێستی خۆمان لەسەر ئەو بڕیارە رادەگەیەنین”.  

رۆژی سێشەممە 12-9-2017 پەرلەمانی عێراق بڕیاری لە دژی خواستی ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، دەرکرد و بەو هۆیەوە پەرلەمانتارانی کوردستان کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان بایکۆت کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لەدژی گشتپرسی رایگەیاند: بڕیارەکە هیچ کاریگەریەك لەسەر گشتپرسی دروست ناکات و بڕيارێکی تاك رەوانەبووە، هەر بڕیارێكیش لە پەرلەمانی عێراق دەربچێت و بۆچوونی کوردی لەسەر نەبێت هێچ نرخێکی نییە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی “تا سبەی چاوەڕێ دەکەین بزانین هەڵوێستیان چۆن دەبێت، ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیارەکەی هەڵنەوەشاندەوە و لەسەر هەڵوێستەکەیان سووربوون، ئەوکاتە وەکو فراکسیۆنە کوردستانیەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com