با كاك عیماد له گرده‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ بكات!!
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
– ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش 22 په‌رله‌مانتاری لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌یه‌كیان نووسی بۆ هه‌ڵگرتنی یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران, ئه‌وا باسی مزایه‌ده‌ی 4 داله‌كه ناكه‌م, كه ده‌بوایه كاك نه‌وشیروان دوای وه‌رگرتنی 39ملیۆنه‌كه بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌وانیشی بدایه, به‌ڵام كرایه قوربانی داله‌كه‌یان, گه‌لۆ ئایا ده‌زانن یه‌ك له‌و 22 په‌رله‌مانتارانه‌ی خاوه‌ند پرۆژه یاساكه له وڵاتێكی ئه‌وروپی تا هه‌نوكه سۆسیاله‌كه‌ی ژنه‌كه‌ی وه‌ریده‌گرێت,ئه‌و ئێستا دو موچه بێت چۆن راستگۆ ده‌بێت به‌و پرۆژه یاسایه دوور له‌و مزایه‌ده‌ی ناو په‌رله‌مان,كه بۆته كاسبی سیاسیه‌كان, كاتێك مزایه‌ده ده‌گۆڕێت به گه‌نده‌ڵی, گه‌ل باوه‌ڕی به هیچ نامێنێت.
– كه ده‌چیته خانه‌قین فیرعه‌وناوه‌كه‌ی كاك عیماد به‌سه‌ر گرده‌كه‌ی خانه‌قینه‌وه,یه‌كسه‌ر به‌ره‌و روت ده‌بێته‌وه, كاكه عیماد ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت خه‌ڵك گوێی لێ بگرێت با له ته‌خت كردن فیرعه‌وناوه‌كه‌ی خۆی له گرده‌كه‌وه پێیدا بێت,جه‌نابی جێگیری سه‌رۆك وه‌زیران,تا ئێوه گرد و ته‌پۆله‌كه‌تان هه‌بێت,هه‌مووتان داگیر كردبێت, ئه‌وا كه‌س گوێتان لێ ناگرێت.
– عه‌لی برووسك كۆنه چه‌پێكی ترۆتسكیستی و جه‌لالییه‌كی هه‌نووكه و به‌رپرسێكی ئێستای شاری كه‌ركووكه,له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان رۆژێك لێم پرسی :ئه‌رێ كاك عه‌لی ده‌توانین پارتێكی كۆمۆنیستی كوردستانی درووست بكه‌ین؟ پاش كه‌مێك بیركردنه‌وه وتی نا ئه‌گه‌ر حه‌مرین ئاوبوایا ده‌مانتوانی وه‌ك ئێرله‌ندا مادام خاكه ناتوانین .
– ((د.بارام مه‌جید له كوردستاندا مافیا ئه‌نفالی ده‌رمان ده‌كات)),كاكی دكتۆر بۆ نازانیت ئه‌و مافیایانه شاگردی كێن؟,ئازیزم یه‌ك پاراسیتۆل بێ حوتێكی به‌رپرس ناوێرێت پێ بنێته خاكی كوردستان,هه‌موو پاراسیتامۆلێك به‌رپرسێكی له پشته.
– ( فه‌ره‌نسا:ساركۆزی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیشه‌ی پارێزه‌ری),له كوردستانیش هه‌روایه,به‌ڵام مخابن سه‌ركرده‌كان ئیمه ته‌نها شهاده‌یان له سێ‌و رنین هه‌یه.
-ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ(خالید شوانی:وه‌عد بیَت خانوه‌كانتان تاپۆ بكه‌م),ئه‌و له كاتی هه‌لبژاردن كردبوویه به‌هار,به‌ڵام خۆڵ بارینه‌كه نه‌یهێشت په‌یمانه‌ه‌كه‌ی بباته سه‌ر.
-((بارزانی: هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر به قاچاخ بردنی نه‌وت هه‌یه با ئاشكرای بكات)),به‌س ناو ته‌نكه‌ره‌كان مه‌هێنن.
-هاووڵاتی ((ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كات زه‌وی 600 مه‌تری بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی ته‌رخانبكرێت، كه به‌هاكه‌ی به‌شه‌ش سه‌د هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.)),بێده‌نگی نیشانه‌ی رازیبوونه,ئه‌وان75%حیمایه‌كانیان مه‌تروكه و 25%كه‌شی كه‌سوكاری خۆیان بێت,ئه‌و 60ده‌فته‌ره‌شیان پێ قووت ده‌درێت.
– (( ژماره‌یه‌ك چالاكوان: به‌رپرسێكی حیزبی ده‌یه‌وێت گه‌رمیان له‌سه‌ر خۆی تاپۆبكات)),دیاره پێشتر هیچی لێ نه‌خوراوه وا بۆ ئه‌م به‌رپرسه داماوه ماوه,كوردستان زوتر هه‌موی تاڵان كرا,ته‌نها بنكڕه‌كه‌ی ماوه.
-(( ئیحسان مه‌لا عه‌لی جارێكی تر ئه‌میری كۆمه‌ڵی به‌بونی په‌یوه‌ندی به‌حزبی به‌عسه‌وه تۆمه‌تباركرد، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. )) ئه‌مه به قوڕ پێوان چاره‌سه‌ر ناكرێت,ده‌رمانی ته‌نها له دادگایه,سه‌رۆكی هه‌رێم8ساڵه كۆمه‌ڵێك لیژنه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێك هێنا,چاوه‌ڕوانین له‌سه‌ده‌ی داهاتوو وه‌ڵامه‌كه‌یمان پێ بگات.((په‌یجی لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ش هه‌ره‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند “وێنه‌یه‌كی” ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بزوتنه‌وه ده‌كه‌ن))ئه‌میش پێویست به هه‌ڕه‌شه ناكات,چۆن فایله‌كان هه‌موو ئاشكرایه,وێنه‌كانیش هه‌ر وایه.
– چه‌تر پرێس (( جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌وڵی یه‌کخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان ده‌دات و هه‌وڵی ئاشتکردنه‌وه‌ی کادیره تۆراوه‌کانی یه‌کێتیش ده‌دات.)),ئه‌م هه‌موو دڵه بۆ ئه‌م له‌حزه‌یه لێبدات,ئه‌و رۆژه به‌ڕێوه‌یه.
– ((سبه‌ی: مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرایه‌وه))((هاوكات نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، كه به‌شداریی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌ر له ساڵ و نیوێك له روداوێكی ناشایسته‌دا له پایته‌ختی هه‌رێم مه‌كۆی گۆڕان سوتێندرا، بۆیه له روانگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانمان زانی و مه‌كۆكه‌مان نۆژه‌ن كرده‌وه))به ئاگری پارتی ده‌سوتێنرێت به بودجه‌ی گه‌ل ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه,ته‌نها گه‌له باجی شه‌ڕه كورسی سیاسیه‌كان ده‌دات.
-((هاووڵاتی:تاڵه‌بانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راده‌ستی بارزانی ده‌كات)),لم وڵاته ئه‌گه‌ر گه‌مه‌ی سیاسی تاڵه‌بانی رابوه‌ستێت,سیاسه‌ت له شوێن خۆی ده‌وه‌ستێت,ته‌نها قه‌بر تاڵه‌بانی له كورسی داده‌بڕێت.
-((لڤین پرێس- وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان بۆ ئێواره خوانێك سه‌ردانی كوڕی گه‌وره موسته‌شارێكی حیزبی به‌عسی له‌ناوچوو(سه‌لامی كه‌ریم خان) ده‌كه‌ن.)),دیاره ئه‌ویش وه‌ك ئه‌نفالچی و پێشمه‌رگه كوژه‌كان ده‌یه‌وێت قۆڵی هیمه‌تی لێ هه‌ڵماڵێت,نیشتمانمان له ته‌مبه‌ڵه‌وه بۆ بگۆڕێت,بزووتنه‌وه‌یه‌ك جاش سرودی بۆ بنووسێت,كۆنه به‌عسی ستراتیژیه‌تی بۆ داڕێژێت, ده‌عوه‌تێكی كوڕێكی كه‌ریم خانیشی پێ قه‌بوڵ ده‌كرێت!!.
گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه :به ده‌ستكاریه‌وه له دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاو كراوه‌ته‌وه .
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: با كاك عیماد له گرده‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ بكات!!
0
Share.