
تەوەر… دەزگای خەندان و میدیای مارکسی
هیوا ڕه‌ش: لەخەندان وایە ئه‌وه ماركسییه‌كانن قانیعی فه‌رده‌كان به مێژوونووس ده‌ناسێنن
ئه‌وه ماركسییه‌كانن ده‌وڵه‌تی كوردی به خه‌یاڵی شاعیرانه وه‌سف ده‌كه‌ن
ئه‌وه ماركسییه‌كانن ئیبراهیمی كاكه ئه‌حه‌كان ده‌ده‌نه دادگا و تاریق ڕه‌مه‌زانه‌كان مه‌ره‌خه‌س ده‌كه‌ن
میدیای ماركسیستی به‌و واتایه دێت, ئه‌و مینبه‌ره بخرێته خزمه‌تی زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كۆمه‌ڵگا و له هۆشیاری چینایه‌تی و سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕێپیشانده‌ریان بێت, هه‌ڵدانه‌وه‌ی سته‌م و دزی و دزێوییه‌كانی سه‌رمایه‌داری بكاته پێشه‌نگی كارنامه‌ی خۆیه‌وه و شیلگیرانه داكۆكی له مافه زه‌وتكراوه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان بكات, به پێچه‌وانه‌شه‌وه میدیا ده‌چێته قاڵبی خزمه‌تی سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ره‌وه و به دژی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك چه‌قه‌نه بۆ سته‌مگه‌رایی چینایه‌تی لێده‌دات و له باتی هه‌ڵماڵینی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی پێشێلكارییه ئه‌نجامدراوه‌كانی سستمی سه‌رمایه‌داری ده‌بێته پینه‌چییان وه‌یا ئیره‌یی به ده‌سكه‌وته چاوچنۆكییه‌كانیان ده‌بات و به مه‌رامی جێگرتنه‌وه‌یان خۆ له بۆسه‌دا داده‌نێت, به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه به پلانێكی به‌رنامه بۆداڕێژراو له كه‌ناڵی جیاجیاوه بۆ دزێوكردنی ماركسیزم و میدای ماركسیزم كار ده‌كرێت و له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك میدیا و خۆ به ڕۆشنبیرزان سیاسه‌تی په‌پولاندنی پیاوكوژان و تاڵانچییان و پاساو هێنانه‌وه بۆ تاڵانگه‌ری و شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه كردنی گه‌نده‌ڵیی ئاغا و سیستمه نادادپه‌روه‌رییه‌كانیان كردۆته پیشه. ڕاشكاوانه به‌ره‌ودواگه‌ڕانه‌وه‌یان پێوه دیاره, له پاڵ مۆدێرنه‌یی خۆیاندا بانگ ده‌ده‌ن و هاوخه‌باتییان بۆ جیهادچییه‌كان ده‌پات ده‌كه‌نه‌وه كه‌چی ڕه‌خنه له ماركسیزم ده‌گرن و وه‌كو ئه‌وه‌ی فكری ماركسی فێری – الله اكبر – ی كردبن , ڕۆشنپاڵه‌وانێكی سه‌را به ماركسیه‌تدا هه‌ڵده‌شاخێت گوایه عه‌قڵێكی – شمول – ییه كه‌چی خۆی سنوری خێڵگه‌ری و بنه‌ماڵه‌چێتیش ده‌به‌زێنێت و وه‌كو تۆپی باله مایكی سه‌رای ئازادی به ده‌ستی خۆی و خانمی یه‌كه‌میدا ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ده‌كرد, لاو(چاك) ێكیتری حۆ به بیرمه‌ندزان, ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی شۆڕشگێڕێتی بۆپێنجساڵ ده‌سنیشان ده‌كات و وا ده‌زانێ شۆڕشگێڕێتی له‌قتونراوه و دیاری كردنی ماوه‌ی به‌سه‌رچونی به كه‌فچڕاندنی ئه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێت, هه‌ر باشیشه كه ناشڵێت – مواد المسرتنه – ی تێدایه و خه‌ڵكیی ئاگادار ناكاته‌وه له ( خواردن ) ی ! ئه‌مانه پاڵه‌وانی كه‌ناڵی – K N N – ن كه – خه‌ندان – به وته‌كانیان خه‌نده ده‌زێته سه‌ر لێوی كه خاڵی هاوبه‌شی هه‌ردوكیانیش تا سه‌رئێسك دژایه‌تیی ماركسییه‌ته و نه‌بادانه به‌رگی ماركسییه‌ت ده‌كاته به‌ر هاوپیشه‌كه‌ی ( كه‌ناڵی KNN) , وا ده‌زانن وشترمرخ سه‌ری خۆی بخاته ژێر لمه‌وه كه‌س نایبینێت!.
خۆخواردنه‌وه‌ی میدیا كوردییه‌كانی ده‌سه‌ڵات به – خه‌ندان – یشه‌وه و ئۆپۆزیسیۆنی هه‌رێمی كوردستان به – كه‌یئێنئێن – یشه‌وه سه‌رقاڵی ( داهێنان )ن , هه‌گبه‌كانیان له جنێوی سوك و قسه‌ی بازاڕی خاڵی كردۆته‌وه به‌رامبه‌ر یه‌كتری كه سنوری جنێوی لاكۆڵانیشیان به‌زاندبوو, ئه‌وه‌تا سه‌رباری ناسنامه‌ی دیار و ئاشكرایان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن یه‌كتر به – ماركسیزم – تاوانبار ده‌كه‌ن, وه‌كو ئه‌وه‌ی : ئه‌وه ماركسییه‌كانن خوێنی لاوانی ئه‌م گه‌له‌یان به‌فیڕۆ دابێت ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن پێشله‌شكری و چاوساغیی داگیركارانیان كردبێت ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن بۆ یه‌كتر قڕ كردن باوه‌شی به‌عسییه‌كانیان به باشترین هه‌وارگه دانابێت! ئه‌وه ماركسییه‌كانن خوێنی براكان بكه‌نه ده‌سكه گوڵی سه‌رمێزی مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن زه‌وی ئه‌م كوردستانه‌یان پاوان كردووه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان به ڤێللا كردبێت! ئه‌وه ماركسییه‌كانن بازاڕ و بازرگانی و ئابوری و پاروی ده‌می خه‌ڵكیان قۆرخ كردبێت. ئه‌وه ماركسییه‌كانن تاكپه‌رستیی و پیرۆزكردنی – سه‌ركرده – ڕێبازیان بێت ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن ده‌سه‌ڵات پاوان ده‌كه‌ن! ئه‌وه ماركسییه‌كانن حیزبه‌كانیان كردۆته داڵده و په‌ناگه‌ی جاش و سیخوڕ و خائین و خۆفرۆش و وڵاتفرۆش و ئه‌نفالچی و مه‌له‌فدار و به‌عسیی ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن قاچاغچێتیی به سامانی سه‌روژێر زه‌وی ئه‌م نیشتمانه‌وه ده‌كه‌ن! ئه‌وه ماركسییه‌كانن مافیای به‌قاچاغبردنی نه‌وت ده‌كاته سه‌ركرده و فه‌رمانده ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن به پاره‌ی خه‌ڵك ئیمپراتۆریای میدیایی زه‌به‌لاح بۆ ته‌مجید كردنی نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن ! ئه‌وه ماركسیه‌كانن به بێ فه‌رمانی دادگا و له نیوه‌ڕۆژ و نیوه‌شه‌ودا لاوانی وڵات سه‌رنگون ده‌كه‌ن! ئه‌وه ماركسییه‌كانن – هیمله‌ر – انه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و درۆ بكه درۆ بكه درۆ بكه تا باوه‌ڕت پێده‌كه‌ن دروشمی سه‌ره‌كی میدیاكانیانه! ئه‌وه ماركسییه‌كانن به خوێن و ئاره‌قه‌ی كرێكاران و له‌سه‌ر ئێسك و پروسكی شه‌هیدان و به داهاتی خه‌ڵك ماركێت و باڵه‌خانه‌كانیان پتر و گیرفانیان پڕتر ده‌كه‌ن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن به‌ڕكی كۆنه‌جاش و ئه‌من و ئیستیخبارات به پله‌ی سه‌ربازی و له‌سه‌ر لیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌ئاوسێنن! ئه‌وه ماركسییه‌كانن خاك و خه‌ڵك و حكومه‌ت و داهاتی ئه‌م وڵاته‌یان كردۆته دووله‌ته‌وه ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن بودجه‌ی گشتی به میراتی خۆیان ده‌زانن! ئه‌وه ماركسییه‌كانن كه له پرۆسه‌ی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كاندا خوێنی پێشمه‌رگه شیوعییه‌كانیان ده‌كرده كاسه‌وه و به دیاری ده‌یانبرده‌وه بۆ ئاغاكانیان و له‌سه‌ر خوانی خۆفرۆشیی له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كاندا فڕیان ده‌كرد! ئه‌وه ماركسییه‌كانن هاوخه‌باتانی خۆیان له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز زیندان و نان‌بڕاو و شه‌هید ده‌كه‌ن! ئه‌وه ماركسییه‌كانن گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه شۆڕ ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رقاڵی گه‌نده‌ڵاندنی گشت كۆمه‌ڵگان! ئه‌وه ماركسییه‌كانن ئیبراهیمی كاكه ئه‌حه‌كان ده‌ده‌نه دادگا و تاریق ڕه‌مه‌زانه‌كان مه‌ره‌خه‌س ده‌كه‌ن! ئه‌وه ماركسییه‌كانن داڵده‌ی قاسم ئاغا‌كان ده‌ده‌ن و ناهێڵن سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر سوڵتان هاشمه ئه‌نفالچییه‌كاندا بسه‌پێت! ئه‌وه ماركسییه‌كانن له كۆنگره‌دا دوعای لێخۆشبوو‌ن به‌سه‌ر مه‌له‌فداره خائینه‌كاندا ده‌خوێنن , حیزبی شیوعی دوو مه‌له‌فداری ئاشكرا بوون , یه‌كێكیان ( ئازاد سه‌رچناری ) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی پارێزگای سلێمانی له حیزبه‌كه تڕ‌ۆ كرا‌و ئه‌ویتریان ( سوبحی مه‌هدی ) ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی , كه له دواییدا جوامێرانه پاكیی خۆی له دادگادا سه‌لماند و بوختانكه‌ریشی به سزا گه‌یاند, پیرۆزبایی له‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ده‌كه‌م ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن سیاسه‌تی جاشاندن له پێناوی حیزب‌دا پیاده ده‌كه‌ن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن ئه‌نتی ماركسی ده‌سه‌پێننه سه‌ر گروهی ماركسی بۆ له‌باربردنی ڕوحی شۆڕشگێڕانه و دوایی ده‌ریده‌خه‌ن كه فڕی به ماركسییه‌ته‌وه نه‌بووه و نیه و تا ئێستاش – خه‌ندان – له‌سه‌ر هه‌مان به‌زم به‌رده‌وامه و ده‌وڵ و زوڕنای بۆ ده‌كوتێ و ده‌یه‌وێ هه‌مان ئه‌ركی جاران له ئه‌ستۆ بگرێت ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن پاسداریان په‌لكێشی ناو هه‌ڵه‌بجه كرد و پاساویان بۆ به‌عسییه‌كان خوڵقاند و دوچاری مه‌رگی به كۆمه‌ڵیان كرد! ئه‌وه ماركسییه‌كانن پاسداریان گه‌یانده بناری كه‌ركوك و كه‌ڵبه‌ی تیژی به‌عسییه‌كانیان ده‌مه‌زه‌رد كرده‌وه! ئه‌وه ماركسییه‌كانن میوانداریی پاسداران و ئایه‌توڵا مه‌ته‌ڕی ده‌كه‌ن بۆ قڕ كردنی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات! ئه‌وه ماركسییه‌كانن دوو هێزی وڵاتپارێز (پژاك و په‌كه‌كه ) به تیرۆریست ده‌زانن! ئه‌وه ماركسییه‌كانن ده‌وڵه‌تی كوردی به خه‌یاڵی شاعیرانه وه‌سف ده‌كه‌ن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن دیوه‌خانانه بۆ سه‌ره‌كجاشان خه‌رج ده‌كه‌ن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن به شیر و تیری ئه‌تاتوركچێتی و ئاخوندچێتی و عروبه‌چێتی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن خۆفرۆشی دوێنێ به قاره‌مانی ئه‌مڕۆ ده‌ناسێنن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن ده‌نگی ماركسییه‌كان به گولله خه‌فه ده‌كه‌ن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن دیلكوژیی بۆته كلتوریان ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن له‌سه‌ر قاز و ڕیزه‌دوكان نیشتمانێك سوتماك ده‌كه‌ن! ئه‌وه ماركسییه‌كانن ئاخوند و كه‌مالییه‌كان ده‌كه‌نه ئاغای خۆیان ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن ده‌زگای نهێنی سه‌ركوتكه‌ر قه‌ڵه‌و ده‌كه‌ن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن یاسا بنوه‌ر و پێشێل ده‌كه‌ن , ئه‌وه ماركسییه‌كانن سازش له‌سه‌ر ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن به نهێنی نه‌یارانی خۆیان بێسه‌ر و شوێن و ڕه‌شكوژ ده‌كه‌ن , ئه‌وه ماركسییه‌كانن قانیعی فه‌رده‌كان به مێژوونووس ده‌ناسێنن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن تاكتیك به پاشقوڵدان داده‌نێن و ستراتیژ به قوربانی ویستی حیزب ده‌كه‌ن ! ئه‌وه ماركسییه‌كانن یان خه‌ندانه ته‌پڵی بۆ خوێنبه‌ندانی براكان لێده‌دا ؟ ! ؟ ! ؟ ! ؟ !
لێم عه‌یانه ئه‌گه‌ر – خه‌ندان – بخوازن پێویستیان به من نیه و دۆكۆمێنتی زۆروزه‌وه‌ندی دژایه‌تی ماركسیزم سه‌رچاوه‌كه‌ی لای خۆیانه, ئه‌گه‌ر نا با چاوێك به ئه‌رشیفی حیزبه‌كانی خۆیان و ( نه‌به‌رد ) ییه‌كانی عیسا سوار و نه‌وشێروان مسته‌فا , دوو سه‌ركرده دێرینه‌كه‌ی حیزبه‌كانی خۆیاندا بگێڕنه‌وه بزان كامیان بكوژی شیوعی و ماركسی عه‌یاره بیستوچوارن تا ئه‌وسا ئێمه‌ومانانیش به دوعاكه‌ی خه‌ندان بڵێن ئامین .
به هیوام خه‌ندان هه‌ردوو چه‌مكی ماركسیستی و ئه‌نتی ماركسیستی تێكه‌ڵ نه‌كات و لێكیان جودا بكاته‌وه, خۆ خه‌ندان هاوپیشه‌ی كه‌یئێنئێن و هاوڕێ و هاوبه‌رنامه‌یه‌تی ئیتر بۆچی – تاوان – ی وه‌همیی بۆ دروست ده‌كات, چونكه ئه‌گه‌ر كه‌یئێنئێن ماركسی بێت دیاره خۆشی وایه , به‌ڵام ئه‌مه دووره له حه‌قیقه‌ته‌وه , بۆیه چاكتر وایه خه‌ندان كه‌سته‌ك له كه‌یئێنئێن نه‌گرێت چونكه هه‌ردووكیان ئاشقه و ماشقه‌ی یه‌كترن دژ به ماركسیزم .
07701309524
Hewarash1@yahoo.com